به‌ناوی مه‌نسور بارزانییه‌وه ، ته‌نها ڕێگا به که‌ناڵه‌کانی پارتی ده‌درێت ڕووماڵی میحوه‌ری موسڵ بکه‌ن
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ماوه‌ی 6 ڕۆژه چه‌ند که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی و گۆڕان و حیزبه ئیسلامییه‌کان به‌ڕێ ده‌که‌ون بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کانی شاری موسڵ ، به‌ڵام فه‌رمانێکی مه‌نسور بارزانی ڕێگا له‌و که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنانه ده‌گرێت .
ماوه‌ی 6 ڕۆژه که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوو میدیا ئازاده‌کان به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کانی سنوری ناوچه‌ی موسڵ ڕوو له‌و ناوچانه ده‌که‌ن ، به‌ڵام ته‌نها ڕێگا به میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و که‌ناڵی ڕوداوو ده‌درێت که ڕووماڵی ڕوداوه‌کان بکه‌ن .
په‌یامنێری میللەت له سنوری ناوچه‌ی موسڵ ڕایگەیاندوە : ماوه‌ی 6 ڕۆژه له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌ند که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی و گۆڕان و حیزبه ئیسلامییه‌کان به‌ڕێ ده‌که‌وین بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کانی سنوری ناوچه‌ی موسڵ، به‌ڵام له بازگه‌کانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگامان لێ ده‌گیرێت و پێمان ده‌ڵێن به فه‌رمانی مه‌نسور بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری موسڵ له شه‌ڕی دژ به (داعش) ناتوانن ڕووماڵی ڕووداوه‌کان بکه‌ن .
پهیامنێرەکە دەڵێ: له بازگه‌کان پێیان ووتوین که داوای مۆڵه‌ت له هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکه‌ین، وه کاتێک ته‌له‌فونمان بۆ هۆشیار زێباری کرد پێی ڕاگه‌یاندین که، ئه‌و ته‌نها که‌سێکی دیبلۆماسییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به سه‌ربازییه‌وه نییه .
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان به زه‌عیم عه‌لی به‌رپرسی سیاسی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان کردووه و ئه‌ویش پێی ڕاگه‌یاندوون: شتێکی له‌و جۆره له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌و باسه‌وه نییه .
هاوکات په‌یامنێری که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندین په‌یوه‌ندییان به سکرتێری مه‌نسور بارزانی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری موسڵ کردووه و داواین کردووه که قسه له‌گه‌ڵ مه‌نسور بارزانیدا بکه‌ن، به‌ڵام سکرتێری ناوبراو ڕه‌تی کردووه و ووتوویه‌تی ”ناتوانم کارێکی له‌و جۆره بکه‌م ”.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌تیش له‌و ناوچه‌یه به میلله‌تی ڕاگه‌یاندوە: هۆکاری ڕێگا گرتن له‌و که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنانه رووماڵی ڕاستی رووداوه‌کان ده‌که‌ن چونکه هێزه‌ی پێسمه‌رگه که له‌و ناوچه‌یه‌دا شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن ، له چه‌ند لیوایه‌کی هاوبه‌ش پێک هاتوون که ئه‌وانیش لیواکانی (4 و 7 و 8 و 12) پێکهاتوون، هه‌روه‌ها سوپای عێراق و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لیش (یه‌په‌گه) شان به شانی پێشمه‌رگه له سنوری شاری موسڵدا شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن به‌ڵام میدیاکانی پارتی له ههوالهکانیاندا ته‌نها ئاماژه به هێزه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن .
شایانی باسه , به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌و سنوره , به شێوه‌یه‌كی جیاواز روماڵی میدیایی بۆ ده‌كرێت و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد ، چالاكییه‌كان نه‌ك به ناوی هێزی پێشمه‌رگه , به‌ڵكو به‌ناوی هێزی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانه‌وه روماڵ ده‌كرێت به‌تایبه‌ت به‌شێك له میدیاكان , له‌كاتی روماڵی جه‌نگه‌كاندا, ته‌نها ئاماژه ده‌كه‌ن به‌ناوی هێزه تایبه‌ته‌كانی نێچیربارزانی و مه‌سعود بارزانی .
پێشتریش ناوی سیروان بارزانی وه‌كو سه‌رپه‌ره‌شتیاری چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری گوێر ده‌هات , به‌لآم به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست میلله‌ت كه‌وتوه , سیروان بارزانی به فه‌رمی, به‌رپرسیارێتی هیچ میحوه‌رێكی له ئه‌ستۆدا نییه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە