بۆیەکگرتو و کۆمەل دەچنە پاڵ یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاریی سلێمانی .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی هەواڵێک دەست وتاریکورد گەیشتووە ، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 4 / 9 پارتی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی لەشاری هەولێر دانیشتووە ، لەو دانیشتنەدا پارتی جەختیکردۆتەوە لەنوێنەری ئەو دوو حیزبە کەبۆیەکلایکردنەوەی ئەنجومەن و پارێزگاریی سلێمانی بێنە پاڵ پارتی و کودەتایەکی سپی بکەن بەسەر یەکیتیدا و دەنگ بدەن بە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان . سەرچاوەکە دەڵێت : هۆکاری ڕێکنەکەوتنی نوێنەرانی کۆمەڵ و یەکگرتو ، دەگەڕینێتەوە بۆ ڕێکنەکەوتنیان لەسەر ئیستحقاقاتی پۆستەکانی سلێمانی وهەولێر لەگەڵ پارتی ، سەرئەنجام هەر سێ لایەن بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک , کۆتایی بە کۆبونەوەکەیان دێنن . سەرچاوەکە هەروەها بۆینوسیوین ، کە پارتی لەقبوڵنەکردنی ئەو دوولایەن ، کۆمەلێک هەڕەشەی ئاراستەکردوون . بۆیە ئەوانیش ئەم پیلانەی پارتیان بە ڕێکەوتنی ژێراو ژێری بزتنەوەی گۆڕان و پارتی دەزانن و بەکودەتاکردن بەسەر یەکێتیدا هەژماری دەکەن .
هەروەها بەپێی هەمان سەرچاوە ، ئەو دوو حیزبە یەکێتیان لەهەڕەشەکانی پارتی و گومانەکانیان لەسەر ڕێکەوتنی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئاگادار کردۆتەوەو ڕێکەوتنێکی نافەرمیان ئەنجامداوە لەسەر پۆستەکان .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە