barzani-maliki

نامەکەی مالیکی بۆ بارزانی پێش دوو ڕۆژ بەر لەوازهێنانی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دورخستنه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی‌ داهاتوو ئاشكراده‌بێت و، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ورده‌كاری پشت ڕووداوه‌كان هه‌ڵده‌ماڵێت .

به‌پێی چه‌ند زانیاریه‌كی ئاژانسی (المستقبل) ی عێراقی كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ “باس له‌وه‌ده‌كات، دوو ڕۆژ پێش دیاریكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی‌ نوێ، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی نوری مالیكی دراوه ‌” .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ “بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی مالیكی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی‌ نوێ و، دیاریكردنی عه‌بادی ، له‌ هه‌ولێر و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و فواد مه‌عسوم درا ” .

ڕۆژی شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو 9 ی ئابی 2014، فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كرد و، پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌ك سه‌عاتیان ئه‌نجامدا .

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌یبه‌وه‌كردووه‌ “دوای‌ ئه‌وه‌ی نوری مالیكی فشاری زۆر خستبوه‌ سه‌ر فواد مه‌عسوم تا ناچاری بكات ڕایبسپێرێت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی‌ نوێ وه‌ك كاندیدی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی، فواد مه‌عسوم بڕیاریدا به‌غدا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێبهێلێیت بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی” .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شلێت “سه‌لیم جبوری به‌ مالیكی وتووه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، پێویسته‌ نێوانی خۆت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش بارزانی و مه‌عسوم چاك بكه‌یته‌وه‌ “

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسی (المستقبل) ” نوری مالیكی نامه‌یه‌كی به‌ فواد مه‌عسومدا ناردووه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی و، له‌ نامه‌كه‌دا نوسیوێتی ( ئاماده‌یه‌ یاسای نه‌وت و عاز له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ خواستی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێنێت و، ده‌ستبه‌جێش بودجه‌ و موچه‌ی‌ هه‌رێم وه‌ك جاران خه‌رجده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیش ده‌دات سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان جێبه‌جێ بكات )” .

له‌و نامه‌یه‌ی مالیكیدا كه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو به‌ سه‌رۆك كۆماردا ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی هه‌رێم كرا “مالیكی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربرٍیوه‌ كه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و چاوی به‌ مه‌سعود بارزانی بكه‌وێت و، گره‌نتی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌ نوسراوه‌كانی بداته‌ بارزانی، له‌به‌رامبه‌ردا بارزانی ناڕه‌زایه‌تیه‌ ناوخۆیی و ئیفلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سێباره‌ خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌سه‌ری كه‌م بكاته‌وه ” .

ئاژانسه‌ عێراقیه‌كه‌ ده‌شلێت “به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و مه‌عسوم به‌و جۆره‌ نه‌بوو كه‌ مالیكی پێشبینی ده‌كرد و، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی به‌ توندی ناوه‌ڕۆك و سازشه‌كانی مالیكی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ “

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌سعود بارزانی به‌ فواد مه‌عسومی ڕاگه‌یاندووه‌ “به‌ مالیكی بڵێ هه‌تا هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له‌ عێراق، خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی‌ داهاتوو خه‌ونێكی ئێجگار دوور و به‌دینه‌هاتووه‌ ” .

ئاژانسه‌ عێراقیه‌كه‌ باسله‌وه‌شده‌كات “دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵیه‌، مه‌عسوم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌غدا و، ده‌ستی به‌ گفتوگۆی چڕ و پڕ كردووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دیاریكردنی كه‌سێك جگه‌ له‌ نوری مالیكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی‌ داهاتوو، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كانه‌وه‌ وه‌ك جێگره‌وه‌ی مالیكی دیاریكرا ” .

سەرچاوە / شرۆڤە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت