وریا عبدالخالق : وردەکارى خیانەتى ٣١ ى ئاب .
پارتى چۆن بەعسى هێنایە هەولێر
ڕۆڵى تورکیا لە ٣١ى ئاب چی بوو
لە سەرەتاى مانگى مایسى ١٩٩٤ یەکەم پریشکى شەڕى ناوخۆى نێوان پارتى و یەکێتى لەلە قەڵادزێ و ڕانیە هەڵگیرسا و لە ناوەڕاستى هەمان مانگدا بزوتنەوەى ئیسلامى چوە پاڵ پارتى و لە هەڵەبجە لە گەڵ یەکێتى کەوتە شەڕەوە , شەڕ درێژەى کێشا تا هاوینى ١٩٩٦ و لەو کاتەدا چووە قۆناغێکى سەختەوە , ئێران و تورکیا دەستیان واڵا بوو لە هاتنە ناوەوەى کوردستان و تورکیا بەدرێژاى ساڵانى ١٩٩٥ و ١٩٩٦ چەند ئۆپراسیۆنێکى دژى پەکەکە ئەنجام دا لە بادینان بە هاوکارى تورکیاو ئێرانیش سوپاى پاسدارانى هێنایە ناوەوە بارەگاکانى حزبى دیموکراتى لە کۆیە تۆپباران کردو ئێران و تورکیا بە ڕاستەو خۆو بە ناڕاستەوخۆ بە شێک بوون لە شەڕى ناوخۆ , لە هاوینى ١٩٩٦ یەکێتى تەنگى بە پارتى هەڵچنى و پارتى جگە لە مێرگە سورو پارێزگاى دهۆک و مەسیف سلاحەدین هیچ شوێنێکى ترى بۆ نەمابۆوە و لە شەوى ١٨ى ئاب یەکێتى لە قۆڵى ڕەواندزەوە هێرشى کردە سەر پارتى و شەقڵاوە و شاخى سەفینى کۆنترۆڵ کردو نزیک بوەوە لە گەمارۆدانى سەرى ڕەش , لە ٢٢ى مانگى ئاب مەسعوود بارزانى سەرۆکى پارتى بە نێچیرڤان بارزانى و ئازاد بەرواری دا نامەیەک بۆ سەدام حسێن سەرۆکى ئەوکاتى عێراق دەنێرێت و داواى هاوکارى بە پەلەى لێدەکات و ڕۆژى دواتر لە لایەن گاردى کۆماریەوە پلانى هێرش بۆ سەر هەولێر دادەڕێژرێت و بڕیار دەدرێت لە ٢٧یان ٢٨ هێرش بکرێتە سەر هەولێر بەڵام بە هۆى ناوچەى دژە فڕین و هێڵى ٣٦ وە پێویست بە گڵۆپى سەوزى ئەمریکا دەکات و بۆ ئەم مەبەستە هەریەک لە پارتى و بەعس بەجیا لەگەڵ تورکیا دەکەونە سەر خەت و ناجى سەبرى حەدیسى وەزیرى دەرەوەى بەعس پەیامى سەدام ئەگەیەنێتە تورکیاو تورکیاش ڕەزامەند دەبێت و لە بەرامبەردا تورکیا چەند بنکەیەکى سەربازى لە ناو کوردستان دادەمەزرێنێ لە شیلادزێ و بامەڕنێ و دێرەلۆک و حکومەتى بەعس لە بەرامبەر ئەمە بێدەنگى هەڵدەبژێرێت و مەرجى بەعسیش بۆ پارتى دەسگیر کردن و کوشتنى ئەندامانى ئۆپۆزسیۆنى عێراقى دەبێت لە هەولێر.
چۆنیەتى هێرش بۆ هەولێر
بەعس و پارتى پلان دادەنێن هەولێر گەمارۆدەن و تەسفیەى یەکێتى و ئۆپۆزسیۆنى عێراقى بکەن و ڕۆژى ٢٥ و ٢٦ى ئاب لە ڕێگەى ئیسماعیل ئیبراهیم کە بەرپرسێکى تۆپخانەى پارتى دەبێت لە سەربازگەى فایدەى نزیک دهۆک بەعس بڕێکى زۆر فیشەک و عیتادى تۆپ و هاوەن دەداتە پارتى و بەعس پتر لە ٤٠هەزار سەرباز و ٥٠٠ تانک و چەندین تۆپ و زرێ پۆش بۆ پرۆسەکە حازر دەکات کە پێک هاتبوون لەم هێزانە
1 – فەیلەقى ٥ و فەیلەقى یەکى سوپاى بەعس
2 – هێزەکانى گاردى کۆمارى کە پێک هاتبوون لە گاردى عەدنان و گاردى بەغداد و عەمەلیاتى اللەاکبر و تۆپخانەکانى هەرسێ گاردەکە
3 – لیواى ٣٩ى پیادە
4 – لیواى ٤٠ى مودەڕەع
5 – لیواى ٧ى مەشاتى خاص
6 – تیپى ٧و ٨ى پیادە
7 – هێزى ئاسمانى عێراق ( هێلى کۆپتەر)
سوپاى بەعس بە سەرکردایەتى قوسەى سەدام حسێن و سوڵتان هاشم وەزیرى بەرگرى بەعس و عبدالواحید شنان سوپاسالارى بەعس و چەندین پلە باڵاى تر کە سەرجەمیان ٢٢ کەس بوون و دواتر سەرجەمیان لە لایەن سەدامەوە نەوتو شوجاعەیان پێ درا و پرۆسەکە کەوتە شەوى ٣٠ لەسەر ٣١ ى ئابەوە و ناونرا ( ئاب متوکل على اللە ) و بەعس لە شەش لاو پارتى لە سێ لاوە گەمارۆى هەولێریان داو بەعس لەقۆڵى قوشتەپە و دارەتوو و پشتى عەنکاوە و کانى قرژاڵەو ڕێگەى مەخمور و ڕێگەى گوێرەوە هێرش دێنن و پارتیش لە ڕێگەى مەسیف و کەسنەزان و شاوێسەوە هێرش دەبەن و پلان وادەبێت و هێزەکەى کەسنەزانى پارتى و هێزەکەى لاى دارەتووى پارتى لە پشتى بنە سڵاوە یەکگرن بەڵام لە کەسنەزان پارتى توشى بەرگرى سەخت دەبێتەوە و هێزەکەیان کە سوپاى دوو دەبێت بە سەرکردایەتى جەمال مورتکەو کاکەمین نەجاڕ دەبێت و هێزەکانى ترى پارتى بە سەرکردایەتى لیوا خورشیدى سەرۆکى ئەو کاتى فەلەک لە شاوێس و ڕێگەى مەسیفەوە هێرش دەکەن و یەکێتى هەمان شەوى هێرشەکە ئاگادارى هێرشى بەعس دەبن بەو بەر فراوانیە و هەمان شەو کۆسرەت ڕەسوڵ بورهانى سەعید سۆفى و عوسمان بانى مارانى ئاگادار دەکاتەوەو جگە لە کۆسرەت ڕەسوڵ هەریەک لە هێرۆئیبراهیم ئەحمەد و مەلابەختیارو فواد مەعسوم و عەدنان موفتى و کەمال فواد لە هەولێر دەبن و بەشى زۆرى هێزى یەکێتى لەوکاتەدا لە دەوروبەرى شەقڵاوەو ڕەواندز دەبن و پاش ئەوەى هێزەکانى یەکێتى توشى شکست دەبن بەرامبەر تۆپبارانى بەعس لە سەر ڕێگاى هەولێر گوێر لە شوێنى گومرک هێزێکى یەکێتى بەهێزى ئەحمەد سماقە دەناسرا گەمارۆ دەدرێن و ٢٠ کەسیان لێ شەهید دەبن و لە پشتى عەنکاوەش هەریەک لە هاشم جیهاز و عەلى دیبەگە کە دوو فەرماندەى یەکێتى دەبن دەستگیر دەکرێن و تا ئێستا بێ سەرو شوێنن و بۆ ڕۆژى ٣١ى ئاب لە هەموو لایەکەوە بەعس بە ٥٠٠ دەبابەو سەدان مودەڕەع و تۆپەوەدێتە هەولێرەوە و هێزى گاردى عەدنان و موخابەرات بەچاوساغى پاراستن هەڵدەکوتنە سەر بارەگاى بەرەى تورکمانى و کۆنگرەى نیشتمانى عێراق بەسەرۆکایەتى ئەحمەد چەلەبى و ٢٢سەرکردەى بەرەى تورکمانى و پتر لە سەد کەسى کۆنگرەى نشتیمانى دەستگیر دەکەن و پاشان لە سێدارە دەدرێن و تا ئێوارەى هەمان ڕؤژ ناتوانن ڕێگاى بنەسڵاوە لە یەکێتى بگرن و کۆسرەت ڕەسوڵ دەیەوێت لە ناو هەولێر بەرگرى بکەن بەڵام محمدى حاجى محمود و مەلا بەختیار لە بنەسڵاوە دەبن قەناعەتى پێدەهێنن بەرگرى سودى نیە و پاشان کۆسرەت ڕەسوڵ بە هێزێک و ٣٠ ئۆتۆمبیلەوە بە گەڕەکى باداوەدا دێتەوە ناو هەولێر و دەچێتەوە ماڵەکەى خۆى لە گەڕەکى مامۆستایان و ئاگر لە ژورێکى خانوەکەى بەردەدات کە دەوترێت مەلەفى نهێنى ڕیکخستنەکانى بادینانى یەکێتى تیادا بووە و دەستگرتنى پارتى بە سەریدا مەترسى بووە بۆ سەدان خێزانى یەکێتى لە بادینان وپاشان کۆسرەت ڕەسوڵ بە هەمان ڕێگادا دەگەڕێتەوە و سەرجەم سەرکردەکانى یەکێتى دەڕۆنە کۆیەو دوکان جگە لە فواد مەعسوم کە لە لایەن پارتیەوە دەستگیر دەکرێ و دواى شەڕى ناو خۆ ئازاد کرا و پێشمەرگەکانى پارتى دەست دەکەنە تاڵانى و کوشتن , شەوى ٣١ى ئاب لەسەر یەکى ئەیلول کەناڵى سەتەلایتى بەعس سوپاسنامەى مەسعودبارزانى بۆ سەدام بڵاو دەکاتەوەو بەعس سەرکەوتنى عەمەلیاتى ئاب متوکل على اللە ڕادەگەیەنێت و بەعس هێزێکى زۆر لەکەرکوکەوە بەرەو ئاڕاستەى قەرەهەنجیر و بانى مەقانى چەمچەماڵ دەجوڵێنێت و لە هەمان کات هێز بەرەو ئاڕاستەى کفرى دەجوڵێنێت و ئەم هێزانە تەنها بۆ ترساندنى یەکێتى ئەبێت و پێشڕەوى ناکەن بەڵام لە ترسى پەلامار لە یەکى ئەیلول تا ٩ ى ئەیلول یەکێتى بەفرمانى مام جەلال لە سلێمانى و گەرمیان دەکشێنەوەو ڕوو دەکەنە سەیرا بەن لە دیوى ئێران و تا ڕۆژى ١٣ى مانگى ١٠ى هەمان ساڵ یەکێتى بە هاوکارى ئێران هێرش بۆ سەر پارتى دەست پێدەکاتەوەو تا نزیکى هەولێر دەگرنەوەو بەڵام بۆردومانى فڕۆکەى تورکیا پێشڕەوى یەکێتى ڕادەگرێت و دێگەڵە دەبێتە سنورى نێوان یەکێتى و پارتى و کوردستان بۆ دوو ئیدارە دابەش دەبێت .
یەکەم دژایەتى ٣١ى ئاب لە ناو پارتیدا جەوهەر نامیق سالم کردى و بەتوندى دژى هاوپەیمانى لە گەڵ بەعس وەستایەوەو ئەمەش سەرەتاى ناکۆکى نێوان جەوهەر نامقى سەرۆکى پەرلەمانى ئەوکات و مەسعود بارزانى دەبێ و تەنانەت بەیاننامەیەکى ناڕەزاى دەردەکات دژى هاتنى بەعس بۆ هەولێر و دەینێرێت بۆ ڕۆژنامەى برایەتى بەڵام بڵاو ناکرێتەوە , فەرهاد عەونى لە بڵاوکراوەى ڕۆژنامەفان ئاماژەى بەمەداوە
یەکەم ڕۆشنبیر و ئەدیب کە دژى خیانەتى ٣١ى ئاب دەوستێتەوە شاعیر عەبدالخالق (( باقى )) دەبێت لە شارى چەمچەماڵ وەک هەڵوێستێک کۆتاى بەژیانى خۆى دێنێت .
سبەى خیانەتى ٣١ى ئاب هەژدە ساڵ تێدەپەڕێنێت و لاپەڕەیەکى شەرمەزاریە بۆ سەرانى پارتى و بێدەنگبوونى کۆمەڵگاى کوردى لێ ى لە ساڵانى ڕابردوو لە ژێر هەر بیانویەک بێت خیانەتى شنگالى بە دواى خۆی دا هێنا .
نەفرەت لە خائینا ن و خۆفرۆشان
نەفرەت لە ٣١ ى ئاب و ئەنجامدەرانى
سەربەرزى بۆ عەبدالخالق باقى و سەرجەم شەهیدانى ٣١ى ئاب
شەوى ٣٠ لەسەر ٣١ى ئابى ٢٠١٤