دکتۆر کەمال میراودەلی : مێژووی چش .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

لە کاتێکدا دەزگای میدیای مافیایی حیزبیی , دیسانەوە باسی سەرکەوتنەکان و قارەمانییەکانی پێشمەرگە دەکات لە گرتنەوەی سەددی موسڵ ، کە راستی لە پاشکۆیەکی لاوازو بێ چەک و بێ مەشقی ‌هێزەکانی ئەمریکی، بەریتانیی و عێراقی زیاتر نییە و شەر بۆ خۆشی ناکات و دیسانەوە دەوری جاش و مورتەزەقەی بێ دەسەلات بۆ بەهێزکردنەوەی عێراق دەبینێ و ئۆباما بە ئاشکرا ئەوەی ڕاگەیاند ، راستی میدیای جیهانیی باسی قارەمانێتی پێشمەرگە ناکات باسی خیانەتی ئەوانە دەکات کە بوونە گەورەترین ….. پێش چاوی دنیا نەک قارەمانی دنیا و هەزاران ژن و منالی خۆیان بۆ دڕندەکانی داعش بەجێهێشتووە چیان لێ دەکەن بیانکەن ، باینکوژن بیانفرۆشن …

دەیان راپۆرتی جەرگبڕم لایە نامەوێ جارێ بیانخەمە بەرچاو ، ئەمە تەنیا راپۆرتێکی ئەمڕۆی دەیلی مەیلی بەریتانیە کە باس لە بردنی نزیکەی سێ هەزار ژن و کچ و مندال لەلایەن داعشەوە دەکات —  دەیلی مەیلی بەریتانی

ئەو مێژووەی کەس ناینووسێتەوە
ئەو ـمێژووەی بەر لەوەی ببێ
دەبڕێتەوە
ئەو مێژووەی وەک خوێن دەبارێ
وەکو بەفر
لەگەل باران لە پێش باران
دەتوێتەوە
ئەو مێژووەی وەک ماست دەخوڕێ
بە لێویش دیار نابێتەوە
ئەو مێژووەی
خائێن، خۆفرۆش، کوردفرۆش
دەیگیڕێتەوە
ئەو مێژووەی ناىی بە دەرس
تەرەس دای دەهێنێتەوە
ئەو مێژووەی پێشانگای خوێنە
بەلام رەنگی
بە سەرهیچ بەردو دارێکی
شوێنگەو ئاسەوارێکی
ئەم خاکە
نامێنیتەوە

ئەم مـێژوەی هاوارو راکەو گریانی
دەیان هەزار
کوژراو
دەرکراو
بەجێماو
سەربراو
خیانەت لێکراو
برسی و تینوو و تاساو
لاقەکراو
فرۆشراوەو

نا هیچ نەبووە
پێشمەرگە
سەددی موسڵ
– بۆ کێ- دەستێنیتەوە

میژوو ئاوایە

هاوارێک شاخ دەگریەنێت
شار
سەدای نابیسێتەوە

ئەو ومێژووەی
خائین خائین
دەبارەی دەکاتەوەو
باکی بە هیچ نایەتەوە

مێژووی گەلێکی بێ کتێب
ىێ خامە
ىێ نامە
ىی بەرنامە
بی ىیر
بێ بیرەوەری
مێژووی گەلێکی
کوێری کوێربۆوەی
ناوکوێرەوەری

خوێڕی
خائین و
ئەنفڵجی
بوونە سەرکرەدو
رێبەڕی

وەرە خانی
هۆزانێکم بۆ بخوێنە
وەرە حاجی
چیایەکم بۆ بدوێنە
وەرە نالی بە ناڵەیەک
شارەزور وەخەبەر ىێنە
وەرە گۆران
بەلاوکێک
مەرگی هیوا وەلاوێنە

هەستەوە شێرکۆ بە شعرێک
بەکرەجۆی فرمێسک بڕژێنە

شەنگال
شەبەک
لالش
مێژووی خائین
مێژووی چش .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت