ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانی له مه‌سعود بارزانی كردووه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردووه، كه رۆبێرت ستیڤن باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له په‌یوه‌ندیه‌كانی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر سوربن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان له حكومه‌تی نوێی عێراق و سازش نه‌كه‌ن، ئه‌وا سه‌رجه‌م هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌وه‌ستێنن.
ماڵپه‌ڕی “ئیخباریه” بڵاویكرده‌وه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پێی راگه‌یاندووه، كه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له په‌ریوه‌ندیه‌كانی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، داوای لێ كردووه كه به‌بێ هیچ مه‌رجێك له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا به‌شداری بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه: “رۆبێرت ستیڤن” به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی هه‌موو داواكاریه‌كانیان سوور بن، ئه‌وا ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هاوكاریه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌وه‌ستێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ماڵپه‌ڕی “ئیخباریه” ئه‌وه‌شی وتووه: كه لای خۆیه‌وه “مه‌سعود بارزانی” په‌یوه‌ندی به وه‌فدی دانوستانكاری كورده‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندوون، سه‌قفی داواكاریه‌كانیان نزم بكه‌نه‌وه له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تدا.
سەرچاو – ڕادیۆی نەوا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە