ئه‌ڤین عزیز : زمانی خوا زمانی کوردییه بۆیه ده‌مه‌وێ ببم به ” ئێزدیی ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ره‌فتار ناس و توێژه‌ری بواری جه‌نده‌ر
ئه‌م ووتاره به‌شێکه له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که من به‌زمانی سویدیی نوسیومه به‌ناوی “روانگه بۆ ره‌گه‌ز و سێکسوالیتێت له میتۆلۆژیای ئایینی کوردییدا که ئێزدییه” ئه‌و کورته‌یه‌ی لێره‌دا ده‌که‌مه کوردیی به‌ناوی ئه‌وه‌ی که ئێزدییه‌کان کێن، له دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کم کرد له نه‌ورۆز تیڤی نامه‌ی زۆرم بۆ هات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کورته‌یه‌ک زانیاری له سه‌ر ئێزدییه‌کان بخامه روو، چوونکه به‌هه‌ڵه لێتێگهشتنێکی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئێزدییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا.
ئێزدییه‌کان کێن :
ئێمه‌ی کورد به پێی قه‌ڵه‌می رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌وروپییه‌کان به” خه‌ڵکانی خۆر ” ناسراوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له سه‌ره‌تاوه خۆر په‌رست بووین، ئه‌و گروپه‌ی که له‌ناو کوردان‌دا له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ریته کۆنه‌ی خۆمان ماوه‌ته‌وه ئێزدییه‌کانن، ووشه‌ی ئێزدی به‌مانای ” خودا په‌رست دێ”. ئێزدیه‌کانیش له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا کوردن، مانای که‌سی ئێزدی یان ئاینی ئێزدی له‌ناو هیچ کام له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا نیه ته‌نها له‌ناو کورددا نه‌بێ، ” ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش رون بکه‌مه‌وه که ئێزدییه‌کان جیاوازن له یه‌زدییه عه‌ره‌به‌کان که بنه‌ره‌تیان بۆ یه‌زدی معاوییه ده‌گه‌رێته‌وه که خه‌لیفه‌ی دووه‌می ده‌وله‌تی ئه‌مه‌وی بووه و له بنه‌ره‌ته‌وه موسوڵمانن. ئێزدییه‌کان ته‌واو جیاوازن له یه‌زدییه‌کان.
ئێزدییه‌کان زۆربه‌یان له باشوری کوردستان ده‌ژین نزیکه‌ی 600000 که‌س ده‌بن ، هه‌روه‌ها ئێزدییه‌کان له تورکیا ، سوریا، ئێران، ئه‌رمه‌نیا و روسیا هه‌ن، جگه له‌وه‌ی 40000 ئێزدی له ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره و 70000 ئێزدیش له روسیا ده‌ژین. ئه‌مه سه‌رای هه‌بوونی ئێزدی له تورکیا، سوریا و ئێران. زۆربه‌ری لێکۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی که رووبه‌رووی ئێزدیه‌کان بۆته‌وه هێشتا ئه‌وان توانیویانه وه‌ك گروپێکی سه‌ربه‌خۆ بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه بکه‌ین، زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ئه‌گه‌ر ئاینی ئێزدیی له جۆری ئه‌و ئاینانه بووایه که خه‌ڵکانی تر بچنه سه‌ر ئاینه‌که‌یان ئه‌وا ئێستا ئه‌مان نه‌ده‌مانه‌وه و له‌ناو ئاینهکانیتردا ده‌توانه‌وه .
سه‌رچاوه‌ی ئایینی ئێزدیی سروشته، زمانی سهرهکییەکەی کوردیی کرمانجییه، به پێی میتۆلۆژیای ئایینی ئێزدیی خوا کورده و به کوردیی قسه ده‌کات. قه‌ول و نوسینهکانشیان به زمانی کوردی کرمانجیه، یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ئایینه ئه‌وەیە که به ئایینی سه‌رزاره‌کی دێته ئاژمار، به‌مانایه‌کی تر ئه‌م ئایینه باوان به سه‌رزاره‌کی ئایینه‌که‌یان ده‌ده‌نه وه‌چه‌کانی دوای خۆیان، بۆیه که‌سێکی ئێزدی ئه‌بێ له دایک و باوکێکی ئێزدی له دایک بێ. هه‌ندێ نهێنی ئایینی‌یان هه‌یه خۆیان نه‌بێ به‌که‌سی تری ناڵێن ته‌نانه‌ت زۆر جار” کۆد” به‌کار ده‌هێنن کاتێ گه‌ر قسه بکه‌ن و که‌سێکی نا ئێزدیی لێیان نزیک بێته‌وه، بۆنموونه گه‌ر دوو که‌سی ئێزدیی باسی تایبه‌تمه‌ندیی ئایینی خۆیان بکه‌ن و موسوڵمانێ لێیان نزیک بێته‌وه ئه‌وا یه‌کسه‌ر قسه‌کانی ده‌بڕن و ده‌ڵێن” هه‌وره ”.
ئێزدییه‌کان مه‌کته‌ب و وانەی ئایینی تایبه‌تییان نییه، هه‌وه‌ها باوه‌ریشیان به‌وه نییه مه‌زاری پیرۆز دروست بکه‌ن، ته‌نها شوێنێکی پیرۆز که‌هه‌بێ لای ئه‌وان لالشه چونکه خوا که هاته سه‌ر زه‌ویی یه‌که‌م جار له‌وێ مایه‌وه .
ئێزدییه‌کان دووکتێببان هه‌یه یه‌کێکیان به‌ناوی “مه‌سحه‌فی ره‌ش” و ئه‌وی تریشیان “جلوه” نوسه‌ری ئه‌م دوو کتێبه نادیاره، له کتێبی جلوه مه‌له‌ک تاوس قسه بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه و گوناح بیان پارێزێ به‌ڵام مه‌سحه‌فی ره‌ش باس له داستانی ئه‌فراندن ده‌کات.
هه‌ندێ له لێکۆڵه‌ره‌وان هۆکاری مانه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان بۆ چیاکان ده‌گێرنه‌وه که بۆ خۆ پاراستنیان له هێرش و په‌لاماری موسوڵمانه‌کان خۆیان له‌وێدا شاردۆته‌وه، ره‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له چیای شه‌نگال بینیمان تا راده‌یه‌ک ئه‌و راستییه‌مان بۆ رون بکاته‌وه.
ئێزدییه‌کان سروشت په‌رستن و ئه‌و چوار ماده بنهرهتییهی که سه‌رچاوه‌ی بونیی هه‌موو شتێکه لایان پیرۆزه، ئاگر، ئاو، خۆڵ و هه‌وا، به پیی ئایینی ئێزدیی قه‌ده‌غه‌یه تف بکه‌یته سه‌ر زه‌ویی، یان شتی پیس بخه‌یته ناو ئاگره‌وه، هه‌روه‌ها نابێ ئاو و هه‌وا تێکه‌ڵاو بکرێ .
ئێزدییه‌کان خۆر په‌رستن نه‌ك شه‌یتان په‌رست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا له روناکییه یان خۆره، وه خوا تاوسی مهلهکیشی له روناکی یان نوری خۆی دروست کردوه، به پێی میتۆلۆژیای ئایینی ئێزدیه‌کان به‌م شێوه‌یه‌یه” که خوا له‌سه‌ر داری نه‌مرییه و مه‌له‌ک تاوسیش که له شێوه‌ی باڵنده‌یه له ته‌نیشتی خوا ده‌نیشێته‌وه، خوا یه‌کسه‌ر پرسیاری لێ ده‌کات و ده‌ڵێ تۆ کێی؟ مه‌له‌ک تاوسیش ده‌ڵی” من منم و تۆش تۆی” خوا له‌م وه‌ڵامه‌ی تاوسی مه‌له‌ک بێزار دهبێو چهپۆکێی لێ ده‌دات، مه‌له‌ک تاوس توره ده‌بێ و ده‌فرێ بۆ ئاسمان 40000 هه‌زار ساڵ ده‌سورێته‌وه دوای دێته‌وه سه‌ر دره‌ختی نه‌مریی ده‌نیشێته‌وه که له ژێر دره‌خته‌که‌دا شێخ حه‌سه‌نی لێیه، شێخ حه‌سه‌ن به تاوسی مه‌له‌ک ده‌ڵێ : رێگایه‌ک هه‌یه که تۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خودا بده‌یته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بێزاری که‌ی، ده‌توانی بڵێی” تۆ تۆی به‌ڵام من له تۆ دروست بوم ”
هێمای خۆر پیرۆزیه‌کی تایبه‌تیی هه‌یه لای کورد ئێستاشی له‌سه‌ر بێ، سه‌رنج بده‌نه ئاڵای کوردستان که هێمای خۆری له‌سه‌ره، هاوکات هه‌مان ئه‌و هێمای خۆره له په‌رستگای لالش هه‌یه .
دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز و هه‌روه‌ها دکتۆر حوسینی خه‌لیقی هه‌ردوکیان ئاماژه‌یان به‌وه داوه که به پێی میتۆلۆژیای هیندۆئه‌وروپیه‌کان ناوی خودا “دێوو” بووه. ئه‌م ووشه‌یه تا ئێستاش لهزمانیه ئه‌وروپیه‌کاندا به‌کار دێ بۆ نمونه دییویDieu و Theo فه‌ره‌نسیی ، ئه‌ڵمانیی و ئینگلیزییه. هه‌روه‌ها زانستی خودا ناسیی که به Theology ئینگلیزیی ، Theologie ئه‌لمانیی و Teologi سویدیی .
وشه‌ی دێ‌و په‌رستیی له ئاڤێستادا به شێوه‌ی “دیڤا یه‌سنا” هاتووه ، یه‌سنا له وشه‌ی داسنی وه هاتوه که ناوێکی ترە بۆ ئێزدییه‌کان. لای زه‌رده‌شتیه‌کان ئه‌وکه‌سانه‌ی که سروشت په‌رست بوون به” دێ‌و په‌رست” ناوزه‌د ده‌کران، مانای داسنییه‌کان به‌ر له زه‌رده‌شتیه‌کان هه‌بوون بۆیه پیرشالیاری زه‌رده‌شتیی به هۆنراوه‌یه‌ک رامانی دێوپهرستیی و داسنیهتیی به دژی راستیی له قه‌ڵه‌م ده‌دا :
راستی خاسییهن، راستی خاسییهن
راستی هه‌م مایه‌ی وه‌شی و خاسییهن
نه‌ک وه‌شی. به‌ڵکو پاکی و پاسییهن دوژمنی چه‌نی دێ‌و و داسییهن ( داسنی )
داسنییه‌کان له ئاڤێستادا ناویان چه‌ندین جار هاتوه وه شاخی داسن هه‌ربه‌ناوی ئه‌مانه‌وه ناونراوه له هه‌کاری، که کاتی خۆی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌یامبه‌ر ئێزدیه‌کان “شێخ عادی” بوه له ناو هه‌کاریدا. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئایینی ئێزدی پێش ئایینی زه‌رده‌شتی ئێرانیه‌کان بوونی هه‌بووه.دکتۆر حوسینی خه‌لێقی و دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که زه‌رده‌شت وشه‌ی دێوی دژ به‌وانه به‌کارهێناوه که باوه‌ریان به ئاهورامه‌زدای( خوای چاکه) ئه‌و نه‌هێناوه .
دکتۆر خه‌لیل جوندی له لێکۆلینهوهکهیدا ده‌ڵێ؛ ئایینی ئێزدیی که ئایینێکی ره‌سه‌نی کوردییه مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کان، بابلی و ئاشوریه‌کان له عێراقی ئێستادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایینی ئێزدیی زۆر بۆنه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی ئه‌م ئایینانه‌دا هه‌یه، بۆ نمونه رۆژی سه‌ری ساڵ که یه‌که‌م چوارشه‌ممه‌ی مانگی نیسانه که لای سۆمه‌ریه‌کان به ” ئه‌کیتو” و لای بابلییەکانو ئێزدییەکان “سرصال” ە ناوده‌برێ . رۆژی چوارشه‌مه لای ئێزدیی و بابلییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه که هاوسه‌رگیری بکه‌ن، قژبرین و خۆشتن و جل شتن .
له نێوان خوای روناکی سۆمه‌رییه‌کان که ناوی” ئان‌و” وه لای ئێزدییه‌کان تاوسی مه‌له‌ك وێکچونی زۆر هه‌یه به‌وه‌ی که ئه‌م دوو خوایه هه‌ڵگری دوالیزمی خێر و شهر، یان تاریکیی وروناکییە .
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا مرۆڤ بیری له هه‌ڵگرتنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌کردۆته‌وه، به‌وه‌ی که بڵی من کوردم یان فارسم یان عه‌ره‌ب هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌دوای لێکدانه‌وه بووه بۆ به‌پیی بردن به هێزی سروشت و خودا. چونکه له‌و سەردەمە سه‌ره‌تاییه‌دا ئاسان بووه دیارده سروشتیه‌کان زاڵ بێت به‌سه‌ر مرۆڤدا‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێ، دکتۆر مه‌مۆ فه‌رهان ده‌ڵێ چه‌ندین نوسینی وێنه‌ی سۆمه‌ری هه‌یه که باس له ئێزدییه‌کان ده‌کا و پییان ده‌ڵێن” ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌سه‌ر رێی راستن”، لێکچوونی زۆر هه‌یه له نێوان خواکانی ئێزدیه‌کان و خواکانی سۆمه‌رییه‌کان .
گه‌ر هه‌ندێکیش پێیان وایه که ئایینی ئێزیدیی دوای ئایینی زه‌رده‌شتییه‌کان هاتۆته ئاراوه ئه‌وا نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ری ئێزدییدکتۆر خه‌لیل جوندی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م بۆچونه‌ی پێ هه‌ڵه‌یه ئه‌و ده‌ڵێ راستهزهردهشتیهکان کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر هه‌ندێ له ئێزدییه‌کان داناوه ، بهڵامئایینی ئێزدیی زۆر کۆنتره له ئایینی زه‌رده‌شتیی وه ئایینی ئێزدیی زۆر ئاینێکی ئارام وسالمهو هه‌وڵی بڵاو کردنه‌وه‌و پروپاگه‌نده‌ی بۆ ناده‌ن تا ئیمپراتۆریه‌ت دروستبکات باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که له‌ناو خۆیان باوه‌ره ئایینییه‌که‌یان ده‌ر ناچێ و تێکه‌ڵاوی کهسانیدیش ناکه‌ن. به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین زه‌رده‌شت له ” ئهترۆپاتن ” که شوێنی له‌دایكبوونی خۆیه‌تی له قه‌ڵه‌م رووی ماد‌دا دوورخراوهتهو، به‌هۆی پروپاگه‌نده‌کردنی بۆئایینهکهی. بۆ یه‌که‌م جار بۆ لای خۆرهه‌ڵاتی بانی”خۆراسان” و “ویشتاسب ” که ناویله ئاڤێستادا هاتووه فهرمهنرهوای ئه‌وێ بووه، ئایینی زه‌رده‌شتی په‌سه‌ندکردوه و بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه لهوێو به‌ڵگه‌ی ئه‌مه لهئاڤێستادا هه‌یه که ده‌ڵێ :
”روو له کام خاك بکه‌م ، بۆ کوێ برۆم، له‌کوێ له پهنایهكبگهرێم ، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و رێبه‌ران دووریم لێده‌که‌ن و لهوهرزێرهکانیش رازینیم، له‌و درۆ پهرستانهش که فه‌رمانده‌رانی شارن، چۆن ده‌توانم ئه‌تۆ رازیبکهم ئه‌ی مه‌زدا ”
که‌واته زه‌رده‌شت وه‌ک ئێرانییه‌ک، نه‌ک کوردێک، بههۆیدوورخراوهیی هاتۆته کوردستان و دیاره پاش ئه‌مه‌ش کۆڵی نه‌داوه و په‌ره‌ی به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایینه‌که‌ی خۆی داوه، سه‌ر ئه‌نجام زۆرێک له کوردی راکێشاوهتهسهر ئایینه‌که‌ی خۆی. که‌واته ئه‌وانه‌شی که ئایینی ئێرانی به ئایینی کوردییهوهدهبهستنهوه، دەبێت بزانن هێنده‌ی ناسنامه‌یه‌که بۆ نه‌ته‌وه‌ی فارس وه‌ک نهتهوهیهکیسهربهخۆ، ئه‌وه‌نده کوردیی نییه. ئه‌و کوردانه‌ی که ده‌ڵێن زه‌رده‌شتیین دهبێوهك نه‌ته‌وه ناسنامه‌ی ئێرانی بوونیان هه‌بێ و له هه‌موو دنیاشدا ئایینیزهردهشتیی به ناسنامه‌ی ئێرانییه‌کان، واته فارس ده‌ناسرێته‌وه. بهڵاملهبهرامبهردا ئایینی ئێزدی ئاینێکه که نه‌ته‌وه‌ی کوردی پێ ده‌ناسرێته‌وه یانبا بڵێم ناسنامه‌یه‌که که بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، هاوکاتیش ئاسه‌واری ئایینی ئێزیدی‌و کاکه‌یی له‌ناوماندا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر ماوه‌ته‌وه .
به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌بارانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتووه وه‌ك کوشتن و بڕین و تاڵان کردن و ده‌رکردن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدیین به پێی کات ناوی خۆیان گۆرێوه بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشی که‌سانی ده‌وروبه‌ر به دور بن. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه په‌یوه‌ندی نێوان خوا‌و مه‌له‌ك تاوس له هه‌رسێ ئه‌م ئاینانه‌دا هاوبه‌شه و هیچ کامیان مه‌له‌ك تاوس ( که لای ئیسلام به شه‌یتان و لای مه‌سیحی و جوله‌که‌ش با ساتان ناوزه‌د ده‌کرێ ) به سه‌رپێچی که‌ر له فه‌رمانی خوا ناده‌نه قه‌ڵه‌م. وه‌ك ده‌شبینین له راستیدا هێنده‌ی هێرش ده‌کرێته سه‌ر ئێزدیه‌کان به بیانووی ئه‌وه‌ی که شه‌یتان په‌رستن هێده هێرش بۆ سه‌ر ئالهوی و یارسانیه‌کان( کاکه‌یه‌کان) ناکرێ . جه‌مال نه‌به‌ز ده‌ڵێ ” شه‌یتانی کوردیی” له” شاتهن”ه‌وه هاتووه‌و په‌یوه‌ندی به” شه‌یتانی” عه‌ره‌به‌وه نیه که له” ساطانی” عبریهوه هاتووه به مانای دژایه‌تی و نه‌یاری که له زمانه ئه‌وروپیه‌کانیشدا به‌کار دێت .[1]
ئێزدییه‌کان ئاوێکی پیرۆزییان هه‌یه له گۆرستانی شێخ عادی، کاتێ که منداڵ له دایک ده‌بێ به‌و ئاوه پیرۆزه ده‌یشۆن هه‌روه‌ها هه‌ر شتێکیش ده‌ستی موسوڵمان و که‌سانی ده‌روه‌ی ئاینه‌که‌ی خۆیانی به‌رکه‌وتبێ له‌وێ ده‌یشۆن و پاکی ده‌که‌نه‌وه .
ئێزدییه‌کان خاوه‌ن زۆر سه‌مای تایبه‌تن، هه‌ندێکیان له‌به‌رده‌م خه‌ڵکانی ده‌روه‌ی خۆیان ئهنزام ناده‌ن به‌ڵام زۆر به‌ی سه‌ماکانیان به تاک و به کۆیه، هه‌ڵپه‌رکێی ره‌شبه‌ڵه‌ک یه‌کێکه له نه‌ریته‌کانی ئه‌وان که تا ئێستاش له‌ناوماندا ماوه‌ته‌وه ،
خوا کورده :
که من دهڵێمخوا کورده ئه‌وا به پێی میتۆلۆژیای ئایینی کورده که له ئایینی ئێزدیی و عه‌له‌ویی و کاکەییهکانداههیه، له‌وێدا باس له کورد بوونی خوا ده‌کات، میتۆلۆژی ئایینی کورد مێژوویه‌کی دێرینتری له‌وه‌ی ئێرانییه‌کان و عهرهبداههیه،
هاوکاتیش” ده‌فته‌ری پردیوه‌ری”ی کاکه‌یه‌کان که قسه و گوتاریسوڵتان سه‌هاك ه به‌زمانی کوردیی گورانیی نوسراواتهوه، هه‌ردوو کتێبهکهیئێزدیهکانیش “مه‌سحه‌فی ره‌ش” و “جه‌لوه” به زمانی کوردییه و زمانی کوردییزمانێکی پیرۆزه لایان چونکه سه‌ر ده‌سته‌ی فریشته‌کان و جێگری خوا که لایکاکهییهکان به” پیربنیامین” ی ناو ده‌به‌ن و لای ئێزدیه‌کانیش که بە ” تاوسی مه‌له‌ک”یناو ده‌به‌ن نهێنیه‌کانی ئیزدانی به زمانی کوردیی گهیاندۆتهخهڵکهکهی، یه‌کێکله‌و به‌ڵگانه‌ی که هه‌یه بۆ سەلماندنی زمانی خوا که زمانی کوردییه له ئایینیکورداندا ئه‌وه‌یه که رۆژوی مانگی ره‌مه‌زان له بنه‌ره‌تدا سێ رۆژ بووه تاوسیمهلهك به خه‌ڵکه‌که‌ی راگه‌یاند که که خوا دەفهرمووێ سێ رۆژ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌رو موسوڵمانه‌کان کوردی‌یان نه‌ده‌زانی سێ رۆژه‌که بووه بە سیرۆژ له‌و کاته‌وه سی رۆژ رۆژوو له‌سه‌ر موسوڵمانان ماڵه” . به‌ڵام ئێزدییهکانتهنها سێ رۆژ به رۆژوو ده‌بن .
پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان و پێغه‌مبه‌ره‌کانی تریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کوردی نازانن په‌یامی خودایان پێچه‌وانه به خه‌ڵکه‌که‌یان گه‌یاندوه، خوا خێر و شه‌ری له دیوانی خۆیدا به‌ش نه‌کردوه به‌ڵام ئه‌وان به به پێچه‌وانه‌وه خێر‌و شه‌ریان به‌ش کرد بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌مری خودایه، مانای چاك و خراپ، پاک و پیس، تاریکی و روناکی هه‌موی له جهستهیهکدایه. ئێزدییه‌کان به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گریان هه‌یه که خوا خێر‌و شه‌ری به‌ش نه‌کردووه و له دوعاکانیاندا که ده‌پارێنه‌وه ده‌ڵێن” یا ره‌بێ خیرا بده، سهراوهرکهرین” خوادایه خێرمان بده‌رێ و شه‌ریش قه‌ده‌غه بکه”. هه‌روه‌ها ئێزدییه‌کان نمونه‌ی ئه‌و چوار ماده بنه‌ره‌تییه ده‌هێننه‌وه که سه‌رچاوه‌ی بوونی هه‌موو شتێکه، ئاو، ئاگر ، خۆڵ و هه‌وا ئه‌وان ده‌ڵێن ئاو هه‌م خێری هه‌یه و هه‌م شهر، هه‌وا و خۆڵ و ئاگریش به‌هه‌مان شێوه، که‌واته خودا سنوری خێر و شه‌ری له‌م مادانه‌دا بۆ دیاری نه‌کردوین بۆیه‌ش هیچ پێغه‌مبه‌رێک بۆی نیه ئه‌وه بکات ، هه‌ر که‌س ئه‌وه بکات لادانه له فه‌رمانی خودا، به‌مانایه‌کی تر خوا خۆی له ئاگره” خۆر” که هه‌م خێری هه‌یه و هه‌م شهر، سنوری خێر شهر دیاری نه‌کراوه بۆیه‌ش هیچ به‌نده‌یه‌کی خودا به پێصهمبهرهکانیشهوه ناتوانێ ئه‌وه بکات، که‌واته پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به هۆی نه‌زانینی زمانی کوردییه‌وه هه‌موو موسوڵمانانی به لا رێدا بردوه. چونکه خێر و شه‌ری به‌ش کردوه که کێ کافره و کێش ئیسلام، کێ له‌سه‌ر رێی راسته و کێش له‌سه‌ر رێی هه‌ڵه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خودایه .
ئه‌و دوالیزمی چاك _ خراپ ، به‌هه‌شت_ جه‌هه‌نده‌م که له ئایینی زه‌رده‌شتی دا بۆ یه‌که‌م جار به‌کارهێنراوه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتە لهلایهنزهردهشتییهکانهوه. ده‌کرێ زه‌رده‌شت په‌ی به‌م دوالیزمه بردبێ له پێناویزیاتر سه‌پاندنی ئایینه‌که‌یدا،واتا گه‌ر نه‌بنه زه‌رده‌شتی ئه‌وا کاری خراپدهکهن و ده‌چنه پاڵ ئه‌هریمه‌ن، که ئه‌ویش به‌ره‌و دۆژتان ده‌با، واتا گهرباوهڕی جیاواز ترتان له‌مه‌ی من هه‌بێ ئه‌وا ئێوه خراپن. که‌واته زهردهشتئهمهی به‌کارهێناوه بۆ کردنی هه‌موو ده‌وروبه‌ری خۆی به زه‌رده‌شتی. پاشانلهسهردهمی دارویشدا ئایینی زه‌رده‌شتی بووه ئایینی ئیمپراتۆریه‌تی ئێران، دواجار ئایینه‌کانی تریش هه‌مان رێبازیان گرته به‌ر که ئه‌وه ئه‌وانن له‌سه‌ر رێی راستن و ئه‌گه‌ر باوه‌ریان پێ نه‌هێنن ئه‌وا ناراست و کافرن.
به‌ڵامله ئایینی ئێزدییدا چونکه خوا کورده و ئه‌وا په‌یامه‌که‌ی به‌راستی گه‌شتووه، ئێزدییه‌کان خێر و شهر به‌ش ناکه‌ن چون خودا ئه‌وه‌ی نه‌کردوه، راستی لای هه‌موو که‌سێکه و خراپەش بڕێکی رێژه‌یی هه‌یه ، به پێی ئاینی ئێزدی خودا دۆزه‌خی دروست نه‌کردوه بۆ سزادانی خه‌ڵکه‌که‌ی، به‌ڵکو مرۆڤ له رێێ” رۆحی دونا دۆنه‌وه” پاک ده‌بێته‌وه، مانای گه‌ر مرۆڤه تاوانی کردبێ ئه‌وا وه‌ک مرۆڤ له دایک نابێته‌وه به‌ڵکو ده‌چێته به‌رگی ئاژه‌ڵه‌وه، مانای به پێی رێژه‌ی گوناحه‌که به‌رگه‌کان ده‌گۆرێن تا سه‌رئه‌نجام پاشههزار و یه‌کجار رۆحی پاك ده‌بێته‌وه‌و ده‌چێته‌وه ئاستی ئێزدان واتە خودا .
ئێزدییه‌کان باوه‌ریان به ” رۆحی دۆنادۆن هه‌یه” مانای رۆح نامرێ و له جه‌سته‌یه‌کی دی‌دا له‌دایک ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاینێکیش نیه خۆی بسه‌پێنێ بۆ ده‌سه‌ڵات چونکه خودا خۆی ده‌سه‌ڵات سه‌پێن نیه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان سه‌رپێچی خوای کردوه له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا و کردنیان به موسوڵمان. مانای ئایینی کوردیی ئایینێکی ده‌سه‌ڵات سه‌پێن نیه، مانای بکوژن له پێناوی خوا یان دنیاداگیر بکه‌ن له پێناوی خوا، یان پرو پاگه‌نده بکه‌ن تا خه‌ڵکی دی بهێننه سهردینهکهیان وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ئیسلام و مهسیحییەتداههیه. ته‌نانه‌ت لای زه‌رده‌شتیه‌کانیش هه‌بووه، له میتۆلۆژیای ئاینی کوردییدا وێنای خوا هێزێکی ملهووڕی خۆپه‌سه‌ندی زۆر دار نییه که قسه هه‌ر قسه‌ی خۆی بێت و دۆزه‌خی دروست کردبێ بۆسوتاندنی خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ک له ئایینه‌کانی تردا هه‌یه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه له ئایینی ئێزیددا خوا هێزێکی بیرکه‌ره‌وه‌و میهره‌بانه که راز و گله‌یی ده‌ستکرده گیانداره‌کانی خۆی ده‌گرێته گوێ ره‌خنه و گازنده‌شیان لێ وه‌رده‌گرێ ودڵیان راده‌گرێ و هه‌ندێک جاریش چاو به فه‌رمانه‌کانی خۆیدا ده‌گێرێته‌وه وله‌به‌ر خاتری مرۆڤ ده‌یانگۆرێ. من لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ک باس ده‌که‌م :
به‌پێی میتۆلۆژیای کاکه‌ییه‌کان جارێکیان” فریشته نه‌ریمان ” که یه‌کێکه له حه‌وت پاسداره‌که‌ی ئیزدان ، یه‌کێک له فه‌رمانه‌کانی خوای به‌دڵ نه‌بوو ، بێزاری تووندی له‌ده‌ست ده‌ربری و ته‌نانه‌ت له رووشیدا وه‌ستایه‌وه‌و وتی ئه‌مه بێدادیه، خوای گه‌وره حه‌قی به فریشته نه‌ریمان دا و بریارهکهیخۆی گۆری. کاکه‌ییه‌کان شتێکی تریشیان هه‌یه که خوا له‌سه‌ره‌تاوه سێ شه‌وو سێرۆژی یه‌ک له دوا یه‌کی رۆژوو بۆ دانابوون ، که هه‌ر که‌س ئه‌م رۆژووانه نه‌گرێ خوا لێی ده‌ره‌نجێ، به‌ڵام یارانی خوا به خوایان راگه‌یاند که ئهمفرمانه زۆر گرانه بۆیان و تکایان له خوا کرد که چاوی میهره‌بانانه‌ی خۆی بهوبریارهدا بخشێنێته‌وه، له‌جیاتی ئه‌و سێ شهوورۆژه بۆیان بکات به شه‌ش رۆژ،خوا داخوازیه‌که‌ی جێبه‌جی کردن، ئێستا کاکه‌ییه‌کان شه‌ش رۆژ به رۆژوو ده‌بن .
هه‌روه‌ها به پێی میتۆلۆژیای ئێزدیه‌کانیش جارێک تاوسیمهلهک حه‌زره‌تی عیسای له زینداندا بینی و لێی پرسی ئه‌وه کێ تۆی زیندانکردووه ؟! ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی خوا، ئه‌وجا تاوسی مه‌له‌ک حه‌زره‌تی عیسای له‌زیندان ئازاد کرد ، به‌ڵام خوا له رێگه حه‌زره‌تی عیسای بینی و لێی پرسی ئهوهکێ تۆی به‌ره‌ڵا کرد؟! ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی ” تاوسی مه‌له‌ک” خوا بێده‌نگ ملیرێگهی خۆی گرت. ره‌نگه ئه‌مه بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی درێژ بێ که کورد به درێژای بوونی ره‌فتاری خۆسه‌پێنیان نه‌بوه، هێرشیان نه‌کردۆته سه‌ر گه‌لانی تر مه‌گه‌ر کاتێ په‌لامار درابن و ئه‌مانیش به‌رگریان له خۆیان کردبێ .
داستانی ئه‌فراندن لای ئێزدییه‌کان :
له کتێبی مه‌سحه‌فی ره‌شدا ده‌ڵێ” له سه‌ره‌تاوه ته‌نها ئاسمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ریا،خودا گه‌شتێکی به‌ناو ده‌ریادا کرد، له‌ناو که‌شتیه‌که‌یدا چێژی له له‌شی خۆی وه‌رگرت( خۆنوێنی کردوه) پاشان له ئاوی خۆی مرواریه‌کی دروست کرد، پاشان خوا کۆترێکی سپی دروست کرد و ناوی نا “ئانگر” یان “ئنفێر”. خودا مرواریهکهی خسته سه‌ر پشتی کۆترێکه بۆ ماوه‌ی چل هه‌زارساڵ، پاشان خودا حه‌وت فریشته‌که‌ی خولقاند و تاوسی مه‌له‌کی کردوه سه‌رده‌سته‌ی هه‌موویان.
پاش چل هه‌زارساڵ خودا به‌سه‌ر مروارییه سپیه‌که‌دا هاواری کرد، مرواریه‌که بووه چوار به‌ش ، له ناوه‌راستی مرواریه‌که ئاوێک هاته‌ده‌ر که بوو به زه‌ریا. خودا جوبرائیل له شێوه‌ی باڵنده‌دا دروست کرد و فه‌رمانی پێ کرد که هه‌رچوار گۆشه‌ی زه‌ویی بۆ بپێوێ. دوای 30000 ساڵ خودا هاوارێکی تری کرد که زه‌وی ووشکانی دروست بوو له ناو زه‌ریاکاندا، به‌ڵام خاك جێگری نه‌بوو بۆیه خودا فه‌رمانی کرد که جوبرائیل دووپارچه له مرواریهکهی بۆ بهێنێ، که یه‌کێکیانی له هه‌ناوی زه‌یدا جێگیر کرد و ئه‌وی تریشیانی له‌ده‌رگای ئاسمان دانا. .. پاشان خودا دوپارچه له مرواریهکهی کرد به رۆژ و مانگ و پارچه وه‌رده‌کانی تریش کرد به ئه‌ستێره‌کان. پاشان خودا به فریشته‌کانی وت” ئۆوو فریشته‌کان من ده‌مه‌وێ ئاده‌م و حه‌وا دروست بکه‌م” بۆیه فه‌رمانی به جوبرائیل کرد که خۆڵی بۆ بێنێ له هه‌ر چوار گۆشه‌ی زه‌ویی خوا خۆڵه‌که‌ی به‌یارمه‌تی ئاو کرده قوڕ و فووی پێدا کرد له ئه‌نجامدا ئاده‌م دروست بوو. پاشان فه‌رمانی به گابریال کرد که بیباته به‌هه‌شت. جوبرائیل به ئاده‌می وت بۆت هه‌یه له به‌ری هه‌مو دره‌خته‌کانی ئێره بخۆ جگه له‌و دره‌خته‌ی که له تۆوی به‌ری خودایه، ئادام 100 ساڵ له‌ناو ئه‌و باخه‌دا سورایه‌وه و تاوسی مه‌له‌ک به‌زه‌یی پێیدا هاته‌وه که ئاده‌م نابێته خاوه‌نی وه‌چه، بۆیه چو لای خودا تکای بۆ کرد که له به‌ری ئەو دره‌خته بخوا که له تۆوی ئه‌وه، خوادا به تاوسی مه‌له‌کی وت ئه‌و بریاره بۆ خۆت جێدێڵم،تاوسی مه‌له‌ک چووه لای ئاده‌م پێی وت” له به‌ری ئه‌و دره‌خته بخۆ که له تۆوی خودایه”، ئاده‌م وه‌ڵامی دایه‌وه که ناتوانێ چونکه خوا لێی قه‌ده‌غه کردوه، تاوسی مه‌له‌ک وتی ” له‌و به‌ری ئه‌و داره بخۆ ، هه‌موو شتێ باش ده‌بێ بۆ تۆ” ئاده‌م ده‌ستی کرد به خواردنی به‌ری داره‌که به‌ڵام تۆشی ژانه سکی زۆر بوو و سکیشی ئاوسا، به‌ڵام خودا باڵنده‌یه‌کی بۆ نارد تا رزگاری کا له‌و ئازاره، ئاده‌م 100 ساڵی تر ته‌نیا بوو، ده‌ستی کرده گریان و خه‌می ده‌خوارد، بۆیه خودا جوبرائیلی نارد تا حه‌وا له‌ده‌ستی جه‌پی ئه‌و دروست بکات. پاش ماوه‌یه‌ک ئاده‌م و حه‌وا گفتوگۆی چڕیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌سه‌ب له‌سه‌ر کامیان بێ، هیچکامیان رازی نه‌بوون نه‌سه‌ب له‌سه‌ر ئه‌وی تریان بێ بۆیه ده‌رئه‌نجام به‌وه گه‌شتن که تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن تاقیکردنه‌وه‌که به‌و شێوه‌یه بێ که هه‌ر یه‌ک له‌وان تۆوی خۆی بکاته ناو گۆزه‌یه‌که‌وه تا بزانن هی کامیان ده‌بێ به منداڵ، دوای نۆ مانگ ئادام و حه‌وا چوون سه‌ر گۆزه‌کانیان کردوه‌وه، گۆزه‌که‌ی حه‌وا هیچی تیا نه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاده‌م دوو منداڵی تیا‌بوو که یه‌کێکیان کور بوو ئه‌و تریشیان کچ “چونکه ئاده‌م له به‌ری ئه‌و دره‌خته‌ی خواردوه که تۆوی خودایه” که دواتر خودا گۆی مه‌مکی بۆ ئاده‌م دروست کرد تا شیر به منداڵه‌کانی بدا و به‌خێویان بکا، هه‌بوونی گۆی مه‌مک ئێستاش وه‌ك هێمالهسهر سنگی پیاوان ماوه‌ته‌وه.” ئه‌مه جێی سه‌رنجه چونکه زانست ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که پیاویش وه‌ک ژنان ده‌توانی شیر به‌رهه‌م بهێنن و مه‌مک بده‌نه مندهڵهکانیان، ته‌نها مژینی گۆی مه‌مکی پیاو له‌لایه‌ن منداڵه‌وه کافیه له ماوه‌ی 2-3 هه‌فته‌دا شیر به‌رهه‌م بێ ”
ئه‌و دوو منداڵه‌ی ئاده‌م به یارمه‌تی تاوسی مه‌له‌ک له‌گه‌ل دوو فریشته زه‌واج دهکهنو نه‌وه‌ی ئێزدییان له په‌یدا ده‌بێ، مانای ئێزدیه‌کان له‌لایه‌ک خاوه‌نی خوێنی خوداین به‌وه‌ی که ئاده‌م له دره‌ختی تۆوی خودای خواردوه و له لایه‌کی تریشه‌وه یه‌که‌مین خه‌ڵکانی سه‌ر رووی زه‌ویین .
پاش ئه‌وه ئاده‌م له‌گه‌ل حه‌وا جوت ده‌بێ و وه‌چه ده‌خه‌نه‌وه، له به‌ره‌ی ئاده‌م و حه‌وا جوله‌که، مه‌سیحی و موسڵمان ده‌که‌وێته‌وه. ئێزدییه‌کان پێیان وایه هۆکاری کوشت و كوشتار و خۆسه‌پێنی که له‌ناو ئاینه‌کانی تردا هه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌ره له مرۆڤایه‌تی له ئه‌نجامی خوشک براوه دروست بووه، مانای شه‌ری نێوان قابیل و هابیل و پاشان کوشتنی یه‌کێکیان له‌سه‌ر خوشکه‌که‌یان بوو، دواجار ئه‌و خوشک برایه هاوسه‌رگیریان کرد نه‌وه‌ی موسوڵمان، جوله‌که و مه‌سیحی لێکه‌وته‌وه. بۆیه ئێزدییه‌کان به هێچ شێوه‌یه‌ک نابێ تێکه‌ڵاوی ئه‌و خه‌ڵکانه بن که له نه‌وه‌ی ئاده‌م و حه‌وان. تێکه‌ڵاو بونی له‌گه‌ڵ ئه‌وان پیس بوونی خوێنه لای ئێزدییه‌کان، بۆیه ئێزدییه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ که‌سانی نا ئێزدی ناکه‌ن. که‌سێک گه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی موسوڵمان و ئه‌وانی تردا بکات له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییان ده‌رده‌کرێ .
ئێزدییه‌کان باوه‌ریان وایه که دوو لافاوی گه‌وره رووی داوه یه‌کێکیان ئه‌وانی نهگرۆتهوه چونکه ئه‌وان له نه‌وه‌ی خودان، به‌س به‌ره‌ی ئاده‌م و حه‌وای گرتۆته‌وه، چونکه خودا ئه‌و به‌ره‌یه‌ی سزاداوه به‌وه‌ی کاری خراپیان کردوه،
به‌ڵام لافاوی دووه‌م له کانییه‌که‌وه په‌یدا بوو له گوندێك له شێخان، که سه‌رتاپای به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی گرته‌وه به ئێزدییه‌کانیشه‌وه، هه‌موویان له‌ناو که‌شتیه‌کدا بوون تا گه‌شتۆته شاخی سنجار، له‌وێ به‌ر لوتکه‌ی شاخێک که‌وت و کونێکی تێ بوو، مارێکی ره‌ش پێچ ده‌خوا له سه‌ر کونی که‌شتیه‌که و نایه‌ڵێ ئاو بێته که‌شتیه‌که‌وه بۆیه ماری ره‌ش لای ئێزدییه‌کان پیرۆزه چون هه‌موو به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی رزگار کردوه له خنکان. ءێستاش هێمای ماری ره‌ش له په‌رستگه‌ی لالش هه‌یه.
ئه‌نجام :
ئێزدی بوون بۆ کورد ئاسان نه‌بووه ئه‌و ، کورد به‌هۆی ئێزدی بوونیه‌وه چه‌ندین ده‌ورانی سه‌خت و کووشت و کوشتاره‌ی که به‌سه‌ردا هاتووه یه‌ک مێژووی زۆر دوور‌و درێژه لێره‌دا باسکردنیان زۆر ئه‌سته‌مه،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خۆیان به‌دوور ده‌گرن له کهسانینا ئێزدی هه‌وڵی به‌نهێنی راگرتنی ئاینه‌که‌یان ده‌ده‌ن. چونکه لایه‌نگرانی ئهمئاینانه هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستاش له‌ترسی ئازاروو راوه‌دوونان و بێبه‌ش کردنله مافی مرۆڤ ناچار بوون باوه‌ره‌کانیان به دزییه‌وه بده‌ن به‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی ده‌ماو ده‌م و نه‌وێرن بیخه‌نه سه‌ر کاغه‌ز. ته‌نانه‌ت له ناوچه‌ی شنگالی ئێستادا له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریاتی عوسمانییه‌کاندا ئێزدیایاتی تانها له دڵدا مایه‌وه، عوسمانیه‌کان ئه‌و کورده‌ی موسوڵمان نه‌بوایه سه‌ریان ده‌بری ، قه‌بری شێخ عادی که ئێستا له لالشه ده‌ریان هێنایه‌وه‌و مزگه‌وتیان له جێگه‌ی دروست کرد بۆیه ده‌بینین که ئه‌و ئێزدیانه‌ی که ئه‌مرۆ له باشوری کوردستانن زیاتر کاریگه‌ری ئایینی ئیسلام به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه تا ئه‌و ئێزدییه کوردانه‌ی که له ئه‌رمه‌نیا و روسیا و قه‌فقاس ده‌ژین.
ره‌نگه زۆرێک له روانگه‌یه‌کی چه‌په‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بچێت و پێی وانه‌بێ که ئایین گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێ بۆ شوناسی نه‌ته‌وه، به‌ڵام من لام وانیه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه دۆزێکی مرۆڤ دۆستی هه‌بێ که خاڵی بێت له هه‌ویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی؟ ئه‌مریکایی، سویدیی، فه‌ره‌نسیی ، ئه‌ڵمانیی و هێتد هه‌ریه‌که به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه یارمه‌تی ئه‌وانی تر ده‌دات. کێ هێندیلێنین خاکی رووسیه و گه‌لی رووسیا و زمانی خۆش ده‌ویست، که له لوتکهیکۆمۆنیستدا بوو.
هێچنهتهوهیهکیش نییه شوناسی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی بنیادنابێت، ئێمه‌ی بێئاگای کورد نه‌بێت که خۆمان به ئایینی عه‌ره‌بیی ئیسلامه‌وه هه‌ڵواسیوه. ئێرانییه‌کان پاش ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامووڵاتهکهیانی داگیر کرد هه‌وڵی به‌رده‌وامی جدییان دا بۆ پاراستنی ئایینه‌که‌یان وه‌ک ژێرخانێکی که‌لتوری خۆیان. به‌ڵام کوردی ئێمه چی کردوه، “په‌که‌که”ی لێ ده‌رچی که به‌رده‌وام هه‌وڵی زیندوکردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی میزوپۆتامیای داوه ده‌ینا هه‌موو حزبه‌کانی تری کوردستان ده‌ستیان هه‌بوو له‌سه‌ر کوت کردن و سزادانی ئێزدییه‌کان به بیانووی جۆراوجۆر.
ئایینی ئێزدی کوردان بنه‌مایه‌کی مرۆیی به‌هێزی هه‌یه گه‌ر ئیشمان له‌سه‌ر بکردایه و بمان کردایه به مۆدێلێکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیمان، زۆر له پێش شارستانیه‌تی ئه‌وروپییه‌کانه‌وه ده‌بووین. ئه‌وی ئه‌وروپیه‌کان به تایبه‌تیش شۆرشیفهرهنسا خه‌باتیان بۆ ده‌کرد هه‌مان ئه‌و سێکولاریزم و دیموکراسیه‌یه که له‌ئایینی ئێزدییدا هاتووه، به پێی ئایینی ئێزدیی دوو سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵات هه‌یه یه‌کێکیان ناویسهرکردایهتی رۆحانییه که ئه‌مانه ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێ به ئاین و رێ و رهسمهئایینییهکان شێخ و پیر ده‌گرێته‌وه، ئه‌وی تریشیان که سه‌رکردایه‌تی ئیداریی وسیاسییه که ئه‌مه‌یان له ئه‌میر و میر پێک هاتووه. هاوکاتیش ده‌سه‌ڵاتی ئایینیبههیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نییه خۆی له کاروباری سیاسه‌ت و ئیدارییه‌وه وه‌ربدات.ئایا ئه‌مه جه‌وهه‌ری سێکولاریزم نییه؟ باشه که ئێمه خاوه‌نی سامانێکیکهلتووری وا بین که ته‌مه‌نی سکولاریزم کورد زۆر له پێش ئه‌وه‌ی ووڵاتانیئهورووپاوهشه، که‌چی هه‌رگیز نه‌مان توانیوه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسییمان سودی لێ وه‌ربگرین. باشه بۆ ئێمه ئه‌م ره‌هه‌نده که‌لتووریه‌ی خۆمان زیندوونهکهینهوه؟! من بیناکردنه‌وه‌ی سه‌رخانی کولتۆریمان له‌سه‌ر بنه‌مای ئهوپاشخانه که‌لتووریه به گه‌رانه‌وه بۆ دواوه نازانم، به‌ڵکو به‌هه‌نگاوێکی زۆرشارستانیانهی ده‌زانم و چاکترین ئاسۆشه بۆ رزگار بوونمان له ئایینی عهرهبییئیسلامیی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و یاسادا.
به‌ڵام ئێمه‌ی کورد زانیاری ئه‌وتۆمان نیه له‌سه‌ری. ئه‌وروپییه‌کان زیاتر له ئێمه‌ی کورد له‌باره‌ی ئایین و مێژوومانه‌وه ده‌زانن. من پێم وایه پشت گوێ خستنی ئه‌م سامانهکولتووریهی خۆمان بۆشیایهکی گه‌وره‌یه له‌ناو پانتایی رۆشنبیرییدا و پێویسته ئاورێکی جدی له میتۆلۆژیای کورد و ئایینه‌که‌ی بدهریتهوه. هه‌رچه‌نده جهمالنهبهز، شاکر فه‌تاح، سادق بۆره‌که‌یی و نووسه‌رانی تر که‌م و زۆر کاریان له‌سه‌رکردوه، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م نه‌بوونه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌کی جدی له ناو ئاکادمییکارانماندا ،بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگه لێیسودمهند بن.ئه‌مرۆ له خوێندگاکاندا میتۆلۆژیای ئایینی ئیسلام وه‌ك راستیهکیرهها به نه‌وه‌کانمان ده‌وترێته‌وه، که‌چی له به‌رامبه‌ردا هیچ لهبارهیمیتۆلۆژیای ئایین و ئایین‌زاکانی کوردیی وه‌ك ئێزدیی و کاکه‌یی(یارسان) و عه‌له‌ویی و به نه‌وه‌کانمان ناوترێنه‌وه.دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ ووشه‌ی ئالهوی ووشه‌یه‌که که له بنه‌ره‌ته‌وه له” ئار” و “ئاگره” ی کوردیه‌وه هاتووه. جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه که بنهمایئهم ئایینانه بنهرهتهکهی ئێزدیه[2]، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان رووناکی په‌رستن یان خۆر په‌رستن، مه‌له‌ک تاوس له ئاگر دروست بوه یان با بڵێن خوا له نوری خۆی خولقاندویه‌تی.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخانه‌ی که به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره به هێشتنه‌وه‌ی ئایینه‌که‌یان بدان له ژێر ناوی جیاوازدا ، چونکه له زۆربه‌ی سه‌رده‌مه‌کاندا قه‌ده‌غه بووه که کورد ئێزدیی بێ. گومانله‌وه‌دا نییه که میتۆلۆژیای گه‌لێك بریتیه له کۆڵهکهیهك له کۆڵهکهکانیکهلتووری ئه‌و گه‌له، کهلتوورییش یه‌کێکه له‌و هۆکاره سه‌ره‌کیانه‌ی کهگهلێکی پێ ده‌ناسرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه تاوتوێکردنی قوڵ و لێکۆڵینهوهکهیبابهتیانه و زانستیانه‌ی میتۆلۆژیای کورد خزمه‌تێکه له پێناو خستنه روویتایبهتکاریهکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خۆ به خۆ. لێره‌دامن ته‌نیا مه‌به‌ستم خستنه رووی سامانێکی که‌لتووریی و میللیی خۆمانه. هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندووشسهرباری که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونه نوێیه‌کانی جیهان، بیر له ئهزموونهمێژوویهکانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه.ئێمه وه‌ك کورد له هه‌ر وڵاتێکی له ئه‌ورووپا بژین و چه‌ند قۆناغێکی خوێندنبخوێنین، زوو له‌وه تێده‌گه‌ین که میتۆلۆژیا شوناسێکی نه‌ته‌وی زۆربه‌ی گه‌لانی دنیایه وته‌نانه‌ت بنه‌مای زۆربه‌ی ناسیونالیزمی دنیا له‌سه‌ر ئه‌و میتۆلۆژیانهش دروستبووه،ئه‌م میتۆلۆژیا و که‌له‌پوورانه له رێیی گه‌شه‌پێدانی زمانی ئهونهتهوهیهوه بۆته به‌شێك له بنه‌مایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و یاسای ئه‌ووڵاته. هه‌روا زیندوو کردنه‌وه‌ی میتۆلۆژیا و که‌له‌پوور و سیمبووله مێژوویهکانبه شێوه‌یه‌کی گشتیی بناغه‌یه‌کی سه‌ره‌کین بۆ گشت تیرۆییهکانی ناسیۆنالیزم .
جێی خۆیه‌تی بپرسین: ئایا به بێ میتۆلۆژیای ئایینی ئیسلام وجووله‌که چۆن ده‌مان توانی شوناسی دوونه‌ته‌وه‌ی وه‌ك عه‌ره‌ب و جوله‌که دیاری بکه‌ین؟ ئایا به‌بێ ئه‌م دوو ئایینه ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه بوونی ده‌بوو؟له‌لایه‌کی تریشه‌وه میتۆلۆژیای ئایینیی هه‌میشه وه‌ك ناسنامه‌ی زۆرێك له‌نه‌ته‌وه‌کانی دنیایه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له میتۆلۆژیای یۆنانییه‌کان بدهیندهبینین ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه‌که بۆ ناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی یۆنان، یان ئایینیڤیکینگهکان له سوید دوو مه‌سه‌له‌ن گرێدراوی یه‌کن. له ئه‌وروپاش ئایینیزهردهشت به میتۆلۆژی ئێرانیی ناو ده‌بردرێ و نه‌ته‌وه‌ی فارسیی پێده‌ناسرێته‌وه[3]. ده‌بینیین له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه میتۆلۆژی ئێرانییهکانوهرگێردراوهته سه‌ر زمانه‌کانی تری ئه‌ورووپا، به‌ڵام کاتێک رۆژههڵاتناسهکانله سه‌ده‌ی هه‌ژده و نوزده‌دا چوونه کوردستان په‌ییان به ئایینی ئێزدیی و کاکهییو عه‌له‌ویی کوردان بردووه.[4]
به‌داخه‌وه ده‌یڵێم که زۆرێك له نووسه‌ره‌کانمان هه‌وڵی ئه‌وه دهدهنکورد بکه‌نه زه‌رده‌شتیی و به پاشخانی که‌لتووری ئێرانییهکانیهوه ببه‌ستن که پێم وایه ئه‌مه سامانی که‌لتوری خۆمانی پێ ده‌فه‌وتێ. من لێره‌دا ده‌مه‌وێ دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگبوورووژێنم: یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که بڵیم ئێمه‌ی کورد میتۆلۆژی و ئایینیی خۆ به خۆیخۆمان هه‌یه، که‌واته بۆ ده‌بێ ئه‌مرۆ ئیسلام به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ویاساییمان له کوردستاندا باڵاده‌ست بێ؟ هاوکاتیش پێداگرتن له‌سه‌ر ئێزدی بوونرێگایهکه بۆ رزگار بوونمان له باڵاده‌ستی ره‌های ئیسلام. ئه‌مه‌ش به مانایئهوه نییه که ئێمه موسڵمانان ناچار بکه‌ین ببنه ئێزدیی. هه‌روه‌ک منیشدهزانم، که ئه‌گه‌ری بوونه‌وه‌مان به ئێزدیی بوون یان کاکه‌یی، به دڵنیایهوهپێتان ده‌ڵێم، نه‌ک هه‌ر زۆر زۆر مه‌حاڵه به‌ڵکوو هه‌ر نیشه،چونکه ده‌بێ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له دایک و باوکێکی ئێزدی له‌دایک ببینه‌وه، ئینجا دهتوانینببینهوه ئێزیدیی. هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ زۆرێک له کورد موسوڵمانن هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که فتوحاتی عه‌ره‌بی ئیسلامی له سه‌رده‌مانی پێشودا داپیرانمانی به که‌نیزه‌و کۆیله گرتوه وه ئه‌م به‌ره‌ی کوردی موسوڵمانه له ئه‌نجامی ده‌ست درێژی چه‌کدارانی موسووڵمان بۆسه‌ر داپیرهگهورهکانمان هاتوونه‌ته بوون ، ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ داعش ده‌یکا هه‌مان ئه‌و کاره‌یه که به‌سه‌رکردایه‌تی خەلیفەکانی ئیسلام دژ به کوردی ئێزدیی کراوه کاتی خۆی .
بۆیه ده‌بێ چون عه‌ره‌ب و جولهکهئایینهکهیان کردۆته سه‌رچاوه و ره‌چه‌ڵه‌کی سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی،کوردیش ده‌توانێ ئه‌و ئاین و میتۆلۆژییه خۆماڵیانه‌ی خۆی وه‌ك رهههندێکیکهلتووری خۆماڵی زیندوو بکاته‌وه و بنه‌مایه‌کی که‌لتووری و سیاسیی نوێلهسهریان بنیاتنبنێ .
لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه : ئایا بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌موویان له کوردستاندا بانگه‌شه‌ی گه‌لی موسوڵمانی کورد ده‌که‌ن ده‌کرێته ئه‌مری واقعی کۆمه‌ڵگا؟ که‌چی ته‌نها جارێک ئه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان ناوترێ که بنه‌ره‌تی ئێمه ئه‌م ئایینه ئیسلامه داساپاوهی ئێستا نیه؟ ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌ک نیه بۆ بێئاگایی ده‌سه‌ڵاتدارانمان که ده‌یانه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌رده‌وام بکه‌نه پاشکۆی ئایینی عه‌ره‌بی ئیسلامیی؟ بۆچی ئه‌مرۆ له پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌وروپادا میتۆلۆژیای ئاینهکانیههموو دنیا ده‌خوێنرێ، من له سیسته‌می خوێندنی وڵاتێکی وه‌ک سوێد فێر بووم، کهکوردیش خاوه‌نی میتۆلۆژیا و ئایینی خۆیه‌تی، ئه‌ویش ئایینی ئێزدییه. ده‌با لێرهداپرسیارێک ئاراسته‌ی رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆمان بکه‌ین، بۆچی تا ئێستائه‌وه بۆ ماوه‌ی 22 ده‌بێت به‌شێکی کوردستان ئازاده،که‌چی ئاورێکی جدیمانلهم مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه‌ته‌وه؟ ئه‌بێ تاکه‌ی ئێمه فه‌رهه‌نگ و کهلتووریئیسلام وه‌ك راستییه‌کی ره‌ها به نه‌وه‌کانمان بڵیینهوه؟ ئایا ئه‌مه له‌ئاینده‌دا نامان خاته به‌ر نه‌فره‌تی نه‌وه‌ی داهاتوو ؟
ئه‌وانه‌ی پاساوی واقع بۆ من دههێنێننهوه،که گوایه واقعیکۆمهڵگاکهمان ئیسلامه و ناکرێ باس له‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین، به حکومی ئهمریواقع ، به لای منه‌وه ئه‌وه پاساوێکیترسنۆکانهیه. من ناڵێم خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسلامن با لهداریانبدهین، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئیسلام کاتی خۆی و ئێستاش به گرووپه ئیسلامییهتووندڕهوهکانهوه کردوویه‌تی و ده‌یکه‌ن. من ده‌ڵێم ده‌بێ رۆشنبیری کورد ئاورێکیجدی له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌وه بداته‌وه و بیکهیاته به‌شێک له پرۆسه‌ی خوێندن‌و ژێرخانی که‌لتووریمان. چونکه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ی پێوه‌یه. باشه‌ئه‌گه‌ر ئایینی ئێزیدی گرنگ نییه، ئه‌ی بۆ عه‌ره‌به‌کان به‌رده‌وام پهلهقاژهیئهوهیانه بیکه‌نه هی خۆیان؟ بۆچی کاتی خۆی رژێمی به‌عس و ئه‌مڕۆش رۆشنبیرهشۆڤینیهکانی عه‌ره‌ب، وه‌ك عه‌باس عهزراوی و ئه‌بوو سه‌عید عه‌بدولکه‌ریم وچه‌ندانی تریش، هه‌وڵیانداوه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئایینی ئێزیدیی به یه‌زدی کوریمعاوییهوه بلکێنن؟ ته‌ناته‌ت عه‌ره‌ب زه‌نده‌قی له‌وه چووه که کورد ئهمهزیندوو بکاته‌وه چونکه ئه‌وان چاک ده‌زانن ئه‌مه گه‌ووره ترین سامانینهتهوهی کورده گه‌ر زیندوو بێته‌وه ئه‌وا وه‌ك ناسنامه‌یه‌کی نهتهوهییوایه که کوردی پێ بناسرێته‌وه وه‌ك چۆن خۆیان و جوله‌که ئه‌و ناسنامهیهیانبههۆی ئایینه‌که‌یانه‌وه وه‌رگرتووه، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی ناسنامهیسهربهخۆیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ناو عه‌ره‌بدا کراوه‌ته جۆرێ له ئه‌فسانه‌و ده‌ماوده‌م بۆ نه‌وه‌کانی خۆیانی دهگێرنهوەو یه‌کێ له‌وانه ئه‌وه‌یه.( کهدهگێرنهوه جارێک پیاوێک ده‌چیت بۆلای پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان، پێغه‌مبه‌ر که‌چاوی به پیاوه‌که ده‌که‌وێ زۆر لێی ده‌ترسێ،لێی ده‌پرسێ ئه‌رێ کابرا تۆ خهڵکیکوێیت؟! ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ کوردم قوربان. پێغه‌مبه‌ریش ده‌ستی بۆ ئاسمانبهرز ده‌کاته‌وه‌و له خوای گه‌وره ده‌پارێته‌وه که قه‌ت کورد یه‌ك نه‌گرن ،چونکه گه‌ر بێت و یه‌ک بگرن ئه‌وا ده‌بنه هۆی تێکدانی هه‌موو دنیا) [5]عه‌ره‌به‌کان په‌نا بۆ خوا‌و ئه‌فسانه و شه‌رو هه‌موو شتێ ده‌به‌ن تا ناسنامهیگهلی کورد وه‌ك نه‌ته‌وه تێک بشکێنن که‌چی ئه‌مرۆ نوێنه‌رانی سه‌رکردایه‌تی کوردییشانازی ده‌که‌ن به‌و کورسییه کارتۆنیانه‌ی له‌ناو حکومه‌ته فاشیله‌که‌ی عێراقیداوهریان گرتووه، وه ئه‌م هاوکاریه‌ی کورد ئه‌و بۆچوونه‌ی عه‌بدولسه‌لام جهللودم دێنێته‌وه یادکه یه‌کێک بوو له هاوکاره‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له سوریاکه هه‌موو رێکخراوه سیاسییه کوردیه‌کان تیایدا به‌شدار بوون و ئه‌و یه‌کێک بوو له‌میوانانی کۆبوونه‌وه‌که، رووی کردبوه کورده‌کان و پێی وتبوون ” ئێوه‌ی کوردعهرهبن ، به‌ڵام ئێستا بۆیه ئێوه ده‌ڵێن کوردیین، چونکه زوڵمتان لێ دهکرێبهڵام کاتێ زوڵم له‌سه‌رتان نه‌ما ئه‌وا ئێوه‌ش ده‌ڵێن عه‌ره‌بیین” ئایا ئه‌مه‌قسه‌ی ئه‌و پیاوه نییه له سه‌رکردایه‌تی کورد رووی داوه؟ دڵنیاشم ئهوهتهنیا کورده ئه‌و ناسنامه‌یه‌کی خۆی وا هه‌رزان فرۆش ده‌کات بۆ چه‌ند کورسیهکیکارتۆنی له به‌غداد، ده‌ینا هه‌رگیز له‌و باوه‌ره‌دا نیم کاتێ زوڵم لهسهرفهلهستینییهکان لاچێت خۆیان به جووله‌که بده‌نه قه‌ڵه‌م .
به‌ڵام به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه بزانین، من که میتۆلۆژیی و زۆر له بڕوایهکانی ئێزدیی به گرنگ ده‌زانم و پێم وایه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی باشی بۆ بکرێ و لایه‌نه رووناکه‌کانی ئه‌و ئایینه بکرێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی و فێمێنیزمی کوردی .، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه ئێزیدییه‌کان ، وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی کۆمه‌ڵگای کوردی، دوورن له کێشه و کاری خراپه. هاوکاتیش مانای ئه‌وه نییه که ئاینی ئێزیدیی هیچ خاڵێکی خراپی تێدا نییه. نه‌خێر مه‌به‌ستی من ئاوڕدانه‌وه سوود وه‌رگرتنه له زۆر لایه‌نی رووناکی ئه‌و ئایینه ره‌سه‌نه‌ی کورد . چونکه من پێم وایه ئایینی ئێزدیی زۆر بنه‌مای کراوه و باشی تێدا که له زۆر تێڕوانینی ئایینی ئیسلام مرۆڤانه‌تره . هه‌ر بۆیه به گرنگم زانیووه ئه‌و بابه‌ته وه‌ک بابه‌تێکی رۆشنبیریی بورووژێنم ، وه‌ک منیش ده‌زانم ئه‌مه ته‌نیا کاری من نییه به‌ڵکو هی هه‌موومانه، به‌و هیوایه‌ی بتوانین گورانکاریه‌کی که‌لتوری بکه‌ین حوکمه ره‌شه‌که‌ی ئایینی ئیسلام له که‌لتوری خۆماندا دوور بخه‌ینه‌وه، دوا جار ده‌ڵێم” لالش کاعبهی ئهسڵمانهو خواشه کورده پێوسیت نیه به عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵی بدوێین ”
سه‌رچاوه :
1- P.G. Kreyenbroek and Kh.J. Rashow, God and Sheikh Adi are Perfect: Sacred Poems and Religious Narratives from the Yezidi Tradition, wiesbaden 2005
2- P.G. Kreyenbroek ‘Orality and Religion in Kurdistan’, in P.G. Kreyenbroek and U. Mazolph (eds): History of Persian Literature, Companion Volume II (forthcoming
3- Bärstås Magnus ,Ekman Fredrik: Bokförlaget DN- innanför cirkeln en resa bland yezider, damamhurianer och swedenborgare,
4- http://archive.today/www.khaliljindy.com
5- http://www.lalish.de/english/modules.php?name=News&file=article&sid=2
6- http://www.institutkurde.org/en/conferences/kurdish_studies_irbil_2006/Philip+KREYENBROEK.html
7- ttp://www.institutkurde.org/en/conferences/kurdish_studies_irbil_2006/Khalil+Ji
8- https://uni-goettingen.academia.edu/PhiilipGKreyenbroek
تێبینی/ بێ ئاماژه به‌م وتاره که‌س مافی به‌کارهێنانی زانیاریه‌کانی نیه.
[1]رامانی یارسانی له فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا، لا 15 فه‌لسه‌فه و
[2]- innan för cirkeln
[3] innan för cirkeln.
جه‌مال نه‌به‌ز ” بیری نه‌ته‌وه‌ی کورد” لا [4]
سەرچاوە – هاوڵاتی
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە