بەشێك لەو چەکانەی لای داعشە بزانە لەلایەن کام ووڵاتەوە پێیان دراوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر چه‌ند جۆرێك ته‌قه‌مه‌نیان ده‌ستنیشانكرد كه سه‌رچاوه‌كه‌ی توركیایه‌و له‌یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی ئه‌و ولاَته دروستكراون .
ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه له شه‌ڕی نێوان داعش و پێشمه‌رگه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و هێمای كۆمپانیای پیشه‌سازی كیمیایی و میكانیكی توركیا (ئێم كه‌ی ئی) یان له‌سه‌ره .
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پسپۆڕه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌دا توشی سه‌رسوڕمان هاتوون ، كه ته‌قه‌مه‌نی توركی له‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی توندڕه‌ودایه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه توركیا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا شه‌رمه‌زاربووه .
ڕۆژنامه‌ی زه‌مان ده‌یلی كه به‌زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌كرێت بلاَویكردۆته‌وه ، باراك ئۆباما له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆدا له وێڵز هۆشداری داوه‌ته ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پێی ڕاگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت توركیا له‌سه‌ر هه‌مان هێڵی ناتۆ‌و ئه‌مه‌ریكا ببینێت .
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ، به‌رپرسانی توركیا ویستویانه به‌وه پاساو بۆ هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان بهێننه‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌شه‌ڕی داعشدا بكه‌ن ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ، به‌تایبه‌ت كه داعش ده‌یان دیبلۆماتكاری توركیایان له كونسوڵخانه‌كه‌ی توركیا له‌موسڵ به‌بارمته گرتووه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه گوله باران بكرێن .
پێشتر ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركیا كه زمانحاڵی چه‌په‌كانی توركیایه راپۆرتێكی له‌باره‌ی ته‌قه‌مه‌نی دروستكراوی توركیا له‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانی داعشدا بلاَوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ژماره‌یه‌ك له كوژراوه‌كانی داعش بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی توركیایان پێ گیراوه .
له‌ئێستادا توركه‌كان ده‌یانه‌وێت وا بڕوا به ئه‌مه‌ریكیه‌كان بهێنن كه پێده‌چێت ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه دزرابن یان له‌ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كانی سوریا داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون .
سەرچاوە : ن ر ت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە