محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم: ئاگاداری نیگه‌رانی نیم
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له بزوتنه‌وه‌که ڕاده‌ستی ڕێکخه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه کردووه و ده‌شڵێن که خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌گه‌ڵدایه .
به‌هۆی بوونی کێشه‌و نهخۆکی له نێوان چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌که ، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری نێو گۆڕان که بریتین له هه‌ریه‌که له ( عوسمانی حاجی مه‌حمود و ئاوات قاره‌مانی و عادل شکور و مام ڕۆسته‌م و تۆفیق کانی وه‌تمانی و عوزێر فه‌قێیانی ) ده‌ست لهکارکێشنانهوهی خۆیان ڕاده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا کردووه و تا ئێستاش وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه .
له‌م باره‌یه‌وه ئاوات قاره‌مانی که یه‌کێکه له سه‌رکرده ناڕازهییهکانی گۆڕان به ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕاگه‌یاند ” ئێمه گله‌یی و گازنده‌ی زۆرمان له سیاسه‌تی گۆڕان هه‌یه و چاوه‌ڕوانین بگه‌ینه ئه‌نجام ، مام ڕۆسته‌میش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه ”.
ئاوات قاره‌مانی ده‌ڵێت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه هه‌تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه دوای وازهێنان پڕۆژه‌مان چی ده‌بێت ، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر زۆرمان له‌گه‌ڵدایه .
ساڵی ڕابردوو ئه‌م سه‌رکرده ناڕازییانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌یه‌کیان خسته به‌رده‌م نه‌وشیروان مسته‌فاوه ، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌درایه‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو که ئه‌م سه‌رکردانه‌ی توڕه کردووه .
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاگایی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و به هاوڵاتی ڕایگه‌یاند ” ئاگداری نیگه‌رانی نیم ”.
به پێی زانیارییه‌کانی میلله‌ت ، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌فدێکی ناردووه بۆ لای عوسمانی حاجی مه‌حمود بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌زیان بکاته‌وه له‌و هه‌وڵه ، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که پێ ده‌چێت هه‌وڵه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت .
ئاوات قاره‌مانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه که هه‌تا ئێستا نامه‌ی ده‌ست له کار کێشانهوهکهیان له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مام ڕۆسته‌م به بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه .
سەرچاوە – میلەتپرێس
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە