دکتۆر سالار باسیره : یه‌زیدیه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی من نین ، من چۆن دژیان نابم .
كۆمه‌لێك نامه‌م بۆ نێردراوه‌و له هه‌ندێك شوێنیش به كۆمێنت هێرش كراوه‌ته سه‌رم ، كه من بووم به یه‌زیدی و ئاینی خۆم گۆڕیوه ، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مپینه‌ی سه‌باره‌ت به كۆمه‌لكوژی هاولاتیه یه‌زیدیه‌كان ئه‌نجامدراوه …
ته‌نیا یه‌كێك له‌و نمونانه وه‌ك به‌ڵگه ، كه‌سێك (…) كه ڕاهێنه‌ری سه‌نته‌ری ( ڕاهینانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) یه ده‌نوسێت بۆم: ” ئه‌وان ( به‌واتا یه‌زیدیه‌كان) له نه‌ته‌وه‌ی من نین مامۆستا ، من چۆن دژیان نابم ” … هتد ).دیارده‌كه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بۆم بنوسرێت یه‌زیدیه‌كان دژی ئیسلامن و با كۆمه‌لكوژ بكرێن …
دیاره ڕوونه ئه‌وانه هه‌لگری كام ئایدیایه‌كی نامرۆڤانه‌و خهتهرناكن له نێو كۆمه‌گای ئێمه‌داو په‌روه‌رده‌ی كام لایه‌نن ، به‌لام له هه‌مان كاتیش‌دا دونیایه‌ك لایك و دهستخۆشیشم بۆ نێردراوه به نامه‌ی شه‌خسییش بۆ ئه‌و ههلوێستهم سه‌باره‌ت به كۆمه‌لكوژی یه‌زیدیه‌كان من و كۆمه‌لێك كه‌سانی تر رتومانەتە بەرو ، زۆریش پشتگیریی لێکراوە …
من لێره‌دا به‌وانه ده‌ڵێم : یان ئه‌وه‌یه ناوه‌ڕۆكی كه‌مپینه‌كه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه ، یان ئه‌وه‌یه له مه‌به‌سته‌كه تێنه‌گه‌یشتوون ، یان باش لێی تێگه‌یشتوون به‌لام ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌و به‌و جۆریه … ئه‌و بوون به یه‌زیدیه رهمزیهو بۆ كاتێكی دیاریكراوه ، ئه‌و كۆمهلكوژیه ئه‌وه ده‌هێنێت هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان تێیدا به‌شدار بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاینزایه‌كی تر بكرێت هه‌مان هه‌لوێست وه‌رده‌گرم ، له‌هه‌ر شوێنێك مافی مرۆڤ پێشێل بكرێت من به‌توندی له دژی ده‌وه‌ستمه‌وه… من له جیهانبینیه‌كی فه‌لسه‌فیه‌وه نامه‌وێ هه‌لگری هیچ ئاین و مه‌زهه‌بێكی ئاینی بم و پێویستیشم پێی نیه… كه‌واته من له‌و جیهانبینیه‌وه خاوه‌ن ئاینێك نیم هه‌تا گۆریبێتم و بوبمه یه‌زیدی … ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌م بارودۆخه به‌رامبه‌ر هاولاتیه ئیزیدیه‌كان به‌رده‌وام بێت من یه‌زیدیم ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش قبولم نه‌كه‌ن .