dr.shirko

بزانە دکتۆر شێرکۆ . چ هۆنراوە کۆمیدییەکی لەسەر شکستی پارتی و بەیانی سەربەخۆیی بۆ بارزانی نوسیووە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

مەمەكە بخواو لال كا ‌

یەكبوونی هێزو مەوقیف؟
مەنعی نێرگەلەو ئەزنیف؟
هەر بەخێوكا تولە مار؟
خەفەت بخوات بۆ زوممار؟
بگری‌و پیش بخواتەوە؟
مالیكی ئاشت كاتەوە؟
ئاهەنگ بۆ نانسی رێك خا؟
شەڕ بوو یەكسەر خۆی تێ خا؟
مەمنونی ئەردۆغان بێ؟
چاوی لەهەژاران بێ؟
خوو باتە ویسكی‌و عەرەق؟
لێ بداتەوە خەندەق؟
كێ رایكرد هەڵی واسێ‌؟
دۆست‌و دوژمن بناسێ‌؟
تۆزقاڵێ خۆی رەشیق كا؟
مەعاشخۆر تووشی دیق كا؟
داعش ڕاونێ تا حەمرین؟
هێز بنێرێ بۆ عەفرین؟
ماچ كا دەستی پێنتاگۆن؟
بەبای كاتەوە كای كۆن؟
مەمەكە بخواو لال كا؟
ئیعلانی ئیستیقلال كا؟

دکتۆرشیركۆ عبدالله‌‌  – 13/8/2014

 سەرچاو / پوکمێدیا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت