بورهان ئه‌مین: میدیای ئه‌ڵمانی ڕای گشتی به‌قازانجی کورد ده‌وروژێنێت.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
له‌دوای شه‌ڕی که‌نداوو ڕاپه‌ڕینی خه‌لکی کوردستان و کاره‌ساتی کۆڕه‌و ئه‌مه یه‌که‌مین جاره میدیاکانی جیهان به‌گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی بهوبایهخهوه سه‌یری ڕووداوه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و روماڵی شه‌ڕو نه‌هامه‌تیه‌کان بکه‌ن.
ڕۆژانه زوومی کامێرا‌و ڕاپۆرت وڕیپۆرتاژو و هه‌واڵه گه‌رماوگه‌رمه‌کان له میدیای ئه‌ڵمانیدا پانتاییه‌کی دیار داگیرده‌که‌ن و باس له کاره تیرۆریستیه‌کانی داعش وبیتاوانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن ، کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیش به بایه‌خه‌وه سه‌رنج ده‌ده‌نه ڕووداوه‌کان چونکه ئه‌وان وایده‌بینن که کێشه‌ی داعش وتیرۆرو کوشتوبڕی خه‌ڵکانی لێقه‌وماو هه‌ر کیشه‌ی کوردستان نیه به‌ڵکو کێشه‌ی هه‌موو جیهانه‌و له‌دوای کاره‌ساتی 11 ی سیپتێمبه‌ره‌وه هه‌موو جیهان گیرۆده‌ی ده‌ستی تیرۆری ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان بوه.
ئه‌ڵمانیا دوو گروپی تازه‌دروست بوو له ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌یدا به مه‌ترسی گه‌وره ده‌زانێ بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی خۆی یه‌که‌میان ئیسلامیه ڕادیکالیهکانن که ئێستا بونه‌ته‌وه هه‌واداری داعش و له‌به‌ره‌ی ئه‌واندا شه‌ڕی دیموکراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و ئاشتی ده‌که‌ن، دوه‌میشیان نازیهنوێکانن که دژی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان و ته‌بایی و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئارامن، ئه‌وان له‌ژێر چه‌تری بیری نازیه‌تدا کارده‌که‌ن و له‌دژی میلله‌ته بێگانه‌کانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا ده‌جه‌نگن و ده‌یانه‌وێ توندوتژیان به‌رامبه‌ر بنوێنن.
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌ڵمانیاش هه‌ردوو له‌م تاقمانه ده‌چنه خانه‌ی گروپی تێکده‌رو تیرۆریستی ناو کۆمه‌ڵگاوه، بۆیه له‌دوای شهر فرۆشتنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ( داعش ) پۆلیس به‌خه‌ستی چاوه‌دێری جموجۆڵی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه ده‌کاو مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ نیشتوه نه‌بادا کاری تیرۆریستی له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ن، له‌م بواره‌شه‌وه میدیا هاوکاری پۆلیس و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حکومه‌تدا بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه هاوڕاو هه‌ماهه‌نگه.
میدیای ئه‌ڵمانی به بینراو بیستراوه‌وه به باشترین کوالێت له ڕاستگۆیی وبێلانیهوه ده‌نواڕنه ڕووداوه‌کان مانشیته سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کانی هه‌ریه‌که له ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌کان ( سوددۆیچه، فرانکفۆرته ئهلگیماینه، بێلد، بهرلینهزایتۆنگ) وکه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان وه‌ک (که‌ناڵ1،(ZDF,ARD,NRT و گۆڤاره‌کانی وه‌ک ( شتێرن، دێر شپیگل) وده‌یان ماڵپه‌ڕی ئه‌لیکترۆنی تر به جوانترین وخێراترین شێوه ڕوماڵی ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وباری ناله‌باری یه‌زیدیه‌کان و شه‌ڕی پێشمه‌رگه و ئاواره‌کانی ده‌ستی داعشدهکهن.
به‌پێی زمانی ئه‌و میدیایه یه‌زیدیه‌کان کوردی ڕه‌سه‌نن و به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ئاینیانه‌وه به‌درێژایی مێژوو به‌ده‌ست ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق چه‌وسێندراونه‌ته‌وه‌و زوڵمیان لێکراوه، له‌سه‌رده‌می دیموکراسی و عێراقی نویشدا هه‌مدیسان له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستیه‌کانه‌وه که بانگه‌شه‌ی ئیسلامی ڕادیکالی ده‌که‌ن چه‌ند جار تیرۆرکراون، دواجاریش به‌ده‌ستی داعش تووشی خوێناویتیرین کاره‌ساتی مرۆیی بونه‌ته‌وه، چاوی ئه‌و میدیایه به‌به‌زه‌ییانه ده‌نواڕێته یه‌زیدیه‌کان و دیمه‌نه تراژیدی و جهگبڕهکانیان په‌خشده‌کات، بهبینهرو خوێنه‌رو بیستهرانیان ده‌ڵین یه‌زیدیه‌کان چینێکی لێقه‌وماو و دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانین و گرنگه هه‌موو دنیا چاویان لێیان بێت، ڕوماڵی رێپێوان وخۆپیشاندانی ئه‌و یهزیدیانهش ده‌کات که نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیان و هاوسۆزی خۆیانیان بۆ ده‌رده‌بڕێت.
به‌و پێیه‌ی چوار له‌سه‌ر پێنجی خه‌ڵکی ئه‌ڵمان رۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌دیار شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان داده‌نیشن و گوێ له هه‌واڵ ده‌گرن، میدیای ئه‌ڵمانی کاری پۆزه‌تیڤی کردۆته سه‌رڕای گشتی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی ونێوهندی بڕیار، بۆنموونه سه‌ره‌تا مشتومرێکی زۆر له‌نێوان پارت و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان وکه‌سایه‌تیه کاریگه‌ره‌کانی ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌بوو له‌سه‌ر ناردنی چه‌ک و جبه‌خانه‌و هاوکاری مرۆیی بۆ پێشمه‌رگه‌و لێقه‌وماوانی یه‌زیدی و مه‌سیحی و ئاواره‌کانی ده‌ستی داعش، دواجار حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر کاریگه‌ری میدیا و ڕێکخراوه خێرخواز‌و مهددهنیهکان و ڕای گشتی بڕیاریدا هاوکاری پێشمهرگهبکات.
ئه‌نجامی ڕاپرسی ڕه‌سمی وناڕهسمی سایت و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیکترۆنیه‌کانیش له‌سه‌ر ناردنی یارمه‌تی وچه‌ک و جبه‌خانه بۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئاماژه‌یه‌کن بۆئه‌وه‌ی که میدیا توانیویه‌تی ڕێگایه‌کی ڕاست نیشانی ڕای گشتی ووڵاته‌که‌ی بدات.
فرانک ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌سه‌ر لیستی ئیس پێ دێی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کاندا هه‌رگیز نه‌چوه ژێرباری یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا به‌ڵام دواتر له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی و که‌سایه‌تیه دیاره‌کان و میدیاوه له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی په‌شیمان بۆوه‌و ئێستا به‌بایه‌خه‌وه ده‌نواڕێته دۆسیه‌که‌و کاراکته‌ری یه‌که‌می ئهڵماسنیایه که بێته کوردستان له نزیکه‌وه چاوه‌دێری دۆخهکهبکات، به‌هه‌مان شێوه زۆر له کاربه‌ده‌سته‌کانی تر هه‌ڵوێسی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه گۆڕی و دواجار کلاودیا ڕۆتی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیای له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم کۆکرده‌وه‌و حکومه‌ت بڕیاریدا وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م هاوکاری پێشمه‌رگه بکاو یارمه‌تیه‌کی 24 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاواره‌کان بنێرێ، بۆ مه‌سه‌له‌ی ناردنی چه‌کیش دواتر بڕیاری لێوه ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان شێوه خاتوو ئه‌نجێلا مێرکلیش پێشتر ڕای جیاوازتری له ئێستا هه‌بوو.
بۆڕای گشتیش میدیا توانیویه‌تی ڕووداوه‌کان وانیشان بدات کهپڕوشکی ئاگری تیرۆر‌و ته‌قینه‌وه‌و شهڕوپیکدادانهکانی سه‌رهه‌رێمی کوردستان ڕۆژێک دێت بگاته ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موولایه‌ک ڕووبه‌ڕویان ببنه‌وه‌و نه‌هێڵن ئه‌و گروپ وتاقمانه له‌هیچ ناوچه‌و هه‌ریمێکی جیهان بڵاوببنه‌وه،هاوسۆزی ئه‌و میدیایه بۆ کورد، بۆ خه‌ڵکی لێقه‌وماو ، بۆ پێشمه‌رگه، بۆ هه‌ریمی کوردستان به‌شێکه له پرۆسه‌یه‌کی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هاوکاری گه‌لی کورد له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی وژیانێکی ئارام.
سەرچاوە – پوکمێدیا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە