بۆ خانمان ، له‌گه‌ڵ سێكسكردندا، ئه‌م هه‌ڵه‌یه مه‌كه‌ن .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات ئه‌و خانمانانه‌ی له‌كاتی جووتبوون و خه‌وتن له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان خۆیان داده‌پۆشن و رێگه‌یان نه‌داوه جه‌سته‌یان ده‌ركه‌وێت، زیانی گه‌وره به‌ر په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیرییان كه‌وتووه .
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئامارێكی له‌نێو دوو هه‌زار خانمدا كردووه كه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدان و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌موو شه‌ش خانمێك ، یه‌كێكیان رێگه‌ی به مێرده‌كه‌ی نه‌داوه به‌ته‌واوه‌تی جه‌سته‌ی ببینێت یان ساڵ زیاتره له‌به‌رچاوی مێرده‌كانیان خۆیان نه‌گۆڕیووه .
ده‌ریشكه‌وتووه كه ئه‌و رێگرییه كێشه‌ی خێزانی و ده‌مه‌قاڵه و بۆڵه‌بۆڵی بۆ دروستكردوون و بووه‌ته‌هۆكارێك بۆ ده‌ركه‌وتنی كه‌لێن له په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریدا ، زیاتر له‌وه‌ش زۆرێك له به‌شداربووان پێیان وایه كه ئه‌و رێگرییه هۆكارێك بووه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی حه‌زی سێكسی له مێرده‌كانیاندا .
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رێگری كردن له بینینی جه‌سته‌یان ، ئاماره‌كه له‌زاری 50%ی خانمه به‌شداربووه‌كانه‌وه باسی له‌وه‌كردووه كه متمانه‌یان به‌خۆیان نییه له‌به‌رچاوی مێرده‌كانیان خۆیان رووت بكه‌نه‌وه ، هه‌ندێكیشیان هۆكاره‌كه‌یان بۆ شێوه‌ی جه‌سته یان قه‌ڵه‌ویی و زیادیی كێشیانه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه .
هاوكات ساره بیلی ، پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار به توێژینه‌وه‌كه داوای له خانمان كردووه كه هه‌میشه بیری ئه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی خۆشیان به‌دڵ نه‌بێ و لێی رازی نه‌بن , په‌نا بۆ شاردنه‌وه‌ی نه‌به‌ن له‌به‌رچاوی مێرده‌كانیان ، چونكه هه‌رچۆنێك بن ، ئه‌وان به‌لای مێرده‌كانیانه‌وه جوانن و سه‌رسامن به جه‌سته‌یان .
سه‌رچاوه : زانیاری سێکسی لە ڕوانگەی شەرع و زانست‌دا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە