هونەرمەند عەلی کەیم ‘ داوا دەکات عەلی حەمەساڵح بدرێتە دادگا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، هونەمەرمەند و نوسەرو دەرهێنەر عەلی کەریم ، ڕوونکردنەوەیەکی نوسیووە . لەڕونکردنەوەکەدا ڕووی دەمی کردۆتە عەلی حەمەساڵح ـی ئەندامی پەڕلەمان و بێژەرو هەڵسوڕاویی گۆڕان . ڕوونکردنەوەکە وەک نامەیەکە بۆ ناوبراویی ناردووە بەناونیشانی ( بۆ عەلی حەمەساڵح ) . لەو نامەدا بەرگریی لەخانەنشینکردنی خۆی و خوالێخۆشبووان ( جیهاد دڵپاک و محەمەد موکریی ) دەکات و ، بە شایستەی خۆیان دەزانێت .. ئەمەی خوارەوە تەواوی نامەکەی عەلی کەریم ـە بۆ عەلی حەمەساڵح .
بۆ عەلی حەمه صالح …
له ساڵی (1963) ئه‌و كات كه ته‌مه‌نم (14) ساڵان بوو . چوومه ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ، له ساڵی (1971) ش بووم به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی ئه‌و ڕێكخراوه كه (عادل مراد و فه‌رهاد عه‌ونی) سه‌رۆك و سكرتێری گشتی بوون دواتر به ساڵێك چوومه ڕیزه‌كانی حه‌لقه سهقافیهكانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان له ڕێی فریدون عبدالقادر كه دواتر بوو به ( كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجه‌ده‌ران ) ، له‌هه‌مانكاتدا له‌ساڵی (1974) په‌یوه‌ندیم به شۆرشی ئه‌یلوله‌وه بوو له ڕاگه‌یاندن كارم ئه‌كرد ، له ساڵی 1975 له لایه‌ن ڕژێمه‌وه دەركرام له وهزیفهكهم . دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وه‌زیفه ، جارێكی دی له ساڵی 1986 دەركرامهوه تا ڕاپه‌ڕین . له دوای ڕاپه‌ڕینیش كرام به ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ڕیكخستنی كه‌ركوك . دواتر له 1/3/1997 دامه‌زرام به ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان . له ساڵی (2000) یش خانه‌نشین كرام .
له ساڵی (1969) وه كاری هونه‌ری ئه‌كه‌م واتا نزیكه‌ی (45) ساڵه ، زیاتر له (50) كاری شانۆیی و درامی و فیلمم به‌رهه‌م هێناوه. له بواری نوسینیشدا به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی له ساڵی (1978) وه له گوتار و ڕۆژنامه‌كانی عێراق و كوردستان ووتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی ( شانۆیی و سینه‌مایی ) م بڵاوكردۆته‌وه ، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی تا ئێستا (6) كتێبم به چاپ گه‌یاندووه. ئه‌ی كاك ( علی حه‌مه سالح ) ئه‌گه‌ر كه‌سی وه‌ك من نه‌بی به ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، كێ ببێت ؟ .
هه‌ردوو هاوڕێی ئازیزم مامۆستا ( محمد علی موكری ) ناسراو به موكری و ( جیهاد زۆراب ئه‌حمه‌د) ناسراو به (جیهاد دڵپاك) ، ڕوحیان شاد بێت.
موكری هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه تا ئه‌نفال و ، دواتر له دوای ڕاپه‌ڕین سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كانی ( كلتور و په‌یڤین) بوه ، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی موكری له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوی وه‌ك نوسه‌ر و ڕۆماننووس به‌بێ سڵمینه‌وه جوامێرانه به‌شداری كردووه . جگه له‌وه‌ش چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌چاپ گه‌یاندوه .
جیهاد دڵپاكیش چی وه‌ك ئه‌كته‌ر و ، چ وه‌كو ده‌رهێنه‌ر به‌شداریه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له بره‌ودان به كاروانی شانۆ‌و سینه‌ماو درامادا ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی به هه‌ڵوێست و نیشتمان په‌روه‌ریش له 31/12/1983 یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان .
ئه‌ی به‌ڕێز (علی حه‌مه سالح) له كه‌سانی وه‌ك ئێمه كێت به باشتر ئه‌زانی بۆ ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، ڕاسته ئیستحقاقی ئینتیخابی هه‌یه ، به‌ڵام له قۆناغی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و ڕزگاری نیشتمانی ئیستحقاقی شۆرشگێڕی و تێكۆشانیش هه‌یه و كه‌سانی وه‌كو ئێمه نه‌هاتوینه‌ته سه‌ر حازری .
حه‌ز ئه‌كه‌م چاك بزانی كه جیهاد دڵپاك برای شه‌هید سه‌ركرده ( ئه‌نوه‌ر زۆرابه) ، موكریش ( پ. م) هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و نوێ یه و له دوای پرۆسه‌ی ڕزگاری عێراق . حزبێكی تێكۆشه‌ر كاندیدی كرد بۆ پۆستی وه‌زیری ڕۆشنبیری ڕه‌تیكرده‌وه ، به‌نده‌ش برای شه‌هید ( جه‌لال كریم) و (شوان كه‌ریم ) و ( سه‌رچل كریم) م. من له‌م ڕوونكردنهوهیهمدا ، ڕوو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌كه‌م و ئه‌ڵێم : نایاسایی یه وه‌زاره‌تی دارایی مه‌له‌فاتی ڕه‌سمی (17) ساڵ پێش ئێستا ئه‌خاته به‌رده‌ستی تۆ . تۆش و وه‌زیری دارایی و ئابوریش شایه‌نی ئه‌وه‌ن بدرێنه دادگا ، چونكه ئه‌مه‌یه گه‌نده‌ڵی ، پێشیلكردن .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە