دکتۆر کەمال میراودەلی : میدیای گەندەڵیەکەی کەی – ئین – ئێن .
کە ئێستا لە لقێکی دەزگای [ رووداو ] زیاتر نییەو وەک ئەو بە بەڵگەی ئاشکرای ئاشتی هەورامی بە ٣٥ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراوی نەوت دامەزرا , جگە لە دە ملیۆن دۆلار بەخشیشە گەندەلییەکەی تاڵەبانی کە دیسان لە پارەی دزراوی خەلک بوو ، فشەی سەخیف بلاو دەکاتەوە وەک ئەوەی بە مانشیتێکی گەورە دەنووسێت :
پێشمەرگە بۆتە قارەمانێکی جیهانی
http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=31505&LinkID=4&video=False&leguaid#.U_DEpPldXUU
لە کاتێکدا باسی ئەوە ناکات چۆن میدیای جیهانی باسی سەرشۆری و خیانەتی بە ناو پێشمەرگە لە یەک ملیۆن خەلکی کوردو شەرەفی ژنان و مندالانی کورد دەکات کە بە کۆمەل دەکوژرێن و دەفرێندرێن و لاقەدەکرێن و دەفرۆشرێن
بڕوانە راپۆرتێکی جەرگبڕ لە سەر ئەمە لەم لینکەدا http://www.thedailybeast.com/articles/2014/08/17/how-the-u-s-favored-kurds- abandoned-the-yazidis-when-isis-attacked.html
هەروەها بانگاشە بۆ ئەوە دەکات کە هەر سەرکەوتنێک بێت بۆ سەندنەوەی ئەو ناوچانەی ئەو میلیشیایانەی حیزب و بنەماڵە کە بە ناهەق ناوی پێشمەرگەیان هەلگرتووەو ، بە پێی پلانێكی لەوەپێشی میت ، بۆ داعشیان چۆلکرد ، گەر بسەندرێنەوە ئەوە پێشمەرگە دەیانگرێتەوە و موژدەمان پێ دەدات ،
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=34241&LinkID=4
لە کاتێکدا بێشەرمانە دەیان موژدەی دیارە درۆی وایان دا ، کە لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا پێشمەرگە شەنگال و کوێ و کوێ دەستێنێتەوە و داعش تێکدەشکێنێت و … هتد . هەوەک پروپاگاندەو فشەوفێشال مەعنەویات بەرزکاتەوە ، نەک پاراستنی خاک و ژیان و شەرەفی خەلک و راستگۆیی و نەخشەو بەرنامە کە ژیان و کەرامەتی خەلک بخاتەپێش نەک پالەوانبازیی فسفسپالەوانەکانی حیزب.
لە کاتێکدا ئاشکرایە بۆ دۆست و دوژمن لە هەموو باشووری کوردستاندا یەک هێزی پێشمەرگە نییە بتوانێت ئەو شەرە جەبهەییانە بکات و بەرامبەر هەر هیرشێک بە چەکی قورس بوەستێت ، ، چونکە ئەوان وەک میلیشیای شەری ناوخۆیی رێکیان خستوون و پەروەردەیان کردوون نەک سوپایەکی نیزامی پرۆفیشنالی نەتەوەیی وەک ئەوەی پەکەکە کردوویەتی و رۆژاوای پێ رزگار کردو ، کردە دەولەت و بە هانای باشووریشەوە هات .
ئەوە تەیارەکانی ئەمریکان کە هێزەکانی داعش خاپوور دەکەن ، ئەوسا هێزی پرۆفیشناڵی مەشقپێکراوی عێراق پیشرەوی دەکەن و پێشمەرگەش ، کە پارتی تەنیا وەک هێزی خۆی باسیان دەکات پاشەرۆکیی دەکەن . لە مەخموریش هەر وەهابوو .
وەک کارەساتی کۆچرەوەکە هاتنە ناوەوە ، ئەمریکا بۆ پاراستنی قوربانییەکانی رۆلەکانی هەرە رەسەنی کوردی ئیزیدی و مەسیحییەکان و بەرژەوەندییە نەوتییەکانێتیی ،
با دیسان وەک راپەرین و کۆچرەو ، خوێن و کارەساتی ئەم میللەتە نەبێتە مایەی دەسەلات و دراو بۆ دەسەلاتی کوردکوژو نیشتمانکوژ و مایەی کوێرەوەریی و مردن و داگیرکاری و ژێرپیدانی زیاتر بۆ خەلکی کورد .