بەختیار شارەزورى : داڤید کامیرۆن و ئەگەر شەڕى دووەمى داعش .
ئەگەر سەرەتاى دروست بونى داعش ، بگەڕێتەوە بۆ سوریا و بریتى بێت لە کارتى ناو سیناریۆیەک کە جەمسەرى [ تورکى ئیسرائیلى سعودى و قەتەر و ئوردن ] بەامبەر بە جەمسەرى [ڕوسى ئێرانى مالیکى بەشار ئەسەد حزب اللەو و حەماس ] دایانڕشتبێت ، ئەوا بۆ خۆى جگە لەوەى نەتوانرا هەژمونى ئێرانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا کەمبکەنەوە بە کارتى داعش ، ئەوا داعش وەک میراتگیرى قائدە خۆى نمایش دەکات و زۆر سودى لە ناکۆکى نێوان ئەم دوو جەمسەرە بینى ، بە شێوەیەک ئەگەر جەمسەرى تورکى داعشیان بەکار هێنا بێت بۆ ئامانجێک ئەوا داعش توانى سود لەو سیناریۆیانە وەربگرێت و ببێتە قائیدەى دووەم .
خۆ ئەگەر جەمسەرى تورکى هاوکارى لوجستى داعشیان کرد بێت ، بۆ کۆمەڵێک ئامانج ئەوا ئێستا داعش وەک وێنەى دووەمى قائیدە جارێکى تر خۆى نمایش دەکاتەوە و دەبێت بە حاڵەتیکى ترسناک ، چى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرژەوەندییەکانى ئەوروپا و ئەمریکا و چى بۆ جیهان بەگشتى .. ئێستا کامیرۆن دەرکى بەوە کردوە کە داعش هەڕەشەیە بۆ هەموو جیهان ،،، ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەگەر داعش لە ناوچەیەکى دیارى کراودا و لە جوگرافیایەکى دیارى کراودا هەبێت ، وڵاتانى ناتۆ بتوانن هەر کات بیانەوێ ئەم کارتە بسوتێنن ، ئەوا داعش قۆناغى دووەمى شەڕەکان دەست پێ دەکات ، ئەویش شەڕى قوناغى دووەمە کە بە شەڕى شەبەحى ناسراوە ، واتا دەست بکات بە تەقینەوە لە قوڵاى شارەکاندا چى لە ئەوروپا و ئەمریکا و لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، واتا تەنها جەمسەرى وڵاتانى ناتۆ ناگرێتەوە بەڵکو ڕوسیا و ئێران و چین دەگرێتەوە ، خۆ ئەگەر تواناى ناو ئەم وڵاتانەشى نەبێت ، ئەوا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دەبێتە هەڕەشە بۆ بەرژەوەندییەکانیان، واتا ئەگەر دەوڵەتى خەلافەت تەنها هەڕەشە بێت بۆ سەر دەریاى ناوەڕاست ، ئەمە دیوێکێتى بە دیوێکى تردا ، هەڕەشەیە بۆ هەموو وڵاتان بە تایبەتى عێراق و ئیران و تورکیا و سوریا وەک پێشەکى یاریەکە ، ئەو کات هەڕەشەش دەبێت بۆ وڵاتانى دەریاى قەزوین لە ڕێ ى ڕێکخستەنەکانیانەوە لە پاکستان و چیچان ، دەکرێت چەند پرسیاریک لە کامیرۆن بکەین پێشە ئەوەى لە شەقامەکانى بریتانیا و وڵاتانى ترى ئەوروپا و ئەمریکا ئەو شەڕە بکەن :
خۆ ئەگەر سیناریۆ و تاکتیک و کارتەکاتەکان ، بۆ چەند ئامانجێک بو بێت ، ئەوا ئێستا هەڕەشەکە چەندین جار گەورەترە لەو ئامانجەى کە ویستان لە ڕێ ى کارتى داعشەوە پێ ى بگەن ، بە واتایەکى تر ئێستە داعش هەمان قائیدەیە و دور نیە 11 سبتمبر لە زۆر وڵات دووبارە نەبێتەوە .. ئێستە ئەو پرسیارانە دەکەین کە دەبوو کامیرون و هاوشیوەکانى لە خۆیان بکردایە ..
- بۆ داعش کە سنورى بە ئیسرائیلەوە هەیە پەلامارى ئیسرائیلى نەدا ..؟
- بۆ داعش دێت یەزیدى سەردەبڕێت ، لە کاتێکدا ئەگەر بیویستایە شەڕى ڕۆژئاوا بکات ئەوا دەیتوانى لە ناو کوردستان و سعودیە و کویت و قەتەر و بەحرەینەوە هێرش بکاتە سەر کۆمپانیا نەوتیەکان بوە تەقینەوەکانیان .. بۆ ئەمەى نەدەکرد دەچوو لە شەقامێکى ئاسایدا تەقینەوەى دەکرد …؟
- ئەوە دەزانین کە ئەگەر داعش خۆى بگرێت ئەوا فتوحات دەست پێ دەکات ، ئەى بۆ ناتۆ و تورکیا یارمەتى لۆجستى داعشى دەدا و بریندارەکانى لە ناو تورکیادا چارەسەر دەکران .
خۆ ئەگەر ئەمانە پرسیارى پێش ڕێککەوتنى هەر دوو جەمسەرەکە بو بێت ، ئەوا لە دواى قۆناغى ڕێککەوتنى هەر دوو جەمسەرەکە ، هەموو دنیا ڕوبەڕووى داعش دەبێتەوە لە هەمان کاتدا هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان .. دەکرێت ئەم پرسیارانە لە کامیرۆن بکەین :
- چۆن بە چى شێوەیەک شەڕى شەقامەکان دەکەیت لە قۆلاى وڵاتەکاندا ..؟
- تورکیاى نوێ و بەشدارى خۆینى پەکەکە و ئاسمانى ناتۆ بەکوێ دەگات ، چى پلانێکتان پێیە بۆ پرۆسەى ئاشتى تورکیا و پەکەکە و تورکیاى نوێ ..؟
- ئەگەر شەڕى داعش چوە قولاى ئێران و تورکیا و سعودیە و قەتەر و کویت ، ئەو کات ئێوە چى دەکەن کە وێنەى عێراق بەسەر ئەم وڵاتانەدا جێ بەجێ بکرێت ..؟
- چۆن و بە چى پلانێک کار بۆ سەقامگیرکردنى فایلى وڵاتانى (عێراق و سوریا و تورکیا ) دەکەن .
ئێستە لە دواى ئەم بانگەوازەى داڤید کامیرۆنەوە … ئەکرێت بپرسین ، ئایا پێشتر نەتان دەزانى ئەو سیناریۆیانەى کە دایدەڕێژن وەک سیناریۆى کورەى هەنگ و دروستکردنى سەکۆی شەڕ بۆ ڕاکیشانى تیرۆرستانى دنیا ، دیارى کردنى شوێنکى جوگرافى تا لە ڕوى تاکتیکى سەربازیەوە ئاسان بێت ، ئێوە ئەم شەڕە بکەن بە نمایندەکانتان ،،، ئەوا ئێستا خۆتان هەڵەکانى مێژوو دووبارە دەکەنەوە و قائیدەیەکى نۆى ، زۆر بەهێزتر لە قائیدە کۆنەکە هەڕەشە لە ئێوەش دەکات ،،، کەواتە مەرج نیە ئێوە لە هەموو سیناریۆیەکدا سەرکەوتو بن و حەکیمى ناو تاکتیکەکان بن .
ئەمەش لینکى وتارەکەیە ــ بی بی سی
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts