shangal-2

هێرش سەردار جاف : بەپێی مادەی 3 ی یاسای ژمارە 14 ی 2008 فەرماندە بەزیوەکانی شەنگال دەبێت لەسێدارە بدرێن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بڕیارى دورخستنەوەى فەرماندە سەربازییە کەمتەرخەمەکان لە شەنگال لە لایەن سەرۆکى هەرێمەوە بەخشینە نەک سزا …؟؟؟ سزاى یاساى دروست بۆ ئەم جۆرە لە تاونە نیشتیمانیە لە سێدارەدانە نەک بەخشین هەروەک لە یاساى سزایى سە ربازى هەرێمدا هاتوە ..!!

ئەگەر لە پێشتردا پێشمەرگە لەسەر ئاستى ناو خۆو نێو دەوڵەتى جێگەى شکۆو ترس و سەروەرى بوبێ بۆدوژمن و نەیارانمان ئەوا لە دواڕوداوەکانى شەنگالەوە ئەم سومعەو ئازایەتییە تاڕادەیەک کەوتە ژێر پرسیاروە .
ماوەى پانزە ساڵە وامان هەستدەکرد خاوەن هێزێکى پێشمەرگەى زۆر بەتوناین و ، خاوەن ئەدەواتى باشى سەربازین . خاوەن دەیان فەرماندەى سەردەمى شاخ و شارى بەتواناین ، بەڵام لەیەکەم تاقیکردنەوەى جەنگى ئەم هێزە ، بەتایبەت لەسنورى زەرد ئەو ڕاستیەمان بۆ دەرکەوت ئەم هێزە ئەوەنین ، کە وەک پێو یست چاوەرێمان دەکرد ، دەریخست خاوەنى هێزێکى لەرزۆکین فەرماندە کانمان لەو سنورە ئەوەندە لەرزۆکن بەبێ بەرگرى ئەوتۆ، سنورێکى زۆرمان لەخاکى وڵاتەکەمان دا بەدوژمن . ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کەدەیان ساڵا ، سەدان ملێۆن دۆلارى ئەم وڵاتە دەرواتە ئەم فەرماندانەو بەرپرسانە بەبێ سود بۆ ڕۆژێکى وەک ئەمڕۆى شەنگال . ڕووداوەکانى شەنگال ئەوایان سەلماند ، کە شەڕیى جیهادیى و کۆڵان بەکۆڵان بەم شێوەیەو بەم فەرماندە سەربازیانە ناکرێت ، تەنانەت لە ماوەیەکى زۆرکورت بەبێ بەرگرییەکى ئەوتۆ بەقەدەر خاکى هەردو وڵاتى قگر و بحرینى رادەستى دوژمن کرد ، وە ئەم شکستەى شە نگال و دەوروبەرى هەیمەنەتو هیبەتى حکومەتى هەرێم و هێزى پێشمەرگەى شکاندو دەست و دامانى هەمو دنیاىکردین ، وە ئەگەر پێمان وابێت تاکتیکێک بوە بۆ بە دەستهێنانى لۆجستى سەربازیى و مرۆییى نیۆدەوڵەتى بۆ ئەم هەرێمە ، ئەوا لە هەمان کاتدا سومعەى هێزى پێشمەرگەو ئەم هەرێمەى خستە ژێر پرسیارەوە !
بۆیە ناکرێت بەتەنها دورخستنەوەى فەرماندەکان لە بەرامبەر لە دەستدانى زیاتر لە%43 خاکى ناوچە تازە ئازادکروەکان ، کە لەئەنجامى کەمتەرخەمى و بێ پالانى فەرماندە سەربازیەکانمان لە شەنگال و دەوروبەرى کەبووە شەهیدبونى دەیان پێشمەرگەو بریندار بونى سەدانى ترو ، ئاوەرە بونى سە دان هەزار کەس و ، شکاندنى هەیبەتى خودى سەرۆکى هەرێم و ، زیانێکى زۆرى دارایى ، بەسەدان ملێۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت . بوترێت سزای ئە مانە بەخشینە نەک سزای یاسایی لەشکری هەر وڵاتێک ، کە سیادەی هەبێت .
سزایى یاساى دروست بۆئەم جۆرە تاوانە نیشتیمانییە ، هەروەک بەڕونى لە مادەى (3) یاساى سزاى ژمارە (14)ساڵى (2008) هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆداهاتوە ، لە سێدارە دانە نەک دوورخستنەوە ، ئەمەش دواى لێکۆلینەوەیەکى وردى یاساى و سەربازى ، کە بنەما دادوەرییەکانى تێدا بێتە دى ، تاکو بێتە هۆى ترساندنى هەر فەرماندەیەکى سەربازیی تر ، لە وە بەدەستەوەدان و کەمتەرخەمییکردن لەبستێک لەخاکى وڵات لە ئایندەدا ، هەروەک چۆن پێشتر سەرۆک ، کەدەیوت لەیەک بست خاکى ئەم هەرێمە خۆش نابین بۆ دوژمنان ، ئەوهاش دەبێت لە کەمتەرخەمى هیچ کەس و سەرباز و فەرماندەیەک خۆش نەبێت . لەبەدەستەوەدانى یەک بست لەخاکى پیرۆزى نیشتیمان .
نوسەر پاریزەرە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت