bama-Erdogan

ئۆباما دەیخاتە  دەستی ئەردۆگانەوە : ئێوە داعش چەکدار دەکەن !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمە بلاوکردنەوەی گفتوگۆی نهێنیی ئەم دواییەی نێوان ئۆباماو ئەردۆگانە کە تێیدا ئۆباما بەلگەی ئاشکرای پشتگیریی و چەکدارکردنی تورکیا بۆ داعش دەخاتە روو . دەیان سەیارە چەکی قورس بۆ داعش دەگوێزنەوە کاتێ پۆلیس و پاسەوانی سنوور ئەو سەیارانە دەپشکنن و دەوەستێنن  میت تەداخول دەکاو پۆلیسەکان وەک جاسووس دەگرن و سەیارەکان بەرێ دەکەن . دووسێ سالە هەموو هاتو چۆو لۆجیستیک و پشتیوانی داعش و گروپە ئیسلامییەکانی ناو سوریا لە ڕێگای تورکیاوە دەکڕیت ، تورکیا بە هاوکاری ئیخوانی موسلیمین دەیەوێ خۆی بە کۆمەڵی دەولەتی سوننی دەورە بدات و لە ناوخٶشدا بەرەو فاشێستییەتی ئایدیۆلۆجی دینیی دەجێت تەنانەت ئەو یاریزان و فتبۆلبازانەی پشتگیری خۆپیشاندانەکانیان کرد بەتۆمەتی پیلانسازی بۆ ئینقیلاب دادگایی دەکڕین . هێشتا خیانەتکارو خۆفرۆش و گەوادە سیاسییی و ، گەوادە دینییەکانی کوردستان  ، ئامادەن ببنە قۆندەرەی پێی ئەردۆگان بۆ کوشتن و بڕین وئەتککردنی ماڵومناڵی خۆیان  .

ئەمەی خوارەوە تەرجەمەی بەشیکە لە مەچزەری کۆبوونەوەکە

وەک بەشیک لەو سیاسەتەی [ پشتگیری داعش ] ، ئەردۆگان جەنگاوەرە ئیسلامییەکانی چەکدار کردن بە عەمەلیاتێک کە میتی تورکیی ڕێکی دەخات . چەکو تەقەمەنی بە جیهادییە ئیسلامییەکان گیراوە کە لەلایەن شەریکەی چەکسازی حکومەتی تورکییەوە 
دروستکراون. هێزە ئاسایشەکانی تورکیا چەندین جار سەیارەی میت یان وەساتندووە کە چەکی گواستۆتەوە بۆ سوریا بەلام ئەو پۆلیس و جەندرمانەی سەیارەکانیان وەستاندووە نەقل کراون و و تەنانەت بە تۆمەتی جاسووسیی دادگایی کراون. گەرچی حکومەت دەلێ ئەو سەیارانە یارمەتی ئینسانییان بردووە کەجی ‌دادگاییکردنی جەندرمەکان بەرەدوامە . 

As part of this policy, Erdogan armed Islamic militants in a move coordinated by the MIT [Turkey’s National Intelligence Organization]. Weapons and explosives found on captured Islamic militants were marked MKE, Turkey’s state-owned industrial corporation. Turkish security forces several times stopped MIT trucks carrying weapons to Syria but the prosecutors, police and gendarmerie that stopped the trucks were reassigned and even put on trial on charges of spying. Although the government said these trucks were carrying humanitarian assistance, the trials are still held secretly.

سەرچاو – المونیتور

ئامادەکاری ئەم راپۆرتە  – دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت