دکتۆر سالار باسیره : هیچ مرۆڤێک نه وه‌ک شۆڕشگێر وه نه وه‌ک مرۆڤ‌کوژ له دایک بووه .
هیچ مرۆڤێک نه وه‌ک شۆرشگێڕ وه نه وه‌ک مرۆڤ‌کوژ له دایک بووه ، بۆچی دواتر ئه‌و مرۆڤه ده‌بێته داعش ، مرۆڤ‌کوژ یان شۆڕشگێر ده‌کرێ هۆکاره‌کانی له‌نێو ئه‌و کۆمه‌لگایه خۆیدا بدۆزینه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ندروستانه‌و زانستانه به شوێن ئه‌و هۆکارانه‌دا بگه‌رێین … پێویسته هه‌ندێک له داعشه ده‌ستگیرکراوه‌کان بهێنرێنه سه‌ر شاشه‌کانی تیڤی و وت‌ووێژیان له‌گه‌لدا بکرێن بۆچی ئه‌و مرۆڤه بۆته توندڕه‌و ، بۆچی بۆته کۆمهلکوژو درندە … ئه‌وه‌ش ئه‌رکی کۆمه‌لناسان و ده‌رونناسان و شاره‌زایانی ئاینیشه … لە زیانی مندالی ئەو مرۆفە بکۆلریتەوەو لەو زینکەیەش کە ئەوی تیدا کەورە بووە ،، بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده خه‌ته‌رناکانه به کوشتنی یه‌کتر ته‌واو نابێت به‌لکو له بنه‌بڕکردن یان که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه خۆیدا دێت که ئه‌و جۆره کۆمەلکاو مرۆڤانه به‌رهه‌م ده‌هێنن …
پێش هه‌موو شت که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و دابین کردنی نان و ئازادی ، دابینکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ، رێگاگرتن له په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌فکاری توندڕهوانهو ده‌مارگیریی له ئاینیشدا ، به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌لگایه‌کی ته‌ندروست … به‌واتا پێدانی هیوای ژیان به مرۆڤه‌کان ، زۆرێک له‌وانه که له ژیانی ئه‌م دونیایهیاندا بێهیواو نابه‌خته‌وه‌رن به تێڕوانینی خۆیان له جیهادکردندا ” شه‌هید ” ببن به هیوای ژیانێکی ئه‌به‌دی و به‌خته‌وه‌رانه له ژیانی ئه‌و دونیاکه‌ی تریاندا ، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بی هۆکار نیە … به‌لی بۆ شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه له‌و دیاردانه ، له‌و مرۆڤانه که‌به‌رهه‌می واقیعی کۆمه‌لگاکه‌ی خۆیانن … به هیوام ئه‌م بابه‌ته ببێته جێگای مشتوموڕی گشتی و میدیاکان و پسپۆرانی ئه‌م بواره .