ئه‌ڵمانیا ده‌زانی کێ له پشتی داعشه‌وه‌یه
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئه‌ڵمانیا ، بورهان ئه‌مین
ده‌زگا نهێنی وئیستیخباریه‌کانی ووڵاتی ئه‌ڵمانیا زانیاری پێوستیان ده‌ستکه‌وتوه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی یارمه‌تی دارایی ولۆجێستی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق وشام ( داعش) وله‌و باره‌یه‌وه هۆشداری ئه‌وه‌ده‌ده‌ن که ئه‌وه کارێکی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئه‌من وئاسایشی ووڵاتانی دونیا .
له‌م باره‌یه‌وه ( گێرد موله‌ر) وه‌زیری هاوکاری مرۆیی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایگه‌یاند که‌ووڵاتی قه‌ته‌ر له پێشه‌وه‌ی لیستی ئه‌و ووڵاتانه‌یه که چه‌ک وجبه‌خانه ده‌ده‌نه داعش .
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که (فرانك فالتر شتاینمایر) ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئاشکرای کرد که به هاوکاری چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی هاوکاری پێشمه‌رگه ده‌که‌ن بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش،هه‌روه‌ها ( ئۆرزولافۆن دێرلا‌ین ) ی وه‌زیری به‌رگریش ڕایگه‌یاند که‌له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار له‌وه‌ده‌ده‌ن که چ جۆره چه‌کێک بۆ پێشمه‌رگه بنێرن وپرۆسه‌که ده‌ستپێده‌که‌ن .
ناردنی چه‌ک وهاوکاری پێشمه‌رگه له‌نێوه‌ندی سیاسی ئه‌ڵمانیدا مشتومریکی زۆری له‌سه‌ره ، هه‌ندێک پێیان وایه ئه‌و شوێن وناوچانه‌ی که شه‌ڕو ئاشوب وململانێیان تێدایه نابێت چه‌کیان پێ بدرێت نه‌بادا ببێته هۆی گه‌مرکردنی شه‌رو ملمانی ناوخۆییه‌کان، هه‌ندێکیش پێیان وایه که ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئه‌رکی کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیه‌و ده‌بێ ووڵاتان هاوکاری ئه‌و هێزانه بکه‌ن که ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه .
پێشتریش ( سیگمار گابریال) ی وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیاش رایگاندبوو که کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی به‌دوای زانیاری پێویستدا ده‌گه‌ڕیت سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی که یارمه‌تی داعش ده‌ده‌ن ومومکین نیه بهێڵن ئه‌و هاوکاریانه به‌رده‌وام بن .
له‌ساڵی ڕابردوودا پارته چه‌پ ولیبراله‌کانی ئه‌ڵمانیا ڕه‌خنه‌ی توندیان له کابینه‌ی پێشووی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌نجێلا مێرکل ده‌گرت به‌وه‌ی که بایی چه‌ندین ملیاری یۆرۆ گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ک وجبه‌خانه‌ی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی که‌نداو له‌وانه ( قه‌ته‌ر سعودیه‌و شانشینی عه‌ره‌بی ) مۆرکردوه ، ئه‌وکاته ئه‌وپارتانه ده‌یانوت ئێمه دڵنیاین ئه‌و چه‌که ئه‌ڵمانیانه بۆ هاوکاری تیرۆریستان به‌کارده‌هێندرێ .
سەرچاوە — پوکمێدیا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە