دکتۆر کەمال میراودەلی : ئایا بەراستیی سنجار داگیرکردن بوو لە لایەن داعشەوە ، یان تەسلیمکردنی بوو بە داعش ؟ .
* کوان شەریکاتی نەوت ؟ کوا تورکیا ؟ کوا ئەمریکا ؟ . كێ مناڵانمان لە جینۆسایدێکی نوێ بپارێزێت ؟ .
* لە کلیپی ڤیدیۆیەیەکدا بینیم چۆن ئیسرائیلییەکان جاسووس خەبەریان پێدەدات کە لە ئانو بازاڕی غەززەدا سەرکردەیەکی حەماس بە تاکسی لە شوێنێکەوە دەچێت بۆ شوێنێکی تر ، ئەمە فلیمێکی ئیسرائیلی خۆی نیشانی دا ، نیشانەیەکی زەرب لەسەر سەیارەکە دەردەکەوێت و لە سانیەیەکدا بە هەموو سەیارەنشینییەکان و زۆر خەلکی تری دەوروبەریانەوە دەتەقێنرێنەوەو تەفرو تونا دەکرێن .
کەچی خەلیفەی ئیسلام بە کەمالی ئیسراحەت دەچێت لە مزگەوت نیو سەعات وتار دەدات و خەلافەتەکەی رادەگەیەنێت ، گوایە ئەمریکا ١٠ ملێۆن دۆلاری داناوە بۆ کەسێک جێگەکەی ئاشکرا بکات ..
http://rudaw.net/sorani#/kurdistan/0608201439
دەزانم کاتەکەی هەستیارو پڕ ئازارە ، منیش باسی ئازارەکانمان دەکەم ، نەخۆشێک کە دەردی کوشندەی هەبێت بە شاردنەوەی راستییەکە تەنیا لە مەرگ نزیکی دەکەیەوە نەک هیوای چارەسەریی و خۆشەویستیی و خەبات بۆ ژیان.
سلاو لە رۆح و دڵمەوە لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان ، لە خوێن و خەباتی ئێوەدا یەکێتی راستەقینەی نەتەوەو کورادیەتی راستەقینە بۆ پارێزگاری خاک نەک فرۆشتنی ، بە جوانترین و پیرۆزترین وێنە دەنەخشێت ..
گەلان نامرن کورد ٣٠٠٠ سالە بەرگەو بەرگری هەموو داگیرکەرێکی کردووەو خاک و نەتەوەو کوردەواریی و کوردبوونی خۆی پاراستووە ، دالاشە رەشەکانی داعشیش شتێکن بە سەر دەچن ، بەلام دەردەکوردە خۆیی یەکە ، سەرەتانە خۆیی یە ناو جەستە خۆیی یەکە، بە داخەوە هێشتا نەفەوتاوە .
کێشەی کورد کێشەی عەقڵە ، بۆیە داوای لێبوردن دەکەم کە لەم کاتە ناسکەشدا ناچارم ئەم دەردەدڵەتان لەگەڵ بکەم و ئەو پرسیارانە بکەم کە عەقلی ساوێلکە دەیانشارێتەوە . نووسینی ئەمانە ئاسان نەبوو لە برینداری پیشمەرگەو تینوێتی منالیک بە ئازار تر بوو .
من شانازی دەکەم پێشمەرگەیەک ، کەناسێک ، سوالکەرێک بم لە کوردستانێکی ئازاددا یان بەراستی ئازادیخوازدا لە ژێر سەرکردایەتی بەرێز کاک مەسعود یان کاک نێچیر یان هەر رۆلەیەکی کورد ، بەلام سیاسەتی ئێستا تەنیا بە کەس و کەسێتیی و سەرکردە ناکرێت. بە موژدەو لێدوانی سەرکردەکان بەدی نایەت . بە عەقلی سیاسیی و زامنکردنی پشتگیری جیهانیی و یەکێتی نەتەوەیی و بیناسازی ئینسان و ئیقتیساد ، و دامەزراوەکانی دەولەت و زامنکردنی ئاستی و ئاسایش دەبێت .
پیرۆزیی بۆ خەباتی یەکگرتووی پێشمەرگە ! سەرکەوتوو بێت کوردو کوردستانی یەک خوین و یەک خەبات و یەک ئامانج …
لە ئەرشیڤە وە:
١ . نامەیەکی کراوە لە دکتۆر کەمال میراودەلی یەوە بۆ بەرێز مەسعود بارزانی
پرسیاری ژمارە ١٥ رۆژی ١٧/٧/ ٢٠٠٩
ـ بهڕێزتان دهڵێن لهئاستی دونیادا وهزعی حكومهتی ههرێم باشهو پهیوهندی باشتان لهگهڵ ئهمهریكاو وڵاتانی دراوسێ ههیه ؟
لهزهمانی سفرهوه ههموو رێكهوتنێك دهربارهی ههر شتێك بێ بهنوسینو پهیمانی مۆركراوو شایهتی تهرهفی سێیهم دهبێ ؟ دهتوانی بهڕێزتان پێمان بڵێن تائێستا یهك پارچه كاغهز ، یهك بهڵگهنامهتان لهگهڵ ئهمهریكا ، بهریتانیا ، فهرهنسا ، ئهوروپا ، ئێران ، توركیا ، عێراق ، یان هیچ رێكخراوێك ههیه كه وهك بهڵگهنامهیهكی نێونهتهوهیی یاسایی دانی پێدابنرێ و حسابی بۆ بكرێ ؟ ئهگهر نا ، ئهی رێكهوتنه دوو قۆڵییهكانی ژووره تاریكهكان دهربارهی چی بوون ؟ چ دهسكهوتێكتان بۆ گهلی كوردستان ههبووه؟..
بۆ دەقی نامەکە لە کاتی بلاوکردنەوەیدا بڕوانە :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8b62b2bf
٢- وتاری ئایا ماددەی ١٤٠ تەواو بووە ؟
بارزانی وەک حەقیقەتێکی ئەبەدیی باسی ئەم رەوشە دەکەن و تەئکید دەکەن عێراق ناگەڕێتەوە پێش داگیرکارییەکانی داعش و ئەمە بە تاکە پشتیوانی داخوازیی سەربەخۆیی و ڕێفراندۆمی باشوور دەزانن . بەلام دیارە ، هیچ رەوشێکی سەربازیی ناتوانرێ سیفەتی هەمیشەیی و مانەوەی ئەبەدیی پێ بدڕێت.
داعش دروستکراوێکی ساختەی چەندین هێزە : بەریتانیا ، ئیسرائیل ، تورکیا و ئەمریکاو قەتەر و واجیهەیەکە بۆ چەندین هێزی جیاواز بە تایبەتی بەعسییەکان و هێزی سەربازی پێشووی سووننەکان لە سوپای عێراقدا و بە پێی خواست و داخوازیی ئەوان دەمێنێ یان نامێنێت، گەورە دەبیت یان پچووک دەبێتەوە ، کوردستان بە دۆست دەزانن یان دوژمن واتە داعشییەت واقیعێکی سابیت نییە و دیلی کۆنترۆلی هێزە خولقێنەرەکانێتی واتە هەڵویستی ئەمریکاو بەریتانیا وتورکیا .. گەر ئەم سێ لایەی ناتۆ حەز بکەن بە چەند سەعاتێک لە موسڵ دەریان دەکەن . بەلام کارئاسانکردن بۆ هاتن و مانەوەی داعش و لە پشتییەوە بەعسییەکان و عەشایری سوننیی ، بۆ مەبەستی کۆنترۆلی سەرچاوە و رێگا نەوتییەکان و سەپاندنی ئەمری واقیعی دابەشکردنی سێ لایەنەی عێراق بە پێی پرۆژەکەی زووی جۆ بایدنی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و دروستکردنی گوشارە لە سەر شیعەکان و ئێران .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــــ ئایا بەراستیی سنجار داگیرکردن بوو لە لایەن داعشەوە ، یان تەسلیمکردنی بوو بە داعش ؟ .