وەزارەتی پێشمەرگە : جهمیل بایك بازرگانی مادهی هۆشبهره .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
له وهڵامی لێدوانێكی جهمیل بایك هاوسەرۆكی كەجەكە، كه گوتبووی پێشمهرگه ناتوانێ شهڕ بكات و فێری ڤێلا و بازرگانی بووه ، وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێ پێشمهرگه ههرچی بێت باشتره لهوهی وهك جهمیل بایك خهریكی بازرگانیكردن بن به ماده هۆشبهرهكان .
هەڵگورد حیكمەت بەرپرسی راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بۆ (باسنیوز) رایگهیاند قسەكردن لەوەی چەكدارانی پەكەكە یان یەپەگە شەڕیان كردبێ، ئەمە دوورە لە راستی و چەواشەكارییە، خوێنێ پێشمەرگە لە هەموو بەرەكانی شەڕدا رژاوە ’.
دوای ئەوەی جەمیل بایك پێشمەرگەی بەوە تۆمەتبار كردبوو، كە بە هۆی ڤێلا و بازرگانییەوە، ناتوانێ شەڕ بكات، بهرپرسی راگهیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئهوها وهڵامی دهداتهوه كه ئەم لێدوانە خزمەت بە یەكڕیزی كورد ناكات و بەشایەدی هەموو وڵاتانی دنیا پێشمەرگە بەرگریكاری تەواوی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیە .
هەڵگورد حیكمەت گوتیشی قسەكانی بایك لەبارەی پێشمەرگە لەجێی خۆی نییه و بۆ بچوكردنەوەی ناوی پێشمەرگەیه، كە ئێسته هەموو دنیا باسی ئازایەتی پێشمەرگە دەكات كە بەرامبەر دەوڵەتێكی تیرۆریست شەڕ دەكات .
ئهوهشی راگەیاند ’پێم سەیرە هەندێك كەس خۆیان تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكانەوە، رێگا بەخۆیان دەدەن ناوی پێشمەرگە بەخراپ بەكاربێنن ، هێزی پێشمەرگە پتر لە 1050 كلم سنووری لەگەڵ تیرۆیستان هەیە، ماوەی چەند مانگێكە قارەمانانە بەرگری دەكات و ئێستهش لە هەموو بەرەكانی شەڕ پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات ، چۆن دەكرێ بڵێی پێشمەرگە شەڕ ناكات ؟’.
سەرچاوە – باسنیوز
تێبینی / بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ، لەسەر سلکی پارتییەو ، ڕاگەیاندەکانیشی راستەوخۆ زیان بە وەزیر و جێگری وەزیری پێشمەرگە دەگەیەنێت ، پێویستە هەڵوێستیان هەبێت و باشوری کوردستان بەرەو نائارامی نەبات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە