بەهۆی ڕێگری پارتییەوە لەسەر مەرز ، هێزی دژە تیرۆر دواکەوتون لەگەیشتن بە کۆبانێ .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی هەواڵێک بەدەست وتاریکورد گەیشتووە ، هێزێکی دژە تیرۆر کە نزیک بەدوو هەزار پێشمەرگە بوون گەیشتوونەتە بەرەکانی کوبانێ .
خەڵکی ڕۆژئاوا ، بەتایبەتی خەڵکی ناوچەی کوبانێ پێشوازییەکی زۆری لێکردوون و بە گەرمی بەخێرهاتنیان کردوون . هێزەکە لە پێڕێوە بەڕی کەوتن ، بەڵام بەهۆی ڕێگری و دەمەبۆڵەی هیزەکانی پارتی لەسەر مەرز لەگەڵ سەرکردەکانی دژەتیرۆر ، هێزەکەی دژە تیرۆر دواکەوتن و درەنگ گەیشتوونەتە جێگای مەبەست .
هەمان سەرچاوە ئەوەی پێ ڕاگەیاندین ، کە هێزەکە چەکی گەورەو سوکی نوێیان لەگەڵ خۆیان بردووە ، کەدەکرێت لە دژی تیرۆریستانی داعش بەکاریان بهێنن و هەموو ناوچەکە لەو تیرۆریستانە پاک بکرێتەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە