Xebat-Ceza

خەبات جەزا : خاڵی وه‌رچه‌رخان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

له‌ مێژوی گه‌لی کوردا چه‌ن جارێکی که‌م هه‌لی مافی چاره‌نوسمان هاتۆته‌ ژێر چنگ و هۆکاری ئه‌م (( هه‌له‌ که‌مانه‌ )) دیارن که‌ بونه‌ته‌ ڕێگر له‌ دروست بونی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ
1- هۆکاره‌ خۆییه‌کان …… وه‌ک که‌م ته‌رخه‌می خۆمان و نه‌بونی ئه‌زمونی زانستی سه‌رکرده‌کانمان و خۆپه‌رستیان دژایه‌تی یه‌کترو دوریمان له‌ یه‌کڕیزی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆخۆری وباری ئابوری و سه‌ربازی و سیاسی و ڕۆشه‌نبیریمان و کارنه‌کردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ پێش ڕه‌خساندنی ئه‌و هه‌لانه..‌ …. که‌می ژماره‌ی تاکی کورد به‌ به‌راورد به‌ گه‌لانی دراوسێی زۆر ژماره‌ …
2- هۆکاره‌ جوگرافیه‌کان ……. وه‌ک شوێنی خاکی کوردستان له‌ ناوجه‌رگه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافی جیهان و ستراتیجی پێگه‌ی بۆ وڵاته‌ زلهێزه‌کان به‌ درێژایی مێژوو و داگیرکردنیان بۆ نیشتیمانمان …
3- هۆکاره‌ ئابوریه‌کان ….. به‌ پیتی و جوانی زه‌وی و ئاوو هه‌وای سازگار و زۆری کانزاو بونی نه‌وتێکی زۆر له‌ ژێرخاکه‌که‌یدا وسه‌رچاوه‌یه‌کی ئاوی زۆری شیرین تێیدا و سه‌ره‌ڕێی کاروانچییه‌کانی نێوان هند و ئه‌وروپا له‌ مێژودا بۆ بازرگانی به‌هارات و ئاوریشم و زۆر به‌روبومی تر له‌نێوان ئیمپڕاتۆریه‌کانی ئه‌وسا …
4- هۆکاره‌ سیاسیه‌کان …… نه‌بونی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی سیاسی و سه‌ربازی نێوان کوردو ده‌وڵه‌ته‌ خاوه‌ن هێزه‌کانی جیهان به‌درێژایی مێژوو هه‌تا ببێ به‌ هۆکاری دروست کردنی ده‌وڵه‌تێ بۆمان
5- هۆکاری بیر وباوه‌ڕ ….. نه‌گونجانی بیرو باوه‌ڕی ئیسلامی باوو باپیرانمان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و بیرو بۆچونی خاوه‌ن بڕیاره‌کانی دونیای ئه‌وسا (( به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو سۆڤیه‌ت )) به‌ تایبه‌تی دوای دابه‌شکردنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن براوه‌کانی جه‌نگی جیهانی و نه‌دانی حه‌قی چاره‌نووس بۆ کوردو که‌مینه‌کانی تر هه‌تا نه‌بن به‌ پارویه‌کی پچوک و ئاسان بۆ داگیرکه‌ران و دروست کردنی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ به‌ ڕوبه‌ر و ژماره‌ی دانیشتوان هه‌تا به‌ ئاسانی داگیر نه‌کرێن وه‌ک ده‌وڵه‌ته‌ بچوکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا (( پۆڵۆنیاو هنگاریاوڕۆمانیا …..)) له‌ لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌که‌ دراوسێیانن… ..
وه‌ هه‌ندێ هۆکاری تریش …..
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای ده‌سه‌ڵاتی تاکی و زه‌به‌لاحی ئه‌مه‌ریکا و قوڵ بیرکردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما دوور له‌ هه‌ڵه‌شه‌یی و قازانج بینین له‌ هه‌ڵه‌ی کاره‌کانی ئیداره‌ی پێشوی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌مان و قایل نه‌بون به‌و دابه‌ش کردنه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌می به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو سۆڤیه‌تی ئه‌وسا له‌م ناوچه‌یه‌دا و ده‌نگ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕوسیا و ته‌قه‌لادانی بۆ دابینکردنی پێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندێکانی و…. دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌شازانه‌ی ئیستا به‌رزن دژ به‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌ک (( ئێران )) وه‌ ترس خستنه‌ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌کانی که‌نداو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ستراتیژیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا…. و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند گروپێکی توندڕه‌وی وه‌ک داعش و قاعده‌ له‌ناو نه‌خشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مڕۆ که‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ …و هه‌ندێ خاڵی تریش که‌ نه‌زانراوه‌ له‌ بیرو بۆچونی کورتی ئێمه‌ و کاری نهێنی سیاسه‌تی ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا …به‌کۆی ئه‌م هۆکارانه‌و ڕۆڵی سه‌ره‌کی کورد له‌م سیناریۆیه‌دا پێویسته‌ سه‌رکردایه‌تی کورد زۆر به‌ وردی و نه‌رمی و یه‌ک ڕیزی جێگه‌ی خۆی خۆشکات چونکی ئه‌م هه‌له‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی چاره‌نوسی کورده‌ و نابێ به‌هیچ جۆرێ له‌ کیسی خۆیان و میلله‌تی بده‌ن وجارێکی تر خۆیان بخه‌نه‌ ژێر نه‌فره‌تی میلله‌ت و مێژوو هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌سه‌ر گه‌لیش زۆر به‌ دڵ و به‌گیان پشتی سه‌رکرده‌کان و پێشمه‌رگه‌ بگرن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌که‌ ….زۆر دوریش نییه‌ هه‌تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی تر ئه‌م هه‌له‌مان بۆ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ….

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت