Hunermend

کەژال عەلی : کورد دەلێ بازی بازی ، بەریشی بابەش بازی ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو کلتووری دەوڵەمەندی ئێمەی ژنانی باشوور تەنیا خۆ تاسو لووس کردن و , بە کیلۆ مکیاج لێدان و تەجمیلی جەستەشی لەم دواییانەدا هاتەسەر ،، خۆ گەر رۆژێ مکیاجمان بۆ دەوام نەکردایە هەر ژنەکان خۆیان ئیزعاجیان دەکردین بە پرسیارکردن ،، لەوەی تەعزیەو شتمان هەیە یان چی..
با ئەمە لەوێبێ و ، دەست لە ئازادییە کەسییەکان نادەین و بەمافی ڕەوای تاکەکانی دەژمێرین ،، بەلام گواستنەوەی ئەم دیاردە قێزەونە بۆناو حەرەمی پێشمەرگەو قودسیەتی شەرێک ، کە خەتەری جدی لەسەریەک بەیەکمان هەیە و ، پۆزلێدان بەستایلی رەنگاو رەنگەوە بەسەر موعانات و ، بێ مووچەیی پێشمەرگەدا ، ئەوپەری سووکایەتیی کردنە بەناوی پیرۆزی پێشمەرگەو پرسی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە و تەنیا سوود بە بەرژەوەندی دوژمن دەگەیەنێ .
 چەند جوان دەبوو ، گەر بەراستی لەبەرەکانی ئەو شەرە ، وەک شەرڤان و گەریلا گیان بەخشەکان ئامادەییمان هەبووایەو شەهیدی ژنمان لەو پێناوەدا بدایە ،، وا بزانم تا ئێستا پێشمەرگەیەکی مێمان لێ شەهید نەبووە ، بەلام ئامادەین بە دەمووچاوی موهەریجمانەوە بچین پۆز بەسەر پێشمەرگەو شەرڤان و گەریلاکاندا لێ بدەین و خۆزمانیان بەسەردا بادەین ، کە لە شوێنی ئێمە خویان بەخت دەکەن و گەرمایی کارەسات و رووداوە کتوپرەکان هەستیان داخ دەکەن.
ئەم دیاردەی مکیاج کردنە لای ئێمە سنووری تێپەراندووە ،، بیرمە چەندین پیاو دایم شەریان بوو لەگەل هاوسەرەکانیان ، نەک لەبەر ئەوەی دڵیان لێیان پیس بوو ، لەبەر ئەوەی هەمیشە تەنەکەیەک مکیاجیان پێوە ببوو تەنانەت لە ناو جێگاشدا ، جا مکیاجی لای ئێمەش هەر بۆگەنە وەک شتەکانی ترمان ، لەبەر ئەوەی کوالیتیان نیە ،، خۆزگە لەجیاتی ئەوەی دەموو چاومان بنەخشێنین و تابلۆی سەیر سەیر لەسەر روخسارمان دروست کەین هەول بدەین هزرو فکرمان رەنگاورەنگ کەین ،، رۆشنبیریمان تەجمیل کەین ،، رەفتارو عەقل و ئەخلاقی سیاسیمان عەمەلیات کەین ، ئاخر ناهەقی نەبوو ، ژنە شاعرە ئەمازیقییەکە گوتبووی خۆم دێم بۆ نکاحی پێشمەرگە ،، ئەویش وای دەزانی پێشمەرگە پێویستی بە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییەیە لە شەرگەکان ، ئێمە بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین بەم وێنەو میتۆدە نادروستانە ناوی پیرۆزی پێشمەرگە لەکەدار دەکەین ، کە بەشداری یان لەگەڵ ناکەین با چاویشیان هەڵنەگێرینەوە ..

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت