دکتۆر کەمال میراودەلی : بیچننەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەیهێشت خوێنی شەهیدەکان و فرمێسکی دایکوباوکان وشک بێتەوە جا چ جا تۆڵەو مافیان بۆ بسێنێتەوە

پاشای گردەکە جاڕی دا: مناڵانی ئاڵای نیلیی زۆر مانوو بوون ، زۆرتان گۆڕیی وا کاتی هات دەرفەتە دەرفەتە بۆ دەسەڵات

ئیتر ، ئیتر جارێکی تر هەرگیز هەرگیز بۆ شەڕەشەقی شەقام نەچنەوە ئاژاوەی حەڤدەی شوبات لە بیر بەرنەوە رژاوە دۆلار رژاوە داهات دۆلار ، داهات دۆلار ، داهات بڕۆن خەرمان بچننەوە خەرمان بەرەکەت ، خەرمان بەرەکەت خوێنی سوورکێوو ژیلوان بەرەکەت ئەشکەنجەو زیندان بەرەکەت نانبڕین و شەق و تێهەڵدان بەرەکەت بیچننەوە بیچننەوە شەش پاکێجی درۆو فریودان بەرەکەت خانەنشینیی پەرلەمان بەرەکەت بووجەو مووچەو نووچەی وەزیران بەرەکەت نیعمەتی تاکە سەرۆکی ئەمین و ئەمان بەرەکەت مەرحەمەتی برازای نەوجەوان بەرەکەت چواریەکی لاشەی ئەتککراوی نیشتیمان بەرەکەت گیرفان بەرەکەت گیرفان بەرەکەت بیچننەوە بیچننەوە مناڵانی ئاڵای نیلی زۆر مانوو بوون زۆرتان گۆڕیی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت