خەبات جەزا : ئێمه‌ی کورد‌و ئه‌وانی جوله‌که.. دڵسۆزی و ئینتیما بۆگه‌ل و نیشتمان .
به‌ڕێز محمد به‌رزی له نوسراوێکیدا به‌ناوی ” گوێچکه‌ی به‌راز ” نوسیبوی دوو گه‌نجی هونه‌رمه‌ند ، کوردی دڵسۆز دوای ڕاپه‌ڕین له کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردم بۆ ئه‌مه‌ریکا ویستیان چه‌ند ڕیپۆرتاجێک تۆمارکه‌ن تا دۆسێی کورد به جیهان و ئهمهریکاییەکان بناسێنن ، پێویستیان به 400 دۆلاربوو بۆ کڕینی کامێرایه‌ک و شتی تری ئاسایی … منیش چوم بۆلای ده‌وڵه‌مه‌نترین کورد له‌وێ تا یارمه‌تیان بدات . له پێشا خۆی ده‌رخست و دوو سه‌گی سه‌رزل لای ڕاست و چه‌پی دانیشتبون ووتی : ئه‌م سه‌گانه‌م مانگی بایی 25 دۆلار ( گوێچکه‌ی به‌راز )ئه‌خۆن بێ‌زیان نایه‌ت له‌وه زیاتر هیچی تر بخۆن…!!! به‌ڵام که داوای یارمهتییەکهم لێکرد بۆ هونه‌رمه‌نده‌کان ، سوێندی خوارد که نییه‌تی و وتی : بۆ به‌رپرسه‌کان نایادهنێ ؟ ، وتم : ئێستا له قه‌یراندان و نییانه .. به‌داخه‌وه نه‌یدا …. ئه‌مه خەڵکی دەوڵەمەند ئێمه .
به‌ڵام جوله‌که که خێزانی { ڕۆتشیلدی } هه‌یه ” ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی دونیان ” کە خاوه‌نی 500 ترلێۆن دۆلارن ، واتە ده‌کاته نیوه‌ی سامانی هه‌موو جیهان …. ماسۆنییه‌ت ده‌ستکردی ئه‌مانه و خاوه‌نی بانکی نێو ده‌وڵه‌تین و هه‌موو ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه گه‌وره‌کانی جیهانن ، ته‌نانه‌ت سایتی ویکیلێکسیش …. هه‌موو بازاڕی فرۆشتنی پشکه‌کان و نرخی نه‌وت و ئاڵتون ئه‌وان دیاری ئه‌که‌ن و به‌ستویانه‌ته‌وه به دۆلاره‌وه…
ئەم خێزانە له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا 16 ملیۆن پاوه‌نیان دا به‌حکومه‌تی به‌ریتانیا ، لەپاش بردنەوەی جەنگەکە لەلایەن بەڕیتانیاوە ، به‌ریتانیا پاداشتی دانه‌وه که داڕیژەرو جێبەجیکەریی ( به‌ڵێنی بلفۆڕ ) بوو ، ئەنجامەکەی دروستکردنی وڵاتێک بوو لەسەر ئەرزی دێرینی خۆیان له فه‌له‌ستین و ، هەروەها له‌و کاته‌وه هێزو سامان و بازاڕ و توانای ڕاگه‌یاندنه‌کانیان له خزمه‌تی ئیسرائیلدایه .
لەهەر جەنگێکدا ئیسرائیل توشی دەبێت لەگەڵ فەلەستین و عەرەبدا بایی هەزار دۆلار تەقەمەنی خەرجبکات ، ئه‌م خێزانه فه‌رمان به ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌که‌ن ، بایی یەک ملوێن دۆلار چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بده‌ن به ئیسرائیل .
ئەمانە هەمیشە چاویان لەسەر ولاتی دایکیانەو هەمیشە بەدڵ لەسەنگەریی به‌رگریدان و لەچاوەڕوانی هەرجەنگێکدان کە رووبەڕووی ئیسرائیل دەبێتەوە ، تابتوانن چۆن بخوازێت هاوکاریی سیاسی و داراییان بکەن و ، باشترین جۆری تەقەمەنیان بۆ ئامادە بکەن ، چونکی کارگه زه‌به‌لاحه‌کانی ئەمریکا هی خۆیانه ….
دواجار هیوادارم که‌س نه‌ڵێت 7 ملێون جوله‌که 300 ملێون عه‌ره‌ب پێیان نا‌وێرن . چونکه عه‌ره‌ب شهر له‌گه‌ڵ ئه‌م ههژدیهایهدا ده‌کات ، ئەمانە بە کردار و بەبیرکردنەوەو بەگیانی یەکبوون زۆربه‌ی زلهێزه‌کانی دونیایان خستۆتە خزمەتی وڵاتی ئیسرائیل … تکایه باتۆزێک ژیرانه بیر که‌ینه‌وه‌و .. ئینجا کراسێکی دڵسۆزی و یه‌ک بوون و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی له‌مانه‌وه دادڕین و فێربین .