موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێم چۆن و به‌بڕیاری كێ بڕدرا ؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
له مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوه‌وه، به بڕیاری به‌غدا موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدراوه و، تا ئه‌م ساته‌ش به‌غدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرێت .
بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداوه سه‌ریهه‌ڵداوه و ، حكومه‌تی عێراق، هه‌رێم به پێشێلكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات كه له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامیداوه .
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ كه ده‌ست ( شرۆڤه ) كه‌وتووه ” هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2011 هه‌تا ساڵی 2014 ڕێكه‌وتنی سیاسی و نهێنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه و ، لە هه‌موو ڕێكه‌وتنه‌كانیشدا به‌ڵێنیداوه پابه‌ند بێت به هه‌نارده‌ی نه‌وت ” .
له‌به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ئه‌وه ئاشكراده‌بێت ” ساڵی 2011 ، سه‌رجه‌م وه‌زیره كورده‌كان به به‌غدا ئیمزای ڕێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ مالیكی كردووه كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه و داهاته‌كه‌شی بخاته سه‌ر بودجه‌ی گشتی ” .
هاوكات ساڵی 2012 ، ڕێكه‌وتنێكی نوێیان ئیمزاكردووه و، وتویانه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هه‌موو ڕۆژێك 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و ، پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین “
ساڵی 2013 وه‌زیره كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئیمزای ڕێكه‌وتنێكی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كردووه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات به ناردنی 275 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا و سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌شی بخاته‌وه سه‌ر بودجه‌ی فیدراڵی .
دوایین ڕێكه‌وتنی نهێنی و مه‌ترسیدار ، كه چه‌ند وه‌زیرێكی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا كردویه‌تی و دواجار بڕینی بودجه و موچه‌ی فه‌رامبه‌رانی هه‌رێمی لێ كه‌وتۆته‌وه ، ساڵی 2014 ئیمزاكراوه .
ڕێكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له ( ڕۆژ نوری شاوێس – جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ) و ( هۆشیار زێباری – وه‌زیری ده‌ره‌وه ) ی عێراق له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ نوری مالیكی ئیمزاكراوه .
ئه‌و ڕێكه‌وتنه دوایین ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی به‌غدا بووه له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت كه له دوا ڕێكه‌وتنی نهێنیدا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراوه به ناردنی (400 هه‌زار به‌رمیل ) له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ، نوێنه‌ره كورده‌كانیش ئیمزای قایلبوونیان له‌سه‌ر كردووه .
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌ر كاتێك كورد ئیمزای له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی نوێی هه‌نارده‌ی نه‌وت كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا ، هیچ كاتێك هه‌ولێر پابه‌ند نه‌بووه و ڕێزی له ئیمزاكانی خۆی نه‌گرتووه .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ( شرۆڤه ) ئاشكرایكرد ” سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتنه‌كان به ئیمزای نوێنه‌رانی كورد كراوه و ، خۆیان به حكومه‌تی عێراقیان وتووه كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌توانێت هه‌نارده بكات و، دواتریش هیچی نه‌كردووه تا كار گه‌یشت به بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ” .
به‌بڕوای سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق ” نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا ئێستا له‌و ڕاستیه گه‌یشتوون كه بڕینی موچه تاوانی كورد خۆیه‌تی كه هه‌نارده‌ی هه‌زاران به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی له‌سه‌ر خۆی فه‌رزكردووه و، دواتریش پێچه‌وانه‌ی ئیمزاكه‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی كردووه ” .
له‌سه‌ر بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ، ( شرۆڤه ) ئه‌وه‌ی زانیوه ” نوری مالیكی سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناردووه بۆ دادگای فیدراڵی كه كورد پێیانه‌وه پابه‌ندنه‌بووه، ئێستا ئه‌و وه‌ڵامه‌ی دادگا لای نوێنه‌ره كورده‌كان له‌به‌غدا هه‌یه و ، دادگاش پشتیوانی بڕینی بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه ، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدار نه‌بووه له هێنانی داهات بۆ سه‌ر بزدجه‌ی گشتی ” .
ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له‌و ڕێكه‌وتنه نوێیه‌ی كه بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2014 كراوه و ، هه‌ریه‌كه له ( ڕۆژ نوری شاوێس و هۆشیار زێباری ) ئیمزایان كردووه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و پاره‌كه‌شی ده‌خاته‌وه سه‌ر بودجه‌ی گشتی له عێراق .
سەرچاوە – شرۆڤە
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە