شنۆ محەمەد : وڕێنه‌كانى من ــ به‌شى دووه‌م .
من هێشتا ده‌ستم به‌قسه‌كردن نه‌كردبوو ، ته‌نیا گوێگر بووم ، گوێگرتنه‌كه‌شم په‌یوه‌ندى به‌و زۆربڵێیه‌ى كه‌سه‌كانى تر‌ى ناخمه‌وه بوو ، كه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له گوێگرتن بدزنه‌وه په‌نایان ئه‌برده به‌ر زۆر بڵێیى و قسه‌كردن ، من له ژووره سه‌یرو ئاڵۆزه‌كه ، هێشتا ده‌ستم له گیرفانمدا بوو ، كاتێك سه‌یرم ئه‌كردن ته‌نیا ئاڕاسته‌ى چاوم ئه‌گۆڕى وه‌ك بڵێى سه‌یرى یه‌ك شوێن بكه‌م ئاوا سه‌یرم ئه‌كردن . دیسانه‌وه كه‌سێكى تر له ناخى من ده‌ستى پێكرد ، ته‌نیا له‌به‌ر شكاندنى بێ ده‌نگی قسه‌ى كرد ، ویستى بونى خۆى به قسه بسه‌لمێنێت ، هه‌ڵه‌ى هه‌ره گه‌وره‌ى مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌یانه‌وێ به قسه‌كردن نمایشى كه‌سایه‌تى خۆیان بكه‌ن ؟ ئه‌یانه‌وێ به‌و شێوه‌یه خۆیان نمایش بكه‌ن كه حه‌زیان لێیه‌تى ، حه‌ز ئه‌كه‌ن له‌كاتى قسه‌كردندا هه‌موو هه‌ست و شعورى چوارده‌وریان بۆ خۆیان ڕابكێشن ، شاد ئه‌بن كاتێك قسه‌یان كرد هه‌موان مه‌ست و حه‌یران بن ، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پۆخڵترین ڕسته‌ى دونیا به شێوه‌یه‌ك نمایش بكه‌ن كه هه‌موان پێى سه‌رسام بن ، حه‌ز ئه‌كه‌ن له‌كاتى قسه‌كردندا بچنه شوێنێكى به‌رز كه هه‌م ده‌نگیان هه‌م ڕه‌نگیان بگاته هه‌موو دونیا ، مرۆڤه‌كان هه‌ندێكجار ته‌نیا له پێناو شكاندنى بێ ده‌نگیدا قسه ئه‌كه‌ن وا هه‌ست ئه‌كه‌ن بێ ده‌نگى نیشانه‌ى نه‌زانینى هونه‌رى قسه‌كردنه ؟ هه‌روه‌كچۆن زۆرجار مرۆڤ ته‌نیا له پێناو بیركردنه‌وه بیر ئه‌كاته‌وه ؟ بیركردنه‌وه وه‌ك زه‌روره‌تێك سه‌یرناكات ، به‌ڵكو له‌ترسى بیرنه‌كردنه‌وه بیر ئه‌كاته‌وه ، له‌ترسى ئه‌وه بیر ئه‌كاته‌وه نه‌كا كه‌سانێك گاڵته‌ى پێ بكه‌ن له‌وه‌ى ئاخۆ بۆ بیرناكاته‌وه ؟ كاتێكیش قسه ئه‌كات له پێناو زه‌روره‌تى ده‌ربڕینى وشه‌كانى نیه به‌ڵكو له‌پێناو لادانى ئه‌و گومانه‌یه كه‌وا كه‌سانێك خستویانه‌ته سه‌رى له‌وه‌ى ئاخۆ هێزو هونه‌رى قسه‌كردنى هه‌یه یا نا؟
كه‌سه نوێیه‌كه‌ى ناخم ده‌ستى پێكردو وتى : ئێمه هه‌موومان له‌یه‌ك كاتدا هه‌م ڕاوچى و هه‌م نێچیرین ، هه‌م جه‌لادو و هه‌م فریشته‌ین ، هه‌م ڕاستگۆ هه‌م درۆزنین ، هه‌روه‌كچۆن ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌مان لاى ڕاست و چه‌پى هه‌یه ئاواش كردارمان پڕیه‌تى له ڕاست و چه‌وت ، بیركردنه‌وه‌مان هه‌موو شتێكمان ئاوایه ، هه‌رگیز ناشتوانین لایه‌نه بۆگه‌نه‌كه‌ى ناخمان له لایه‌نه پاكه‌كه جیا بكه‌ینه‌وه ، هه‌موو جه‌نگى مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانێ به‌شه جه‌للاده‌كه‌ى ناخى خۆى بكوژێت كه‌چى ناتوانێ . هه‌ر كاتێك جه‌للادێك له سینه‌ى له‌ناو ئه‌بات چه‌ندانى تر له ده‌رونیدا و له كاتى تر به هێزێكى نوێوه دروست ئه‌بنه‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئێمه‌ى كردۆته مرۆڤ ، هیچ كه‌سێك پێى ناوترێ مرۆڤ گه‌ر هه‌ڵه و پۆخڵه‌واتى نه‌بێ ، گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان كه‌سێكى خاڵى له هه‌ڵه و كه‌م و كوڕیتان بینى باوه‌ر به مرۆڤ بوونى مه‌كه‌ن ؟ بێقیمه‌تترین مرۆڤى دونیا ئه‌وانه‌ن كه هه‌ڵه ناكه‌ن ، ترسنۆكترین مرۆڤ ئه‌وانه‌ن كه نا‌وێرن هه‌ڵه تاقى بكه‌نه‌وه ، هه‌ر مرۆڤێك ده‌رونى بۆش بێ له پۆخڵه‌وات ئه‌بێ پێى بوترێ ڕۆبۆت ، یاخود ئامێرێكى قورمیشكراو كه هێزێك له‌سه‌روى خۆیه‌وه ئاڕاسته‌ى ئه‌كات ، ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ هه‌ڵه و كه‌م و كوڕین مرۆڤ نین ، ئامێرن؟ وه‌ك ڕۆبۆته به‌رمه‌جه‌كراوه‌كانن كه مرۆڤ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى دروستیان ئه‌كات و ئه‌و ئه‌ركانه‌ى پێ ئه‌سپێرێت كه خۆى ئه‌یه‌وێ ، ئه‌و سه‌ربازه‌ى له‌كاتى مه‌شقى سه‌ربازیدا مه‌شق ئه‌كات مرۆڤ نیه ، بونى نیه ، هیچ نیه جگه له پارچه‌یه‌ك له ئامێر به‌ده‌ست ئه‌فسه‌ره‌كه‌یه‌وه ؟ ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئامێره‌كه وه‌ها ئاڕاسته ئه‌كات كه خۆى گه‌ره‌كیه‌تى ، دواتریش له‌كاتى ته‌واو بوونى مه‌شقه‌كه به سه‌ربازه‌كان ئه‌ڵێت ترسنۆكترین سه‌رباز ئه‌وانه‌ن كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكه‌ن .؟
زۆرینه‌ى مرۆڤه‌كان ئاوان ، خۆیان نین ، بونیان نیه ، ته‌نیا جه‌سته‌یه‌كن وه‌ك ئامێر به ده‌ست كه‌سانى تر ، به‌ده‌ست دین ،،،،، حیزب ،،،،، سه‌رۆك ،،،،، به‌ده‌ست ئایدۆلۆژیاكانیانه‌وه‌ن . ده‌گمه‌نن ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیانن و ئامێره‌كه‌ى ناخى خۆیان له‌ده‌ست كه‌سانى تره‌وه نیه ، مرۆڤه‌كان گه‌ر به‌ڕاستى خۆیان بونایه له ده‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و جله‌یان ئه‌پۆشى كه له ماڵه‌وه ئه‌یپۆشن ، گه‌ر به‌ڕاستى خۆیان بونایه له ماڵه‌وه و له قوتابخانه و له زانكۆ هه‌مان ئه‌و جلانه‌یان ئه‌پۆشى كه خۆیان حه‌زى لێ ئه‌كه‌ن ، ئێمه گه‌ر خۆمان بوینایه له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌ك و دكتۆرێك و سه‌رۆكێك و وه‌زیرێك و هه‌ژارێك به‌یه‌ك شێوه هه‌ڵسوكه‌وتمان ئه‌كرد ؟ به‌ڵام خۆمان نین ، مرۆڤ ئه‌كته‌ره ، زۆرینه‌ى ژیانى به ئه‌كته‌رى ئه‌باته سه‌ر، لاى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به شێوه‌یه‌ك و لاى سه‌رۆك جۆرێكى تر و لاى مناڵ نمایشێكى تر و لاى ده‌وڵه‌مه‌ند شتێكى تر؟ مرۆڤ وه‌ك كیسه‌ڵ وایه قاوغێكى كۆیله‌یى له‌لایه‌ن چوارده‌وریه‌وه كراوه‌ته به‌ر كه هه‌موو حه‌ز و خۆشیه‌كانى تێدا به‌ند كردوه ، ئیدى ئه‌و قاوغه ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ ئه‌وه‌نه ئه‌ستور بووه بۆته به‌شێك له جه‌سته‌ى مرۆڤ ، واى لێهاتووه بێ قاوغه‌كه نه‌توانێت بژیت؟
ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌یانه‌وێ خۆش بژین ، جوان بژین ، خۆشى كردن و خۆشى پێكردن بكه‌ن هه‌میشه ده‌یان و سه‌دان هه‌ڵه و فه‌زاحه‌تى گه‌وره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن؟ تاكه به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئه‌توانین بونى مرۆڤى پێ بسه‌لمێنین هه‌ڵه‌كانیه‌تى ، مرۆڤ بوون و مرۆڤایه‌تى تا ئه‌و شوێنه به‌رده‌وام ئه‌بێ كه ده‌رونى مرۆڤ هه‌ڵگرى به‌شه جه‌للاده‌كانه ، هه‌ر كات مرۆڤێكمان خاڵى كرده‌وه له فه‌زاحه‌ته‌كانى و پیسیه‌كانى یه‌كسه‌ر مرۆڤه‌كه ئه‌مرێت ؟ ئه‌وه‌ى جێگاى شه‌رمه‌زاریه ئه‌وه‌یه مێژوى مرۆڤ شایانى هه‌موو شتێكه جگه له شانازى ، ئێمه‌ى مرۆڤ پیسترین بونه‌وه‌رى سه‌ر گه‌ردونین، پیسترینین چونكه له هه‌مووان به‌هێزترین ، مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانى تر تا ده‌سه‌ڵات و هێزیان زیاتر بێ زیاتر و زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و وه‌حشى بوون ئه‌نێن ، تا ده‌سه‌ڵات و هێزیشیان كه‌متر بێ ئه‌وا هه‌نگاو به‌ره‌و هێمنى و میهره‌بانى ئه‌نێین؟
ئێوه قه‌ت بیرتان كردۆته‌وه ئاخۆ په‌پوله بۆ ئه‌وه‌نه پاك و ناسكه ، بۆ ئه‌وه‌نه میهره‌بان و جوان و بێ زیانه ؟،،،،،،،،، ها،،،،،، قه‌ت ئه‌و پرسیاره‌تان له‌خۆتان كردوه ؟ هۆكارى پاك بوونى په‌پوله په‌یوه‌ندى به‌ناخى پاك و جوانیه‌وه نیه ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به بێ هێزیه‌كه‌یه‌وه هه‌یه؟ هه‌ر كاتێك په‌پوله هێزى په‌یداكرد به گوێره‌ى هێزه‌كه‌ى ئه‌بێته بونه‌وه‌رێكى دڕنده و بێهێزه‌كان ئه‌هاڕێ ، به‌و شێوه‌یه به‌كاریان دێنێت كه له‌گه‌ڵ حه‌زه‌كانى خۆى یه‌ك ئه‌گرێته‌وه .! بونه‌وه‌ره‌كانى سه‌ر زه‌ویش ئاوان ، مرۆڤ بۆیه دڕنده‌ترین بونه‌وه‌رى سه‌ر زه‌ویه چونكه به‌هێزترینه؟ داروین هه‌ڵه‌ى كردوه له‌وه‌ى ئه‌ڵێ ( مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌كان نیه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌یه كه ئه‌توانن وه‌چه‌ى زۆر بخه‌نه‌وه و خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانى سروشت بگونجێنن.! ) من ئه‌ڵێم مانه‌وه بۆ دڵره‌قه‌كانه ، بۆ ئه‌وانه‌یه كه بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان ئه‌وانى دى ئه‌كه‌نه فه‌رشێك و به‌سه‌ریدا پیاسه و گه‌شت ئه‌كه‌ن ، وه‌ك مرۆڤ ، ئه‌وه‌ى تا ئێستا مرۆڤى به زیندویى هێشتۆته‌وه عه‌قڵى نیه ، هێزه‌كه‌یه‌تى، دڵره‌قیه‌كه‌یه‌تى ، ته‌ماح و خۆ ویستیه‌كه‌یه‌تى ، گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ره‌تاوه بونه‌وه‌رێكى میهره‌بان و ناسك بوایه ئێستا مرۆڤایه‌تى له‌ناو ئه‌چوو ، بونه‌وه‌رێكى تر له‌برى مرۆڤ ده‌بوه باڵا ده‌ستى سه‌ر زه‌وى . په‌پوله‌كان ناسك و میهره‌بانن چونكه بێ هێزن ، ماسیه به‌هێزه‌كانى ناو ده‌ریا بێهێزه‌كان ئه‌خۆن ، هه‌موو به‌هێزه‌كان به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر بێهێزه‌كان .! گه‌ر ئه‌تانه‌وێ مرۆڤ ببێته بونه‌وه‌رێكى میهره‌بان و خاڵى له دڵره‌قى و خراپه ئه‌بێت هه‌موو هێزه‌كه‌ى لێ بسه‌نینه‌وه ، هێز تاكه هۆكارى دڕه‌نده‌بوونه ، له زه‌ویدا بونه‌وه‌رێك نیه له‌یه‌ك كاتتدا هه‌م به هێزو هه‌م میهره‌بان ، هه‌م كه‌ڵبه‌ى هه‌بێت و هه‌م سۆز ، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌هێزن و خاوه‌نى دڵێكى پۆڵاینن نه‌خوێنده‌واره‌كانن ، خراپترین جۆرى نه‌خوێنده‌وار ئه‌وانه‌ن كه ئه‌توانن بخوێننه‌وه به‌ڵام ناخوێننه‌وه ، یا كاتێك ئه‌خوێننه‌وه وه‌ك ئه‌وه ئه‌خوێننه‌وه كه هیچیان نه‌خوێندبێته‌وه ، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نه ترسناكن كاتێك ئه‌خوێننه‌وه ئه‌بنه بونه‌وه‌رێكى خراپتر له دۆخى پێش خوێندنه‌وه؟ هه‌ر كات جه‌نگێك یه‌خه‌ى وڵاته‌كه‌ى گرتن ئه‌بێت كه‌سانى نه‌خوێنده‌وار به‌رین بۆ جه‌نگ ، كه‌سانى نه‌خوێنده‌وار به‌هێزن ، ئازان ، ئاماده‌ن بمرن ، به‌ڵام خوێنه‌واره‌كان ئه‌وانه‌ى ئه‌نوسن و ئه‌خوێننه‌وه كه‌سانى بێهێز و لاوازن ، ناسك و نازدارن ، ته‌نیا به بیستنى ده‌نگى گوله سه‌رتاپاى جه‌سته‌یان نغرۆى دڵه‌ڕاوكێ ئه‌بێ .
كه‌سێكى تر‌ى ناخم كه پێشتر هه‌رگیز گوێم له ده‌نگى نه‌بوو هاته ده‌نگ و وتى:- هه‌ست ئه‌كه‌م زمان بۆ هه‌ڵگێر و وه‌رگێركردنى خواردن دروست بووه نه‌ك قسه كردن، ئێمه‌ى مرۆڤ به هه‌ڵه زمان به‌كار دێنین و قسه‌ى پێ ئه‌كه‌ین، ئه‌وه‌تا هیچ ئاژه‌ڵێكى سه‌ر زه‌وى ناتوانێ وه‌ك ئێمه قسه‌بكات كه‌چى ئێمه باشتر له هه‌موو مرۆڤه‌كانى دونیا لێى تێ ئه‌گه‌ین، ڕۆشنتر له هه‌موو كه‌سێك له هه‌ست و نه‌ست و ناخیان ئه‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان له ئێمه ناگه‌ن، له هیچ شتێكى ئێمه ناگه‌ن، ته‌نیا له‌وه ئه‌گه‌ن كه ئێمه وه‌حشیترین بونه‌وه‌رى سه‌ر زه‌وین، ئێمه بونه‌وه‌رێكى قسه‌كه‌رین ئه‌وانیش كردارى، بونه‌وه‌رى كرداریش پێویستى به قسه‌كردن نیه، چونكه كرداره‌كه‌ى بۆخۆى هه‌موو شتێكه، ئه‌وه ئێمه‌ى مرۆڤین پێویستیمان به كرداره، مرۆڤى قسه‌كه‌ر پێویستى به كرداره، چونكه قسه‌كه‌ره‌كان هه‌میشه بێ كردارن. گه‌ر ئێمه له سه‌دا ده‌ى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ى باوه‌ڕمان پێیه‌تى و به‌قسه ئه‌یڵێین جێبه‌جێى بكه‌ین ئه‌بینه باشترین بونه‌وه‌رى سه‌ر دونیا، به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان وه‌ك مرۆڤ قسه‌یان بكردایه ئێستا جیهانى ئه‌وانیش وه‌ك جیهانى ئێمه ئاڵۆ و ته‌ماوى ئه‌بوو، كه نه‌ك ئه‌وان ئێمه‌ش لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتین. هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانى سه‌ر زه‌وى به مرۆڤه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه پێناسه‌یه‌كى دیاریكرا و قایلكه‌ر بۆ زمان بدۆزنه‌وه، زمان یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ى جه‌سته كه مرۆڤ به هه‌ڵه به‌كارى دێنێت، خۆشبه‌ختانه هه‌ندێك ڕسته هه‌ن هیچ مرۆڤێك ناتوانێ ده‌رى ببرێت، بۆیه په‌نا ئه‌باته به‌ر ماچ، ماچ ئه‌و ڕسته سیحراویه‌یه كه زمانى جه‌سته تواناى ده‌ربڕینى نیه بۆیه ماچ ڕوو ئه‌دات. من پێم باشه ئێمه‌ى مرۆڤ چیتر ئه‌و ئامێره‌ى جه‌سته‌ى خۆمان كه زمانه به‌كار نه‌هێنین، زمانى مرۆڤ تاوانبارترین ئه‌ندامى جه‌سته‌یه‌تى، تاكه به‌شى جه‌سته‌یه كه زۆر به ئاسانى ئه‌توانرێ به‌هۆیه‌وه كڵاوى پێ بخه‌یته سه‌ر هه‌موو كه‌سێك.! گه‌نده‌ڵترین به‌رپرسه‌كانى دونیا له‌كاتى هه‌ڵبژاردن دێنه سه‌ر شاشه‌كان و به زمانه سیحراویه‌كانیان هه‌موومان ئه‌خه‌ڵه‌تێنن، وامان لێ ئه‌كه‌ن به جۆش و خرۆش و شانازیه‌وه ده‌نگیان پێ بده‌ین، له‌كاتێكدا پێشتر به درێژایی به‌رپرس بونیان نه‌فره‌تمان لێ كردون، كه‌چى ناتوانین نه‌كه‌وینه ژێر سیحرى زمانیان، زمانى مرۆڤ بۆ قسه‌كردن نیه، ئه‌ركى زمان ته‌نیا جوینى خواردنه نه‌ك قسه؟ من بێ تاقه‌ت بووم له قسه، له نوسین، له هه‌موو ده‌مى مرۆڤ، له شتانێك كه پێی ئه‌وترێ فه‌لسه‌فه‌ى زمان و ڕێزمان. ئێمه با هه‌وڵ بده‌ین له ئێستاوه هه‌موو بته‌كانى زمان بشكێنین و له شوێنى ئه‌و بتى كردار بنیاد بنێین، گه‌ر زمان مانایه‌كى هه‌بوایه ئێستا به‌م هه‌موو فه‌یله‌سوف و زانایه‌ى جیهان ئه‌بوایه پێناسه‌یه‌كى لۆژیكى بۆ بدۆزنه‌وه .
ماويه‌تى
- Latest Posts by شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts