سندووقى دارایى داعش لە دیدى پەیمانگاى واشنتۆنى ئەمریکییەوە .
خوێنەرانى بەڕێز ، ” پەیمانگاى واشنتۆن بۆ سیاسەتى ڕۆژهەڵاتى نزیک ” ئەم هەڵسەنگاندنە کورت و پوختەى بە زمانى ئینگلیزى لەمەڕ سەرچاوە داراییەکانى ڕێکخراوى داعش بڵاوکردووەتەوە ، منیش هەوڵەدەم وەک خۆى لە ئینگلیزییەوە بۆ ئێوەى بەڕێزى وەربگێڕم .
دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام ” داعش ” دەوڵەمەندترین گروپى تیرۆریستیى جیهانییە و دەوڵەمەندتریشە لە هەندێک ووڵاتى بچووک . ئەوە چۆنە کە داعش ئەم سندووقە داراییەى خۆى پڕکردووەتەوە کە لە ئێستاشدا کۆنترۆڵى سنورەکانى عێراق و سوریاى بەدەستەوەیە ؟
داهاتێکى سەربەخۆییانە :
جیاواز لە گروپەکانى دیکە، کە پشتیان بە سپۆنسەرى دەوڵەتان بەستووە ” لە ڕێى ” وەرگرتنى بەخششێکى گەورە و خراپ مامەڵەکردن بە پێدانە خێرخوازییەکان ، ئەوا داعش لە ڕووى داراییەوە سەربەخۆیە بەهۆى سەرکەوتنى پرۆژە تاوانکارییەکانیانەوە .
میراتێکى ناشەرعى :
ئەوەى ناودەبرا بە ئەلقاعیدەى عێراق کە دواتر بوونە ” داعش “، ئەوا ئەم گرووپە ساڵانە 70 ملیۆن دۆلاریان لە ئەنجامى چالاکییە تاوانکارییەکانیان چنگ دەکەووت . هەرچەندە لە ساڵى 2005 دا ناوەندى سەرەکى ئەلقاعیدە داواى گەڕانەوەى ئەم بڕە پارەیەى لەم گروپە کردەوە ” بەڵام داعش ئەم پارەیەى بۆ ڕێکخراوى ئەلقاعیدەى نەگێڕایەوە “.
گەشەسەندنى بازرگانیکردنیان :
داعش بەردەوام بوو لە چالاکییەکانى وەکو : ” قاچاخچێتى ، بەزۆر وەرگرتن ، و هەروەها تاوان “، بە تەنهاش پشتى بە وەرگرتنى بەخششەوە نەدەبەستەوە و لەگەڵ ئەوەش دا خۆى لادەدا لە ” دەست بەسەرداگرتنى سامانە داراییەکانیان ” لەلایەن بەشى دارایى دژە-تیرۆرەوە .
بەخششە تاکەکەسییەکانى خەڵکانى کەنداو :
ئەو کەسانەى کە بەشداربوون لەم کارەدا لەگەڵ داعش هەروەکو بەشداربووەکانى گرووپەکانى دیکەى وەک جەبهەتول نەسرەى سوریا زۆر تەرکیزیان لەسەر دەکرێ لەلایەن سیاسەتمەدارانى ئەمریکییەوە . هاوڵاتتیە سەرمایەدارەکانى ووڵاتانى کەنداوى فارس بەشێوەیەکى سەیر بە ملیۆنان دۆلاریان خستووەتەگەڕ لەم ململانێیەدا.
وەڵامى واشنگتۆن :
واشنگتۆن ئەتوانێت تەسکى بکاتەوە ” پاڵپشتییە داراییەکانى داعش ” لە ڕێگاى بەشى – دارایى ئۆپەراسیۆنى دژە- تیرۆرەوە ، بەڵام گەورەترین ” کێشە ” ئەوەیە کە دارایى داعش بنچینەکەى بەندە لەسەر داهاتى سەرچاوەکانى ئەو ناوچانەى سوریا و عێراق کە لە ئێستادا داعش ڕۆڵ و بوونیەتى تێیاندا هەیە .