هێرش سەردار جاف : بڕیارى سزادانى فەرماندە سەربازییە کەمتەرخەمەکان لە شەنگال لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە بەدورخستنەوەى بەخشینە نەک سزا ؟ .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سزاى یاساى دروست بۆ ئەم جۆرە لە تاوانە نیشتیمانیە لە سێدارە دانە ، نەک بەخشین هەروەک لە یاساى سزایى سەربازى هەرێمدا هاتووە .
ئەگەر لە پێشتردا پێشمەرگە لەسەر ئاستى ناوخۆو نێودەوڵەتى جێگەى شکۆ و ترس و سەروەرى بووبێ بۆ دوژمن و نەیارانمان ئەوا لەروداوەکانى شەنگالەوە ئەم سومعەو ئازایەتییە تاڕادەیەک کەوتە ژێر پرسیاروە.
ماوەى پانزە ساڵە وامان هەست دەکرد خاوەن هێزێکى پێشمەرگەى زۆر بەتوناین خاوەن ئەدەواتى باشى سەربازین خاوەن دەیان فەرماندەى سەردەمى شاخ و شارى بەتواناین، بەڵام لەیەکەم تاقیکردنەوەى جەنگى ئەم هێزە بەتایبەت لە سنورى زەرد ئەو ڕاستیەمان بۆ دەرکەوت ئەم هێزە ئەوەنین کە وەک پێویست چاوەرێمان دەکرد،
دەریخست خاوەنى هێزێکى لەرزۆکین فەرماندەکانمان لەو سنورە ئەوەندە لەرزۆکن بەبێ بەرگرى ئەوتۆ سنورێکى زۆرمان لەخاکى وڵاتەکەماندا بەدوژمن. ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کەدەیان ساڵە, سەدان ملێۆن دۆلارى ئەم وڵاتە دەرواتە ئەم فەرماندا نا بەرپرسانە بەبێ سود بۆ ڕۆژێکى وەک ئە مڕۆى شەنگال،
ڕووداوەکانى شە نگال ئەویان سە لماند کە شەڕى جیهادیى و کۆڵان بە کۆڵان بەم شێوەیەو بەم فەرماندە سەربازیانە ناکرێت. تەنانەت لە ماوەیەکى زۆرکورت بەبێ بەرگرییەکى ئەوتۆ بەقەدەر خاکى هەردوو وڵاتى قطر و بحرینى راِدەستى دوژمن کرد.
وە ئەم شکستەى شەنگال و دەورو بەرى هەیمەنەو هیبەتى حکومەتى هەرێم و هێزى پێشمەرگەى شکاند و دەست و دامانى هەموو دنیاىکردین، وە ئەگەر پێمان وابێت تاکتیکێک بوە بۆ بەدەستهێنانى لۆجستى سەربازیى و مرۆییى نیۆدەوڵەتى بۆ ئەم هەرێمە، ئەوا لەهەمان کاتدا سومعەى هێزى پێشمەرگەو ئەم هە رێمەى خستە ژێر پرسیارەوە!
بۆیە ناکرێت بەتەنها دور خستنەوەى فەرماندەکان لەبەرامبەر لەدەستدانى زیاتر لە%43 خاکى ناوچە تازە ئازاد کراوەکان ، کە لە ئەنجامى کەمتەرخەمى و بێ پالانى فەرماندە سە ربازیەکانمان لە شەنگال و دەورو بەریی، کەبووە هۆی شەهید بونى دەیان پێشمەرگەو بریندار بونى سەدانى ترو، ئاوەرەبونى سەدان هەزار کەس و، شکاندنى هەیبەتى خودى سەرۆکى هەرێم و ، زیانێکى زۆرى دارایى بەسەدان ملێۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بوترێت سزا ئەمە بەخشینە نەک سزا.
سزایى یاساى دروست بۆ ئە مجۆرە تاوانە نیشتیمانییە هەروەک بەڕونى لەمادەى (3) یاساى سزاى ژمارە (14)ساڵى (2008) هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆدا هاتوە لەسێدارەدان نەک دوورخستنەوە، ئەمەش دواى لێکۆلینەوەیەکى وردى یاساى و سەربازیى کەبنەما دادوەرییەکانى تێدا بێتەدى, تاکو بێتە هۆى ترساندنى هەر فەرماندەیەکى سەربازیی تر لە ئاسان بەدەستەوەدان و کەمتەرخەمیی کردن لەبستێک لەخاکى وڵات لە ئایندەدا هە وەک چۆن پێشتر سەرۆک کەدەیوت لەیەک بست خاکى ئەم هەرێمە خۆش نابین بۆ دوژمنى ئەوهاش دەبێت لەکەمتەرخەمى هیچ کەسو سەرباز و فەرماندەیەک خۆش نەبین لەبەدەستەوەدانى یەک بست لەخاکى پیرۆزى نیشتیمان.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە