بە نزیك بونەوەی داعش لە هەولێر بزانە مەسعود بارزانی چی کردوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆڕناڵ ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمریكا تەنیا دەیویست لە شنگال ھێرش بكاتە سەر مۆڵگەكانی داعش، بەڵام دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بارزانی و بایدین، ئەمریكا لە ھەولێریش ھێرشی كردە سەر بنكە و مۆڵگەكانی داعش .
رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆڕناڵی ئەمریكی لەبارەی ھێرشەكانی تیرۆریستانی داعش و رۆڵی ھەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی داعش و پەیوەندی نێوان كوردستان و ئەمریكا، راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە .
بە پێی ئەو راپۆرتە لەگەڵ فراوانبوونی ھێرشەكانی داعش لە مانگی ئابدا، هەوڵێكی بەهێزی دیبلۆماسی لە نێوان ھەولێر و واشنتۆندا دروستبوو و كە بووە ھۆی گۆڕینی چۆنێتی شەڕی ئەمریكا دژی داعش .
لە یەك لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە جۆ بایدینی ؛ جێگری سەرۆكی ئەمریكا ؛ ی وتووە كە :” داعش تەنیا ٤٠ كیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە ”.
كاربەدەستانی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن كاتێك تیرۆریستانی داعش تۆپخانەكانی خۆیان لە نزیك ھەولێر داناوە ، مەسعود بارزانی تەلەفۆنی بۆ بایدن كردووە و دەنگی زۆر گۆڕاوە و ئەمەش ھەڵگری ئەو پەیامەیە كە ئەگەر ئەمریكا دەستوەردانی سەربازی نەكات، ئەو لە چەند رۆژێكدا ھەولێر دەكەوێتە دەست داعش .
كاربەدەستێكی ئەمریكا كە لە كاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی بایدن و بارزانیدا لای بایدن بووە، بە وال ستریت ژۆڕناڵی وت : “ گۆڕینی دەنگی بارزانی بووە ھۆی ئەوەی كە بایدن بیر لەوە بكاتەوە كە پێویستە بە پەلە شتێك بكرێ ، بەرپرسانی ھەرێمی كوردستانیش ئەمەیان پشتڕاست كردۆتەوە ”.
بایدن كە لە ساڵی ٢٠٠٢وە لەگەڵ بارزانی یەكتریان ناسیوە دواتر پەیوەندییە دۆستانەكانییان پەرەی سەندووە ، ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لە بارەی رەوشی پێشمەرگەوە بایدن زانیاری وردی لە بارزانی وەرگرتووە .
سەرۆكی ئەمریكا تەنیا بڕیاری ئەوەی دەركردبوو كە بۆ پاراستنی ئەو ئیزیدییانەی دوای ھێرشەكانی شنگال ڕوویان لە چیا كردبوو، ھێرش بكرێتە سەر مۆڵگەكانی داعش ، بەڵام دوای پەیوەندی تەلەفۆنی بایدن و بارزانی رەوشەكە گۆڕانی بەسەردا ھات ، بۆیە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا بە مەبەستی پاراستنی ھاووڵاتییان و كارمەندانی ئەمریكایی لە ھەولێر كە ڕووبەڕووی ھەڕەشەی داعش بوونەتەوە ، توپخانەكانی داعش لە نزیك ھەولێر كرانە ئامانجی ھێرشە ئاسمانییەكان، ھەر لەو رۆژانەدا ئۆباما گوشارێكی یەكجار زۆری خستۆتە سەر ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پاراستنی بەرەژوەندییەكانی ئەمریكا لە ھەولێر .
بە پێی رۆژنامەكە رۆژی ھەشتی ئاب ، ئۆباما لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ھێرشی ئاسمانیان كردۆتە سەر تۆپخانەكانی داعش لە نزیك ھەولێر، بارزانیش ئەم شتە لە سەر شاشەی تەلەفزیۆن دەبینێت كە چۆن سەنگەرەكانی داعش كاول كراون ، بۆیە لە بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنەدا بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم و بەشداریكردن لە حكومەتی نوێی عیراق دا .
هەرچەندە ئەمەریكا هاوكاریكردن لەگەڵ پەكەكەی رەتكردەوە ، بەڵام شەڕڤانانی پەكەكە تێكەڵاوی ستراتیژیەتی ئەمریكا بوون و لە شەڕی دژی داعش بەشداربوون ، لە هەمان كاتدا ئەمریكا لەگەڵ باڵی پەكەكەی سوریا (پەیەدە) بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پەیوەندیی ئەنجامداوە و توركیاش لەو بابەتە ئاگادار كراوەتەوە .
س – ک ن
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە