Fatih-Hesen

  فەتاح حەسەن :  ئالوودەبون .  

Avatar photo

 

لەوەتەی من ئاشنات بوم

چاوەڕوانم خەمەکانم بلاوێنی

رۆحی ماندووم ئاسودەکەی.

چاوەڕوانیت.. تەزوویەکە

بەدەمارەکانی لەشما دێت و دەجێت

ئالوودەی بووم

تۆ بڕوانە..

لەو دەمەیدا چەندین نەورەس

بۆشایی ئاسمان تەی دەکەن

چون ئالوودەی چاوەڕوانیم

سەرنجی من، دەنێشێتە سەر دوو نەورەس

کە لەسەر دارێک هەڵنیشتون

چاوەڕوانم..

 کە، کەی لە شەقەی باڵ دەدەن؟؟

 

تا هەست بە تێپەڕبوونی کات نەکەم

دوای سەفەرت،..

 پەڕەیەکی لێنەدڕاوە

رۆژمێری سەر مێزەکەم.

هەروەکو چۆن

 دەفێك لە خانەقای ئیشقا

چاوەڕوانی دەست و پەنجەی ئاشقێکە     

چاوەڕوانتم..

شەپۆلەکان لەبۆ دەریا گەڕانەوە.

تریفە لەبۆ مانگەشەو

نۆبەی تۆیە .. دە بگەڕێوە

ئەی خۆت، نەتووت:-

من و سێبەر، قەدەری تۆین.