عیماد عەلی : کردەوەکانی داعش دووبارەکردنەوەی رووداوەکانی مێژووی ئیسلامە ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گفتوگۆ گەرموگورکانی ئێستا لەسەر ئیسلام و و رەفتارەکانی داعش و مێژووی پر لە دوفاقیزمی ئیسلامە و، هەر لایەک بۆ راستی بیرو بۆچونی خۆی کۆمەڵێک بیانوو دەخاتە روو، بەڵام ئەگەر بیانوەکان پشت بە دەق و رەفتاری پێغەمبەر و سەرکردە عەسکەری سیاسیەکانی فتوحاتی ئیسلامی ببەستن و لەگەل بۆچون و جموجوڵەکانی داعش بەراورد بکەین و ، لەوێشدا؛ ئەگەر رەفتارە زەق و ئاشکرا و دروستەکان بەپێی سەرچاوە باورەپێکراوەکانی خودی ئیسلامیەکان و نوسەرەکانیان بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە ، راستو دروستی و حەقیقەتی قسەکانمان بۆ هەمولایەک روون دەبێتەوە .
هەندێک لەو رەفتارانە :
یەکەم : کوشتنی ئەسیر و سەبی کردنی ئافرەتان ؛ ئەم رەفتارە چەندین جار روویداوە ، بۆ نمونە کوشتنی( النضر بن الحارث ) بە فەرمانی محەمەدی پێغەمبەری ئیسلام و جێبەجێ کردنی لەسەر دەستی عەلی کوری ئەبوتالب بووە و ، تەنانەت کە پرسیاریان لە پێغەمبەر کردوە کە منداڵی هەیە ، واتە وتویەتی منداڵم هەیە و کێ بەخێوی بکات ، وتویەتی بە جەهەنەم ، بۆ ئاگر (1) .
لە غەزوەی خیبەردا ، کوشتنی باوک و برا و مێردی ( صفیە بنت حییی) جولەکە ، بەڵکو پێش کوشتنی ئازاردانی مێردەکەی تاوەکو ئەو کاتەی شوێنی گەنجینەی پاروپوڵەکەی ئاشکرا کرد و ، دواتریش بەوەوە نەوەستا و کوشتی و هەر خودی پێغەمبەر لە یەکەم رۆژدا چو بەلای ( صفیە) دا لاقەی کرد کە تازەبوکیش بوو . لە دوای ئەو روداوە و لەوێدا صفیە نەیشاردۆتەوە کە دەڵێت؛ قێزەون ترین کەس لە ژیانی مندا محمد بووە؛ جگە لە کوشتن و سەربرینی مالک بن نوەیر و سەر برین و کوڵاندنی کەلە سەرەکەی و زەواج کردنی (خالدی بن ولید) لە ( لیلى بنی التمیمی) خێزانی . ئەمە و چەندین نمونەی تری لەم جۆرە کە لە یەکەم رۆژی فتوحاتی ئیسلامیەوە تا دوارۆژی لەدژی گەلانی جیهان جێبەجێیان دەکرد .
دووەم : یاری کردن بە لاشەی کوژراوان ؛ پاش کوشتنی ( ابو جهل ) کە ( عبدالله ابن مسعود) لاشەی بینی ، گرتی لە ریشی و بە پێی چووە سەر سینگی و ، پێی وت؛ هەی شوانە مەر و ، سەری لە ملەوە لێ کردووە و گوێی کون کرد وپەتێکی تێ کرد و کەلەسەرەکەی رایکێشا و بردی بۆ لای پێغەمبەر (2) .
سێیەم : غەزو و جیهاد ؛ لە مێژووی ئیسلامدا بە ئایەت و فەرمودەی پێغەمبەریش جیهاد و غەزو یەکێکە لە ئەرکە سەرەکیەکانی ئیسلام و لەوێشدا کوشتوبر و غەنیمە و سەبی ئافرەتان و فدیە و جزیە بە درێژایی مێژوو چەسپێنراوە و جۆرەها رەفتار و ئیجتهاد تێیدا رویداوە، لەوانەش سەربرین( حز الرقبە) باو بووە وەک لە نمونەکانی پێشودا باسکرا .(3)
چوارەم : سوتاندنی خەڵک و ماڵ و مڵک و باخیش ؛ بە پێی سەرچاوەکان لە قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەریشدا دەردەکەوێت کە دەستیان لە سوتاندنی هەمە جۆرە نەپاراستوە وەک سوتاندنی ئەسیر و باخەکانی ( بنی نچیر ) ی جولەکە .
ئەمە جگە لەو رەفتارە قێزەونانەی کە بە درێژایی فتوحاتی ئیسلام لە لایەن جەیشی سیلامی دژ بە نەتەوە جیاکانی جیهان رویداوە، وەک کوشتن و بری بێ قەید و شەرت و جزیە و فدیە وەرگرتن و سەبی ئافرەتان و سوتاندن و غەنیمە و ئەنفال کردن کە لە ژماردن نایەن .
بۆیە دەبێت رەفتارەکانی داعش لەم روانگەیەش بخوێنرێتەوە و بەراورد بکرێت لەگەڵ روداوەکان و رەفتاری سەرکردە ئیسلامەکانی کاتی سەرهەڵدانی ئیسلام و فتوحاتی ئیسلامیش ، ئەوجا حوکمیان لەسەر بدرێت . ئەمە جگە لە قبوڵنەکردنی هیچ رەخنەیەک و نوسینێک لەسەر پێغەمبەر و خەلیفە و ئیمامەکان ، بۆ نمونە ، کوشتنی شاعیر ( کعب بن اشرف ) لەسەر تاکە دێرە شیعرێکی رەخنە ئامێز کە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام هۆنیبووەوە .
سەرچاوەکان :
1- السیرە النبویە لابن هشام ،ج 3،ێ 93، مقتل نچر و عقبە .
2- البدایە و النهایە کتاب المغاربی . ج3 ، ێ 292
3- صحیح البخاری
4- صحیح البخاری | کتاب الاضان باب وجوب صلاە الجماعە .
کتاب استتابە المرتدین ، باب حکم المرتد و المرتدە و استتابتهم .
5- التوبە ایە 29

بسم الله الرحمن الرحیم
قاتلوا الذین لا یومنون بالله ولا بالیوم الاخر ولا یحرمون ما حرم الله و رسوله ولا یدینون دین الحق من الذین اوتوا الکتاب حتى یعطوا الجزیە عن یدوهم صاغرون ..
صدق الله العظیم
6 – سورە المائدە ایە ٣٣
إنما جزاء الذین یحاربون الله ورسوله ویسعون فی الارض فسادا ان یقتلوا او یصلبوا و تقطع ایدیهم وارجلهم من خلاف او ینفوا من الارض ذلک لهم خزی فی الدنیا ولهم فی الاخیرە عذاب عظیم .
7- قال نبی محمد
امرت ان اقاتل الناس حتى یشهدوا ان لا اله الا الله و ان محمدا رسول الله
8- سورە الانفال الایە 12
اذا یوحی ربک الی الملائکە انی معکم فثبتوا الذین امنوا سالقی فی قلوب الذین کفروا الرعب فاضربوا فوق الاعناق واضربوا منهم کل بنان
9- سورە محمد الایە 4
فاذا لقیتم الذین کفروا فضب الرقاب حتی اذا اثخنتموهم فشدوا الوثاق فاما منا بعد واما فداء حتی تضع الحرب اوزارها ذلک ولو یشاء اللە لانتصر منهم ولکن لیبلو بعضکم ببعض والذین قتلوا فی سبیل اللە فلن یضل اعمالهم .
10 – سورە الاحزاب الایە 27
واورثکم ارضهم ودیارهم واموالهم وارضا لم تطئواها وکان اللە علی کل شیء قدیر .
11- ضرب لکم مثلا من نفسکم هل من ماملکت ایمانکم من شرکاء فی مارزقناکم فانتم فیە سواء تخافونهم کخیفتکم انفسکم کذلک نفصل الایات لقوم یعقلون .
12 – تفسیر القرطبی .
13 _ تفسیر الطبری .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت