مامۆستا شێخ بهاءالدین : له جووتبووندا ته‌نها دوو خاڵ هێڵی سوورن لەسێکس کردندا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سازكردنی : هیوا جه‌مال .
پرۆسه‌ی سێكسی یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری و به‌گرنگترینیان داده‌نرێت، بۆیه تێنه‌گیشتن له‌مه‌وداكانی ئه‌م پرۆسه گرنگه سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ڕوودانی زۆر گرفتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه هه‌ندێ جار ده‌گاته ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان ، یان ئاژاوه‌ی به‌رده‌وام ، له‌م دیمانه‌یه‌دا مامۆستا شێخ بهاالدین تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕێپێدراو و هێڵه سووره‌كان له‌پرۆسه‌ی سێكسی نێوان هاوسه‌راندا له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه .
* ئایا بۆ ژن و مێرد هه‌یه چێژ له‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی یه‌كتر وه‌ربگرن له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسی نێوانیاندا ؟
ـ مامۆستا شێخ بهاءالدین : ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌موو خێر‌و خۆشییه‌كی هێناوه بۆ مرۆڤه‌كان له‌گشت بواره‌كانی ژیاندا ، یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری جووتبوونی نێوان ژن و مێرده ، هه‌روه‌ها یه‌كێك لهمهقاسیدهكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام لهنیكاحدا وه‌رگرتنی چێژه . هه‌ردوولا له‌یه‌كتر، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك چێژیان بۆ به‌ده‌ست بێ. بۆ ئه‌وه‌ی چێژی زیاتر و باشتر له‌جووتبوونی نێوان هاوسه‌راندا به‌ده‌ست بێ ، ئایینی پیرۆزی ئیسلام چه‌ند خاڵێكی ده‌ستنیشان كردووه كه‌لای هه‌ندێ كه‌س وازانراوه ئیسلام خۆی له‌م دۆزه نه‌داوه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیسلام به‌رنامه‌ی به‌پێز و به‌هێزی هه‌یه له‌مبواره‌دا ، گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ش :
1- جووتبوون یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاوسه‌ریی و پێویسته به‌به‌رنامه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت ، تا سۆز و ڕێز و خۆشه‌ویستی زیاتر بێت له‌نێوان ژن و مێرددا .
2- پێویسته ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی جووتبوون بكرێت ، وه‌ك ماچكردن ، مژینی مه‌مك به‌هه‌رشێوازێك بێ ، یاری و موداعهبه و مولاته‌فه و وته‌ی به‌پێز و سه‌رنجڕاكێش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ، به‌كارهێنانی ( بۆن ) ی خۆش بۆ ژن و بۆ پیاو ، چونكه بۆن له‌خۆدان ڕۆڵێكی ئیجابی ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی جووتبووندا . به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كام ماكسی و كراسه كۆن و چڵكن و بۆن عاره‌ق و چه‌ورییه ، كام كراس و بیجامه و قاته‌ی بۆنه عاره‌قی لێدێت به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی جووتبووندا . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( هن لباس لكم و انتم لباس لهن ) ، واته : ئافره‌تان ئافره‌تان لیباسن بۆ پیاوان و پیاوان لیباسن بۆ ئافره‌تان ، وشه‌ی لیباس واته : داپۆشین ، پاراستن ، جوانی . واته ده‌بێت پیاو و ئافره‌ت خۆیان جوان و ڕازاوه و بۆنخۆش بكه‌ن بۆ یه‌كتر . زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون : بۆن له‌كاتی جووتبووندا چه‌كی سێكسه .
3 – مژینی زمان و لێوی یه‌كتر ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیاتر ئاماده‌بوون بۆ جووتبوون ، چونكه حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌های كردووه ، ( روی ابو داود ، انه صلی الله علیه و سلم كان یقبل عائشه و یمص لسانها ) . واته پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ماچی خێزانی خۆی عائشه‌ی كردووه و زمانی مژیوه .
4 – چێژ وه‌رگرتن له‌ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتر دروسته به‌مه‌رجێ پاكوخاوێن بێ ، به‌دوو به‌ڵگه :
یه‌كه‌م خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( نسا‌ووكم حرپ لكم فاتوا حرپكم ) ، واته هاوسه‌ره‌كانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن ، بچن بۆ كێڵگه‌كانتان چۆنتان ئاره‌زوو لێ‌بوو .
دووه‌م: حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) ده‌فه‌رموێ ( اصنعوا كل شی‌و الا النكاح ) ( ای نكاح الحائض ) رواه مسلم . واته له‌كاتی جووتبووندا هه‌موو شتێك بكه‌ن ڕه‌وایه و دروسته جگه له‌جیماع له‌كاتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تدا .
5 – زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون : ڕه‌وایه و دروسته مژینی په‌یوه‌ندی به‌پرۆسه‌ی جووتبوون .
* چی هێڵی سووره له‌په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی نێوان ژن و مێرد ، له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه ؟
ـ مامۆستا شێخ بهاءالدین : هه‌موو شتێك ڕێگه‌پێدراوه بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌كاتی جووتبوونی نێوان ژن و مێرددا ، ته‌نها دوو خاڵ نه‌بێت كههێڵی سوورن و نابێت ببه‌زێنرێت ، هێڵی سووری :
یه‌كه‌م : سێكسی كۆم ، پێغه‌مبه‌ر (د .خ) ده‌فه‌رمووێت (ملعون من اتی امراته فی دبرها ) ، واته : نه‌فره‌ت لێكراوه ئه‌و پیاوه‌ی سێكس بكات له‌ڕێی كۆمی خێزانه‌كه‌یه‌وه . یان لهفهرموودهیهكی تردا ده‌فه‌رمووێت : ( لاینظر الله الی رجل اتی رجلا او امراه فی دبرها ) ، واته خوای گه‌وره به‌سۆز و میهره‌بانییه‌وه ناڕوانێته پیاوێك كه له‌گه‌ڵ پیاوێك ، یان ژنه‌كه‌ی خۆیدا سێكسی كۆم بكات ) . كه‌بێگومان له‌ڕوانگه‌ی پزیشكییشهوه سێكسی كۆم ناپه‌سه‌نده .
هێڵی سووری دووم : جووتبوون له‌كاتی سوڕی مانگانه . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( فاعتزلوا النساءو فی المحیض ولا تقربوهن حتی یطهرن ) . واته دووره په‌رێزبن لهخێزانهكانتان له‌كاتی سووڕی مانگانه ، نزیكیان مه‌بنه‌وه بۆ جووتبوون ، تاخاوێن ده‌بنه‌وه ، ئه‌وسا پرۆسه‌ی سێكسی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن . دووباره له‌ڕوانگه‌ی پزیشكیشه‌وه جووتبوون له‌م حاڵه‌ته‌دا نادروسته .
* هه‌ندێ جار ده‌بیسترێت ژن یان پیاو به‌رهه‌ڵستی ئه‌نجامدانی جووتبوونی سێكسی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ، حوكمی ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه چییه له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ؟
– مامۆستا شێخ بهاءالدین : دروستكردنی كۆشكی هاوسه‌رگیری چه‌ند حیكمه‌ت و سوودێكی تێدایه ، گرنگترینیان جووتبوونه ، نه‌هێشتن و مه‌نع كردنی جووتبوون سێكسی له‌لایه‌ن پیاو یان ژن ، حه‌رامه و ناپه‌سه‌نده ، چونكه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاری ناپه‌سه‌ند ، بۆیه حه‌رام كراوه . پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د . خ) ده‌فه‌رمووێت : ( اذا باتت المراه مهاجره فراش زوجها لعنتها الملائكه حتی صبح ) ، واته : هه‌ر شه‌وێك ئافره‌ت ته‌ركی سه‌رجێگه‌ی كرد له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ، مێرده‌كه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی سێكسی هه‌بوو ، ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته به‌ر نه‌فره‌تی فریشته‌كان ده‌كه‌وێت هه‌تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه . دیاره به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته ئه‌گه‌ر ئافره‌ت داوای كرد و پیاوه‌كه وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه بۆ جووتبوونی سێكسی به‌هه‌مان شێوه پیاوه‌كه به‌ر نه‌فره‌تی فریشته‌كان ده‌كه‌وێت .
* ئایا ڕۆشنبیری سێكسیی بۆ گه‌نجان پێش چوونه ژیانی هاوسه‌رگیری دروسته ؟
ـ مامۆستا شێخ بهاءالدین : به‌ڵێ زۆر زۆر پێویسته شوێنێك ، ڕێكخراوێك ، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌م كاره ، یاخود مامۆستایانی ئایینی هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌ڕۆشنبیری سێكسیی بده‌نه ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌چنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه . پێویستی ئه‌م كاره‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه لاوه‌كانمان تووشی هه‌ڵه و كه‌موكوڕی نه‌بن . به‌داخه‌وه له‌وڵاتی ئێمه ئه‌م جۆره ڕۆشنبیرییانه به‌شێوازێكی خراپ كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت و بۆ كاری ناپه‌سه‌ند به‌كارده‌هێنرێت .
* له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ، هه‌ست ده‌كه‌یت چی پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كانی ئیسلامه له‌په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی نێوان ژن و مێرددا ؟
مامۆستا شێخ بهاءالدین : زۆر شت ، له‌وانه ،
یه‌كه‌م : جووتبوون له‌كۆمی ئافره‌ته‌وه ، كهنهیانزانیوه یاساخ كراوه له‌ئیسلامدا .
دووه‌م : ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و ئامادهباشییانهی سێكسێكی دروست به‌رهه‌مده‌هێنن .
سێیه‌م : نه‌زانین و خراپ تێگه‌یشتن له‌ئیسلام به‌وه‌ی چێژ وه‌رگرتنی له‌ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتر ( پیاو و ژن ) حه‌رام كردووه ، وه‌ك مژینی مه‌مك و لێو و زمان و ئه‌ندامی هه‌ستیاری یه‌كتر ، له‌كاتێكدا ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی دووره له‌حه‌قیقه‌تی ئیسلامه‌وه ، ئایینی پیرۆزی ئیسلام وێڕای حه‌ڵاڵكردنی هه‌موو ئه‌مانه ، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی تریش ده‌كاته‌وه وه‌ك : پاكوخاوێنی ڕاگرتنی جه‌سته و تاشینی مووی ئه‌ندامی پیاو و ئافره‌ت و خۆڕازاندو وه و له‌به‌ركردنی پۆشاكی سه‌رنج ڕاكێش و بۆن له‌خۆدان و ماچ كردنی یه‌كتر . گشت ئه‌مانه ڕه‌وا و دروست و حه‌ڵاڵن تاساردی و بێ سۆزی و بێ ڕێزی نه‌كه‌وێته نێوان هاوسه‌رانه‌وه ، چونكه (45%) كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران به‌هۆی نادروستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسییه‌وه‌یه .
سەرنج – مامۆستا شێخ بهاءالدین شێخ محی ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی ، له‌دایكبووی ساڵی 1970 ، خوێندنی زانستی ئایینی و بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی و دیبلۆمی له‌زانست و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی به‌ده‌ستهێناوه له‌شاری بانه . ئێستا پێش نوێژ و وتار بێژی مزگه‌وتی گۆیژه‌یه له‌شاری سلێمانی .
س ــ ئ پ
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە