فازڵ بەرواری و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی کوژران .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سایتی باسنیوزی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاری ئەنجومەنی ھۆزە شۆڕشگێڕەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە ، کە ھەریەکە لە فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین لە ناحیەی زلوعیە کوژراون .
ئەبو عەبد نعێمی ، وتەبێژی ئەنجومەنی ھۆزە شۆڕشگێرەکانی عێراق تایبەت بە سایتەکەی راگەیاندوە : بەهۆی روبەڕوبونەوەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارە شۆڕشگێڕەکان لەناو ناحیەی زلوعیە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، ژمارەیەک گەورە بەرپرسی ئەمنی کوژراون .
وتوشیەتی : هەریەکە لە فازڵ بەرواری، فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق و حەمەد نامس ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین و قەندیل خەلیل ، بەرپرسی پۆلیسی زڵوعیە و جەعفەر رەزا بەلداوی فەرماندەی عەسائیب ئەھلل حەق لە ناوچەکە بەھۆی روبەڕوبونەوەکانی زڵوعیەوە کوژراون .
فازڵ بەرواری گەورە ئەفسەرێکی کوردی نێو ریزەکانی سوپای عێراق بو لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ودواتر بەهۆی پشتگیریکردنی لە سیاسەتەکانی نوری مالیکی ، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق ، پارتی بەشێوەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە کە ناوبراو ” بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییە و تەنیا ئەفسەرێكی سوپاكەی مالیكییە و لەسەر كوردستان و پارتی هەژمار ناكرێت “.
لیوا فازڵ بهرواری فهرماندهی فیرقهی ئاڵتونی سهر به دهزگا روبهڕوبونهوهی تیرۆره كه راستهوخۆ پهیوهندیان به فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراقهوه ههیه و لهماوهی رابردودا فهرماندهیی چهندین ئۆپهراسیۆنی كردوه بۆ روبهڕبونهوهی چهكدارانی داعش .
س – سپیپێدیا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە