Abubekr-Bagdadi

 ئەبوبەكر بەغدادی : دەبێت ئەردۆگان دەستیشم ماچ بكات .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەناو خەلیفەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ( ئەبوبەكر بەغدادی) سێ جار پێوەندیی تەلەفۆنی بە ( رەجەب تەیب ئەردۆگان ) ـەوە دەكات ، بەڵام لەلایەن ئەردۆگانەوە وەڵام نادرێتەوە ، بۆیە نامەیەكی دەنگی بۆ بەجێ دەهێڵێت و هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكات ، بەڵام ئەردۆگان تا ئێستاش وەڵامی نەداوەتەوە .
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی توركیا و بردنەوەی ئەردۆگان لەو هەڵبژاردنەدا، ئەبوبەكر بەغدادی بەرپرسی یەكەمی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی داوە پێوەندی بە ئەردۆگانەوە بكات و پیرۆزبایی لێ‌ بكات ، بەڵام ئەردۆگان وەڵامی نەداوەتەوە و دواتر بەغدادی نامەیەكی دەنگی بۆ ئەردۆگان بەجێهێشتووە .
میدیاكانی توركیا ناوەڕۆكی نامە دەنگییەكەی بەغدادیان ئاشكرا كردووە و ئاماژەیان داوە ، بەغدادی لە نامە دەنگییەكەدا بە ئەردۆگان دەڵێت : ” تۆ پشتگیری لە عەلمانییەكان دەكەیت و بۆ خۆیشت بڕوات بە عەلمانیبوون هەیە ، بۆیە پێویستە لەناو ببردرێیت . من ئێستا خەلیفەی موسڵمانانم و پێویستە بەیعەتم پێ بدەیت ، تەنیا بەیعەت نا ، بەڵكو دەبێت هەردوو دەستیشم ماچ بكەیت “.
لە درێژەی نامە دەنگییەكەدا هەڕەشە لە توركیا دەكات و بڕیاری شەڕكردن لە دژی ئەو وڵاتە دەردەكات و ئاماژە دەدات كە پەلاماردانی توركیا تەنیا پێوەندی بە كاتەوە هەیە .
میدیاكانی توركیا دووپات لەوە دەنەوە ، بەرامبەر ئەو قسانەی بەغدادی ، ئەردۆگان بەیەك وشەیش وەڵامی نەداوەتەوە و تەنانەت داوا لە میدیاكانی توركیایش كراوە كە بەئاگاییەوە لەم بابەتە بڕوانن و زۆر كێشەكە گەورە نەكەن . چاودێران پێیان وایە هۆكاری ئەوەی ئەردۆگان وەڵامی بەغدادی ناداتەوە ، تەنیا پێوەندی بەو 49 كارمەندە توركەوە هەیە كە ئێستە لەلای چەكدارانی داعش دەستبسەرن و دەترسێت لە هەر وەڵامدانەوەیەكی تونددا گیانی ئەوان بكەوێتە مەترسییەوە .
وەزیری وزەی توركیا ( تانەر یەڵماز ) دەربارەی ئەوەی كە بەغدادی داوای كردووە حكوومەتی توركیا ئاوی فورات بۆ عێراق بەربداتەوە ، زۆر بەهێمنی و بەبێ هیچ تووڕەبوونێك وەڵام دەداتەوە و دەڵێت : ” ئەوە پێوەندی بە حكوومەتی توركیا و عێراقەوە هەیە و رێككەوتن لە نێوان ئێمەدا دەكرێت “. 

سەرچاوە / وشە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت