Iran-5+1

دکتۆر کەمال میراودەلی : وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا دەکات ئێران رێبەرایەتی جەنگی دژ بە داعش بکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم بەزمە بۆچی ساز کرا؟

ئێستا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن كێری داوا دەکات کە ئێران بێننە ناوەوەو سەرکرادیەتی شەڕی دژ بە داعش بکات .
ئەمریکا ، غەرب ، ئیسرائیل ، بە بەکارهێنانی تورکیاو قەتەر ، هەموو ئەم بەزمەیان بۆ حەوت ئامانجی ستراتیجی دروست کرد :
1 – تێوەگلاندنی کۆمەلان و گەلانی ناوچەکە لە شەرێکی مەزهەبیی و دینیی بەربەری دژی یەکتر و نەمانی هیچ مەترسی و هەڕەشەو ئاگاییەک لە ئیسرائیل و غەرب .
2 – دروستکردنی دەولەتێکی دڕندەی بەربەریی بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامیی و ئەنجامدانی بەربەریترین و وەحشیترین تاوان تا بڵین ئەوە دەولەتی یان خەلافەتی ئیسلامی راستەقینەیەو ئیسرائیل لەچاو ئەوان لەگەڵ ئەو هەموو رەشبکوژیی و تاوانەیان لە غەزە فریشتەن و دنیا لە ناوی ئیسلام و دەولەتی ئیسلام و بیری ئیسلام بترسێت و گەر رۆژێ لە رۆژان مسڵمانەکانی رۆژاواش کە داعشییان تێدا چاندوون ، لەلایەن راسترەوەکانەوە کۆمەڵکوژ کران رای گشتی غەرب قبوڵی بکات هەروەک چۆن کۆمەلکوژی جوولەکەکانیان قبوڵ کرد.
3 – بازارێکی جیهانی گەورەو گەرم و بەردەوامی چەکفرۆشتن دروست بکەن و دەوڵەتە لەرزۆکەکان لە ترسی کەوتنیان و لە ترسی دڕندەیی داعش موسابەقەی چەککڕین بکەن و بازاری چەکفرۆشییی ئەمریکاو غەرب گەرم بکەنەوەو ئابوورییە هەرەسهێناوەکەیان بە چەکفرۆشتن هەلسێننەوە .
4 – لەبەر چەککرین و سەربازی کردنی کۆمەل و دەولەتەکانیان ئەو دەولەتانە هەموو پرۆژەیەکی گەشەپێدان و تەنمەویی مرۆڤ و کۆمەل و ئابووریی و پێشکەوتن وەلا بنێن و تەنانەت وەک کۆمەلگایەکی جەنگیی دواکەتووی ئامادەی کوشتن و بڕین بمـێننەوە .
5 – سەرچاوەو رێگاکانی نەوتی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بکەوێتەوە دەست وڵاتانی غەربیی و هاوپەیمانەکانیان و نرخی نەوت بە ئارەزووی خۆیان زیاد و کەم بکەن و ، بەمە زەڕبەیەک لە روسیاش بوەشینن و کەشتیی جەنگیی و تەکنۆلۆجیای جەنگی تازەی ناتۆ لەو ناوچەدا دابمەزڕینن و ئامادەی بکەن بۆ بەکارهێنان دژی بەرژەوەندییەکانی روسیاو چین .
6 – ولاتەکانی عەرەبی ئەوەندە لاواز و داوەشاو ببن کە لە ئەمریکاو غەرب بپاڕێنەوە کە هێز بنێرێت ئاسایش و سەقامگیرییان بۆ بێنێتەوە . واتە بپاڕێنەوە تا ئیستیعمار بکرینەوە ، خاکو ئابووریی و سەربەخۆیی و کەرامەتی خۆیان تەسلیمی غەرب بکەنەوە .
7 – لە رێگای دروستکردنی داعش و گروپە سونییەکان لە لایەن تورکیا [ بە پارەی قەتەریش ] لە لایەکەوەو دورستکردنی خەتەر بۆ سەر ئێران و تێوەگلاندنی ، بۆ ماوەی چەندان دەیەی تر جەنگی عوسمانی و سەفەوی کۆن بە بریکاریی بژێننەوەو خۆشیان هەر چەک بفرۆشن بۆ گەرمکردنی بازاڕی خوێن و کۆنترۆڵکردن و هەرزانکردنی نەوت..

سەرچاوە – تێلگراف

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت