Ako-Ibrahim

ئاکۆ برایم : شانە نووستوەکان خەریکە بەخەبەر دێن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموومان ئەو حەقیقەتەمان لایە کە تەواوى حزب و گروپە ئیسلامیەکان ، بەئاشکرا یان بە نهێنى هاوسۆز و هاوبیر و پشتگیرى تەواوى تیرۆریستانى داعشن ، بەسەرکەوتن و کارە تاوانکاریەکانیان دڵخۆش و سەرمەستن. سەرلەبەرى گروپە ئیسلامیەکان بەبێ جیاوازى، داعش بە براى دینى و هاورێبازى خۆیان دەزانن ،بۆیە ئەو وتەیە بەپراکتیکى دەکەن ( انصر اخاك ظالما و مظلوما) لاى حزبە ئیسلامیەکان شتێک نى یە ناوى قەومیەت و کوردو نیشتمان ، ئەوان هەموو پێوەر و عەقیدەیەکیان لەوەدا خۆى دەبینێتەوە کە موسڵمانى راستەقینە دەبێت ( دین دار و موتەقى بیت) ، ئەوە لەسەر و هەموشتێکەوەیە ، ئەو دیندارى و تەقوایەش وەک باسدەکرێت لە نێو ریزەکانى داعش و کارەکانیان خۆى دەبینێتەوە ، کە لوتکەى ئەو تەقوایەش لەدیدى ئەوان (جیهاد) ە . بەشى زۆرى سیاسیەکانى ناو حزبە ئیسلامیەکان بەدزى و ژێر بەژێر ، موتەفیقن لەسەر شەرعیەتدان بە تاوانەکانى داعش و ناساندنى بە جیهاد و غەزا ، بکۆى دەنگ پێیان وایە ئەوەى داعش دەیکات و هەوڵى بۆدەدات ، بۆ دروستبوونى خەلافەتێکى ئیسلامى ، لەم کات و زروفەدا و ، پەنابردنە بەر تۆقاندن و سەربڕین و ئیهانە و بەکۆیلە کردنى ژنان ، درێژە پێدەرى فتوحاتى ئیسلام و ئەنفالى ئیسلامیە ، لەبەر ئەوەى لەنەزەڕى ئەوان ، میللەت بەرەو مولحیدى و کافر بوون و گومڕایى مل دەنێت و ، لەدینى خوا و ئەحکام و شەریعەتى ئیسلام دوور دەکەوێتەوە ، بۆیە پێویستە بەزەبرى شمشێر راست بکرێنەوە و بخرێنە سەر سیراتولموستەقیم .
لە پاش دوومانگ لە تاوان و کوشتارى داعش و سوکایەتیکردن بە هەموو بەها ئەخلاقیەکانى کۆمەڵگەى کوردەوارى ، کەچى تا ئێستا ئەو حزبە ئیسلامیانە بەروونى وئاشکرایى ئەوەیان نەسەلماند کە داعش تیرۆریستە ، کارەکانى مایەى قبوڵ نى یە، لەمەشیاندا یان زۆر شەرمنن ، یان سیاسەتى دوفاقى پەیڕەو دەکەن ، بەرپرسێکان دەڵێت ، داعش خراپەکارە،لەولاشەوە بۆ پارسەنگ و خەتى رەجع بەرپرسێکى دیکەیان پێچەوانەى ئەولێدوان دەدات . بەگشتى تا ئێستا سەرجەمى ئەو حزبە ئیسلامیانە هاودەنگ نین و یەک گوتارى هاوبەشیان نى یە تا داعش وەک تاوانبار بناسێنن وبیخەنە قاڵبى دوژمنەوە وشەرعیەت بدەن بە شەڕکردن لەدژى. باشترین نموونەش خۆدزینەوە خۆ تەریکردن و دورەپەرێز وەستانیانە لە پشکدارى ئەو شەڕەیە و، نەناردنى هێزە ،گەر بۆ موزایدەو خۆ دەرخستنیش بێت، تەواوى ئەو حزبانە وەک سوکایەتى وبێرێزى و بەم شەڕە و، خۆ لەقەرە نەدانى هەستاون یەکى پێَنج شەش پۆلیس و پاسەوان یان ناردوە، کە هەموو دەزانین ئەو شەڕە شەڕى پۆلیس نى یە و دوور ونزیک پۆلیس وشەڕی سەنگەریان نەوتوە، وپاساوى ئەوەش دەهێننەوەکە گوایە هێزى چەکداریان نى یە، بەڵام دەى با سبەى شەڕێک بێت و هێرشێک بکرێتە سەر هەر کام لەبارەگاى ئەو حزبانە، یان یەکێک لەبەناو ئەمیرەکانیان بانگەشەى جیهاد و شەڕ بکات ، بزانە چۆن بەسەدان و هەزاران کەس وەک قارچک هەڵدەتۆقن و دەبنە شوراو قەڵغانیان. لەوەش زیاتر ئەوەتا ئەمیرى کۆمەڵ بەئاشکرا و بێ پەردە داوا لە هێزەکانى گەریلا دەکات کە کوردستان چۆڵ بکەن و روو لەسوریا بکەن، . دیارە ئەمەش روونە چ مەبەست و مەرامێکى لەپشتەوەیە؟! دەزانرێت بەقازانجى کێ ئەو قسانە فڕێدەدات ؟! سەیرە ئەوەى ئەوان کە کوردن ورۆلەى ئەم خاک وئاوەن ، بەکارى نەشیاو و تەداخول ئەزانێت، بەڵام لەئاست تاوانەکانى داعش و تیرۆریستانى،کە زۆریەبان ئەفغانى و سورى لیبى ومیسرین و چیچانى و…. بێدەنگ و نابینایە، بەمەش ناراستەوخۆ پشتگیرى وتەکانى دڵشاد گەرمیانى هاورێى دەکات،کە لەژێر پەردە بەپەنهانى داکۆکى لەداعش دەکات.
ئەوا ئیتر نیەت و مەرامى ئەو حزبانە خەریکە بەدەر دەکەون ، ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەوان هێندەى لەبەرەى داعشدان و ، ئەوەندەى هاوسۆزى ئەوانن،نیوەى ئەوە لەگەڵ کورد و هەرێم و میللەتەکەیدا نین.
بیرمان نەچێت ، چوونى دەیان گەنجى هەڵەبجە بۆ ناو داعش ، بەهاندان ومێشک شۆردنى مەلاکانى سەر بەو حزبانە بوە.. فڕێدانى نامەى هەڕەشە بۆماڵان وناچارکردنى کچانى شارۆچکەى سەیدسادق ، بەپۆشینى جل وبەرگ بەخواستى ئەوان، ئامانج بەرنامەى چەندین ساڵەى سەلەفیەکانى ئەوسا و داعشە مت بووەکانى ئەوڕۆیە . کردنى مزگەوتى مەلا شوشکەى بە بارەگا وشوێنى ناردن و رەوانەکردنى گەنجەکان بۆناو ئەو تیرۆریستانە ، دیسان مەلایەکى یەکێک لەو حزبانەى لەپشتە.. تەقینەوەکەى هەفتەى پێشوى هەولێر ، راستە کە دەستى داعشى تیایە ، بەڵام راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ، هاوکارى و چاوساغەکەى کوردە و کوردیش کە لایەنگرى تیرۆر و داعش بێت،حەتمەن لەیەکێک لە حزبە ئیسلامیانەدا خۆى دەبینێتەوە.( کە وا خەریکە ئەنجامدەر و هاوکاریان دەدۆزرێتەوە) دوا کاری تێکدەرانە ،کە تەواو کەرى تاوانەکانى داعشە و بەهەمان عەقڵیەت و بیرکردنەوەیە، لەتەقاندنەوە بێ رێزیکردن بە گۆڕى پیاو چاکان و مەزارگەکانیان، هەڵدانەوە و شکاندنى گۆڕى پیاو چاکى کوردى ناوچەى ناڵپارێز( شێخى تەڕاتەوەن) ە ، کە پێم وابێت ئیتر سەرەتاى لەخەو هەڵسان و خۆکێشانەوەى شانە نووستوەکانى ناو ئەو حزبانە دەستى پێکردوە و ، کەوتونەتە جموجوڵ ، بەتایبەت بۆ ئێستاش کە ژمارەیەکى زۆر زۆر عەرەب هاتونەتە کوردستان ، کە ئێمە نایان ناسین و نازانین چ کارەن و نیەت و مەرامیان چى یە ، بەڵام ئەزمونى موسڵ وشارەکانى دیکە ، ئەوەمان پێدەڵێت ، کەبەشێکى زۆرى ئەوانیش لەگەڵ داعشدا هاوڕان ، چاوەڕێى هەل و کاتى گونجاو دەکەن ، جا پێش ئەوەى ئەوان و دوژمنى ناوخۆ( کەخۆى لە رێکخستنەکانى حزبە ئیسلامیەکاندا دەبینێتەوە) ئەو هەلە بقۆزنەوە ،پێش ئەوەى ئەوان دەستى تاوان بوەشێنن ، هەق وایە لایەنى بەرپرس و هێزە ئەمینەکان.دەست پێشخەربن. ئەو دەستەیان ببڕن و تەمێیان بکەن.

پرخە پر خ مەکە با
نەمان دۆزنەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت