عەتا قەرەداخی : وەرگرتنی هەرجۆرە ئیمتیازاتێکی نامەشروع جۆرێک لە بێ ئەخلاقی .
ئایا چ پەیوەندییەک هەیە لە نێوان کەسێتی مرۆڤی کورد‌و پێگەى لاوازی‌دا؟
ئه‌وه ئاشکرایه که که‌سێتی کوردی له رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه که‌سیتیه‌کی تێکشکاوه ، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی گه‌لێک هۆکاری سیۆسیۆلۆجی ناوخۆ‌و سیاسی ده‌ره‌وه‌یه ، هه‌رچه‌نده من گومانی ئه‌وه‌م هه‌یه که کێشه‌یه‌ک له پێکهاته‌ی جینه‌کانی مرۆڤی کورد‌و ئه‌ندازه‌ی جینه‌کاندا هه‌بێت و ده‌شێ ئه‌و جینانه‌ی که به‌رپرسن له بیناکردنی که‌سێـ‌ک که له‌سه‌رپێی خۆی رابووه‌ستێت لای مرۆڤی کورد جینی لاواز‌و ناکارابن.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌یان کاری زانست و تاقیگه‌ی بایۆلۆجیه. به‌ڵام له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تاکی کورد به گشتی که‌سێتیه‌کی لاوازی هه‌یه‌و ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی رابووه‌ستێت . ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی مانه‌وه‌ی له په‌راوێزی مێژوودا چونکه به‌رده‌وام خۆی له‌وانی تر به‌که‌متر ده‌زانێت و به بچووک سه‌یری خۆی ده‌کات. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئایا لاوازی که‌سێتی کوردی له‌به‌رده‌می پاره‌داو چاوچنۆکی که‌سێتی کوردی و ته‌نازولکردنی بۆ ده‌ستکه‌وتی مادی تاکه‌که‌سی خۆی په‌یوه‌ندی به‌لاوازی ئه‌و که‌سیـه‌وه هه‌یه ؟ بێگومان ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌بینین ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه مادییه‌کانی خۆیاندا لاواز‌و بێ شه‌خسیه‌تن په‌یوه‌ندی به‌و بنیاده لاوازه‌ی که‌سێتی کوردییه‌وه هه‌یه که دڵنیام عه‌قڵی حیزبایه‌تی کوردی و سیاسه‌تی کوردیش زیاتر رۆڵی بینیووه له زیاتر ریسواکردنی که‌سانی حیزبی کوردی‌دا به جۆرێک که له پێناوی پاره‌دا هه‌موو جۆره ریسواییه‌ک قبوڵ بکه‌ن . ئێمه ده‌زانین که به‌عس زۆر ئیمتیازاتی ده‌خسته به‌رده‌م که‌سانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ببن . هه‌رئه‌وه‌نده‌ش که ده‌بوونه به‌عسی ئیتر سووک و ریسوا سه‌یری ده‌کردن.
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌رباری ئه‌وه‌ی که بێ به‌رنامه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کردۆته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مشه‌خۆر ، دیاره ئامانجی تریشی هه‌بووه که ئه‌ویش زیاتر ته‌نازول پێکردنی مرۆڤی کورد‌و لاوازکردن و ریسواکردنی بووه . هه‌ربۆیه به‌و لێشاوه بێمانایه سوپایه‌ک له خه‌ڵکی ناموسته‌حه‌قی به پله‌ی جۆراوجۆر خانه‌نشین کردووه یان رێگای بۆ خۆشکردوون که دوو موچه‌و زیاتریش وه‌ربگرن . دیاره باشترین رێگا بۆ شکاندنی که‌سێتی مرۆڤ شکاندنی عیزه‌ت و که‌رامه‌تیه‌تی که ئه‌ویش به پاره له هه‌موو شتێکی تر باشتر ده‌شکیندرێت .
ئه‌وه ئاشکرایه که مرۆڤی دزو جه‌رده‌و چه‌ته که به نامه‌شروع پاره‌و سامان له خه‌ڵک ده‌سه‌نن لاوازترین جۆری مرۆڤن . کاتێکیش مرۆڤ به‌هه‌ر رێگکایه‌کی نامه‌شروع پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌وه ده‌بێته لاوازترین و ریسواترین و بێ عیزه‌تترین که‌س .
که‌سێک ئه‌گه‌ر ساده‌ترین بنه‌مای ئیتیک و که‌رامه‌ت و عیزه‌تی ئینسانی هه‌بێت ناتوانێت پاره له‌سه‌ر شتێک وه‌ربگرێت که ئه‌و شته‌ناکات. به مانایه‌کی تر وه‌رگرتنی هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی مادی بێ عارەق رشتن لوتکه‌ی ریسوایی و بێئه‌ده‌بیه‌و لاوازی که‌سێـت و بێگه‌وهه‌ری و پوچی ئه‌و که‌سه نیشان ده‌دات.
هه‌ر لێره‌وه ده‌توانین بڵێین کۆی ئه‌وانه‌ی که به نامه‌شروع له داهاتی خه‌ڵکی چه‌وساو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان ده‌به‌ن به‌هه‌ر ناوێکه‌وه بێت ئه‌وه لوتکه‌ی بێ ئه‌خلاقیه به تایبه‌تی هه‌ر نووسه‌رو رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و رۆژنامه نووسێک که به پله‌ی سه‌ربازی یان هه‌ر پله‌یه‌کی تری مه‌ده‌نی خانه‌نشین کراوه‌و پاره‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت که په‌یوه‌ندی نییه به‌و کاره‌وه که کردوویه‌تی یان ده‌یکات ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی ریسوایی و هیچ و پوچی و که‌م ئه‌خلاقیه . ئه‌و که‌سه‌ی وه‌زیر نه‌بووه‌و به وه‌زیر خانه‌نشین کراوه ، ئه‌و که‌سه‌ی راوێژکارنه‌بووه‌و به راوێژکار خانه‌نشینکراوه ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رێوه‌به‌ر نه‌بووه‌و به به‌ریوه‌به‌ر خانه‌نشین کراوه ، ئه‌و که‌سه‌ی کاری بۆ حیزب کردووه له‌سه‌ر حیسابی حکومه‌ت و له داهاتی گشتی خانه‌نشین کراوه ، ئه‌و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانه‌ی قسه‌ی زل ده‌که‌ن و به پله‌ی سه‌ربازی خانه‌شینکراون ، هه‌موویان بێ جیاوازی دزو جه‌رده‌و گه‌نده‌ڵن و هه‌ربه‌و پێیه‌ش سوک و ریسوان که ده‌توانن پاره‌یه‌ک وه‌ربگرن که نه‌هی ئه‌وانه‌و نه شایانی ئه‌وه‌شن پێیان بدرێت.
کاتێک پێشمه‌رگه‌ی داماو خۆی و منداڵی رووت و برسی و بێده‌ره‌تان بێت . ئه‌میش له‌ملا بێ ماندووبوون چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وی پێشمه‌رگه وه‌ربگریت . ئه‌وه لوتکەی بێ ئه‌خلاقیه . بێگومان هه‌م ئه‌مانه خۆیان لاواز‌و ریسوان و له قه‌یرانی ئه‌خلاقیدا ده‌ژین ، هه‌م ریسواییه بۆ ئه‌و حیزب و حکومه‌ته‌ی که ئه‌م گه‌نده‌ڵستانه‌ی درووستکردووه‌و به‌مجۆره مرۆڤی کورد به وه‌رگرتنی پاره‌ی نامه‌شروع و به پێدانی ئیمتیازاتی نامه‌شرووع سووک و ریسوا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌م وه‌رگرانه‌ی ئیمتیازات سووک و ریسوا‌و بچووک و بسته‌باڵابن . که دیاره له مێژوودا هۆکاری سه‌ره‌کی مانه‌وه‌ی کورد به ژێرده‌سته‌یی و له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو ئه‌و سووکی و بێ شه‌خسیه‌تی و ریسوایی و لاوزییه‌یه که به داخه‌وه نه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا بووته دیارده به‌ڵکو رووبه‌رێکی فراوانی له کۆنه‌ستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی داگیرکردووه.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts