دکتۆر کەمال میراودەلی : چ دەبێ ـ بە پەلەیەک لە منێشەوە .
وریاکردنەوەیەک بۆ یەکێتیی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
تەبیعەتی داعش ئەوەیە کە دەبێ هەمیشە لە پەلاماردا بێت و ئەو شوێنەش هەلدەبژێڕێت کە لاوازەو بەرگری تێدا کەمەو دەتوانێت خێرا پێشرەوی تێدا بکات. یان بۆی چۆل دەکرێت وەک ناوچەکانی موسڵی ژێر دەسەلاتی پارتی .
ئێستا میدیای کوردی هەروەک لە خزمەتی داعش دا بێت راست یان درۆ سڕو تری جولانەوەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات و تەنانەت باسێکی ستراتیجی گرنگی وەک هاتنی پەکەکە بۆ کەرکوک کە دەبوو گەورەترین نهێنی سەربازی بێت ، بە مانشێتی گەورە و وێنە هەڵاوە وەک هەواڵی بە پەلە ئاشکرا دەکات .
تەنانەت زۆر جار باسی ئەوە دەکات کە پێشمەرگە لە کوێ کشاوەتەوە یان خۆی ئامادەکردووە هێرش بۆ کوێ بکات و چ چەلێکی بۆ هاتووە ، ئەمە بەلای کەمەوە ئاماژەیەکی گەورەترو خەتەرناکترە بۆ نەبوونی سەرکردایەتی و ستراتیجی سەربازیی یەکگرتوو و ئاژاوەو بێ سەروبەری و رکەبەرایەتی حیزبیی و ناوچەیی لەم کاتە ناسکەشدا و نەبوونی هیچ مەرجەعێک چ وەک سەرۆکایەتی هەرێم وەک سەرکردەی هێزە چەکدارەکان چ وەزارەتی پێشمەرگە چ سەرکردایەتییە ناوچەییەکان گەر هەر هەش بن ، بۆیە ئێستا ئەوە سڕڕێکی ئاشکرایە بۆ هەموو کەس کە هێزیكی زۆری یەکێتی بە هەولێرو مەخمورەوە خەریکن .
ئێستا دیارە ئەمریکاو، ئەوروپاش نایانەوێت و ناهێڵن هەولێر بگیرێت و لەناوچەی موسلێش تا رادەیەک دەست لە داعش دەوەشێنن ، بۆیە ئەگەری گەورەی ئەوە هەیە جارێکی تر داعش بە ئاقاری تکریت و توزخورماتوو کەرکوک بجولێن یەکەمجار ویستیان لە مەخمورەوە ستراتیجی جوولام بۆ کەرکوک دوای هەولیر دابنێن .
بۆیە هیزەکانی پێشمەرگەو سەرکردایەتی یەکێتی و وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت ئاگاداری ئەوە بن و تەنسیق لەگەل حکومەتی عێراق و ئەمریکییەکان بۆ پاراستنی توزو کەرکوک بکەن .
بە هیوای سەرکەوتن
کەمال میراودەلی
تیبینی / ئەم نوسینە لە دوێنێوە بلاومان کردۆتەوە ، لەلاوە دامان نابوو ، پاش ئەوەی خوێنەرێکی زۆری هەبوو ، لەمڕۆدا گواستوومانەتەوە .