دکتۆر که‌مال میراوده‌لی : پێشمەرگە وەک میلیشیای بەرگری نیشتمانیی و نەتەوەیی .
پرسی میلیشیا و میلیتاریا : نموونه‌ی ئه‌زموونی ئه‌مریکی
بە رێکەوت ئەم بابەتەم هاتە بەرچاو کە چوار ساڵ بەر لە ئێستا کاتێ هەرای ناوبردنی پێشمەرگە بە میلیشیا دروست بوو ، نووسیم …. بۆ هاولاتی ـم نارد ، وتیان درێژەو بلاویان نەکردەوە ، ئێستا بەهۆی ئەو دەورە نیشتمانییی و خۆبەخشیی یە قارەمانانەی پێشمەرگەکانمان دەیبینن و ئامادەیی زۆربەی خەڵکی ناوچە هەڕەشەلێکراوەکان کە بە چەکی خۆیانەوە بچنە بەرەی بەرگری یەوە ، بۆ بیرکردنەوە لە زیاتر سیستماتیککردنی هێزی پێشمەرگەو خەباتی خۆبەخشیی لە خزمەتی گەل و نیشتماندا ، وەک زانیارییەک کە هیوادارم بە سوود بێت ، ئێستا بابەتەکە بلاو دەکەمەوە .
به بۆنه‌ی ههراوههڵای وه‌سفکرنی پێشمه‌رگه به میلیشیا
{ بیر‌و چه‌مکی میلیشیا حاشا له‌وه‌ی چه‌مکێکی ناشیرین و سووکایه‌تی بێ ، لای ئه‌مریکییه‌کان بیر‌و شانازییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌لمێنه‌ری سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه به سه‌ر هێزی ده‌ره‌وه‌دا له لایه‌که‌وه‌و به‌سه‌ر سوپای نیزامی و حکومه‌تدا له لایه‌کی تره‌وه‌و پاراستنی ئازادیی و مافی تاکیشه بۆ به‌ره‌ڤانیکردن له خۆی . بۆیه ئه‌مه به‌توندی له‌گه‌ڵ مافی چه‌کهه‌ڵگرتن و چه‌کداربوون که ده‌ستووری ئه‌مریکی زامنی کردووه گرێدراوه . بیری میلیشیایی وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی مه‌ده‌نی ئازادی ئه‌مریکی هه‌ر ماوه‌و زیندووه }
{ ده‌وری سیستمی میلیشیا وه‌ک هیزی به‌رگری گه‌ل و پاراستنی له هێزی ده‌ره‌کی و ده‌سه‌لاتی ناوخۆیی سته‌مگه‌رو پاراستنی ماف و ئازادییه‌کانی هاونیشتمانییان شایانی لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی ورد هه‌یه … سیستمی میلیشیایی پێشمه‌رگه‌یی که رهگو پێوه‌ندییه قوله‌کانی له ناو گه‌لدا بپارێزێ و له ئامانجی حیزبییه‌وه بۆ ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆکراتی و مه‌ده‌نی و ئاوه‌دانکاریی و یارمه‌تی کۆمه‌لایه‌تی و هه‌ره‌وه‌زیی به‌کار بێ ده‌کرێ وه‌ک به‌دیلێک بۆ سوپایه‌کی نیزامی بیری لێبکرێته‌وه }
1 – جه‌هاله‌تی ده‌سه‌لات
کۆمه‌ڵگای نوێ له سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌کی دامه‌زراوه : زانست ، دیمۆکراسی و یاسا، هه‌ر سێکیان به یه‌که‌وه کارده‌که‌ن و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن . نه‌بوونی یان کارنه‌کردنی دروستی هه‌ر یه‌کێکیان نه‌مانی یه‌کێ له سێ کۆڵه‌که‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای نوێیه .
به‌داخه‌وه هه‌ر سێ بنه‌ماکه له کوردستان بزرن ، بۆیه ئاژاوه‌ی ئایدیایی و بێ سیستمی ئابووریی و سیاسیی و بێسه‌روبه‌ری یاسایی و تاراده‌یه‌کی زۆریش جه‌هاله‌ت هه‌موو لایه‌کی ژیانی گرتۆته‌وه ، به‌لام ده‌کرێ بۆ هه‌ر هه‌لوێست و ره‌وش و وتارێک ئه‌م سێ بنه‌مایانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک پێوانه به‌کاربێنین واته بۆ هه‌ر دیارده‌یه‌ک ، ره‌وشێک ، وتارێک ، هه‌لوێستێک ، بیر‌و بۆچوونێك ده‌شێ ئه‌م سێ پرسیارانه بکه‌ین :
1 – ئایا زانستییه ؟ واته به ستانداردی زانستی چ لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی ، مه‌یدانی ، یان تاقیگه‌یی ده‌سه‌لمێنرێ یان قبوڵ ده‌کرێ ؟
2 – ئایا دیمۆکراتییه واته ته‌نیا رایه‌کی یان فانتازیایه‌کی تاکه‌که‌سییه یان بیرێکی ته‌سک وتاقمچییانهو به‌رژه‌وه‌ندیخوازه یان بریارێکی کهلهگاییه یان گه‌ر بخرێته ئاستی راپرسی ، جه‌ماوه‌ر و گرۆیانی جیاواز به‌شدارده‌بن له‌و بۆچوونه‌دا و پشتگیری ده‌که‌ن ؟
3 – دواییش ئایا ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له به‌رده‌سته یاسایی یه ، واته به یاسای گونجاو رێکخراوه یان ده‌شێ یاسا بۆ چاره‌سه‌ری به‌کار بێ یان پێویست به یاسادانانه بۆ چاره‌سه‌ری ؟
ده‌توانین پێناسه‌ی ئه‌م سێ پێوانه‌یه زیاتر کورتبکه‌ینه‌وه :
1 / زانست بریتییه له به‌کارهێنانی پرینسیپ و ستانداردی زانستی .
2 / دیمۆکراسی بریتییه له گه‌رانه‌وه بۆ رای گه‌ل و به‌شداریکردنی .
3 / یاسا بریتییه له هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی (مه‌رجه‌عی ) ره‌وایی ده‌ستووریی و یاسایی و به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ری یاسایی رهواو گونجاو .
به‌بێ ئه‌م سێ بنه‌مایانه کۆمه‌لگای مۆدێرن کارناکات و ناتوانرێ له خزمه‌تی هاونیشتمانیی و پێشکه‌وتنی شارستانیدا حوکم بکرێ و بهرێوهببردرێ .
2 – کێشه‌ی میلیشیایی بوون
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا ئه‌و هه‌ڵایه‌ی ده‌رباره‌ی وشه‌و مانای میلیشیا و به‌کارهێنانی بۆ وه‌سفی پێشمه‌رگه دروست بوو ، به‌ڵگه‌یه‌کی تره له نه‌بوونی که‌لتوورو میکانیزمی کارکردنی هه‌ر یه‌كێ له‌و سێ بنه‌ماو پێوانانه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی مۆدێرن . ئه‌م جه‌هاله‌ت و ژیرپێدانی یاسا‌و دیمۆکراسییه‌ش وه‌ک له کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و قسه‌کانی مه‌سعود بارزانیدا [ شه‌وی 24/25 له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسه‌وه ] ده‌رکه‌وتن له لوتکه‌ی ده‌سه‌لاتدا به‌رجه‌سته‌بووه‌و له هه‌موو بوارێکی سیاسیی و ئیداریدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه . بۆیه هیچ مه‌رج و ناسکارێکی ( سیفه‌تێکی ) پێوانه‌ی زانستیی ، دیمۆکراسی یان یاسایی له کاردانه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتدا نین .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ پێشمەرگە وەک میلیشیای بەرگری نیشتمانیی و نەتەوەیی