Celewla

ئەو هۆزە عەرەبەی پشتیوانی داعشی كرد لە گرتنی جەلەولا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

ئەو هۆزەی كە لە رووبەرووبوونەوەی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش ، چووە پاڵ تیرۆریستانەوە ، هۆزی ( كەرەوەی ) یە  ، كە یەكێكە لە هۆزە ناسراوەكانی عەرەبی سوننە . لە ساڵانی حەفتاوە ، لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە ئەم هۆزە هێنراونەتە ناوچەكانی شارۆچكەی جەلەولا، وەك بەشێك لە پرۆسەی تەعریبكردنی كوردستان .
لە كاتی دەسەڵاتی رژێمی بەعسی دیكتاتۆر، ئەو هۆزە جگە لەوەی هێنرانە ناوچەكانی جەلەولا، زۆربەی كەسایەتییەكانیشی لە نێو حزبی بەعسی فاشی و سوپای عێراق پلە و پێگەی بەرزیان هەبووە ، گەنجانی ئەو هۆزەش لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە بەردەوام پشتیوانی توندڕەوان و تیرۆریستان بوون و بەم دواییەش بوون بە پشتیوانی داعش ، لە رابردوودا زۆر جار دژی كورد شەڕیان كردووە .
بەپێی زانیارییەكان ساڵی 2007 كە شەڕی دەستەویەخەی كورد و عەرەب لە جەلەولا دروست بوو ، ژمارەیەكی زۆری گەنجانی كورد و عەرەب بوونە قوربانی ، لەو كاتەدا تەنیا ئەندامانی ئەو هۆزە بوون دژی كورد وەستانەوە و ژمارەی زۆری گەنجی كوردیان داوەتە بەر چەقۆ .
لەو ناوچەیەدا چەكدارانی ئەم هۆزە شان بەشانی تیرۆریستان هێرشیان دەکردە سەر كورد و هێزی پێشمەرگە ، بەهۆی ئەوەی ساڵانێكی زۆریشە لەو ناوچەیە دەژین ، بە وردی شارەزای ناوچەكەن و دەزانن تاكتیك و پێگەی جوگرافی بەكاربێنن لە هێرشەكانیان ، بەهۆی شارەزایی تەواویان لە ناوچەكە .

سەرچاوە – وشە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت