Mela-hewraman

ئاکۆ برایم : داعش لەنێوان بەرنامەى بەرنامەو مەلا هەورامان دا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر بڵاوبونەوەى چەند دیمەنێک لەبەرنامەى بەرنامەو نیشاندانى رووى راستى داعش و، کارە قێزەون و نامرۆڤایەتیەکانى، مەلایەکى ئاینى و ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بەناوى( هەورامان گەچێنەیى) نارەِزایى دەبڕیوە و،بەلاى ئەو بەڕێزەوە، بەسوک تەماشاکردن و گاڵتە کردن بە داعش و تیرۆریستان،سوکایەتیە بەئاینى پیرۆزى ئیسلام و ئاڵاکەى. بۆ ئەوەش داواى لەکەناڵى کوردسات کردوە کە لەسەر نیشاندانى ئەو دیمەنانە داواى لێبوردن بکات.
ئەوەى ئەو مەلایە باسیدەکات ورەخنەى لێدەگرێت، شتێکى ئاسایی و کارێکى چاوەڕوانکراوە،چونکە هەموو دەزانین کە بەشى زۆرى پارتە ئیسلامیەکان ودۆست و لایەنگرانی داعشن، ئەگەر داعش نەبن و لەریزەکانى ئەواندا تیرۆر و تۆقاندن ئەنجام نەدەن،،ئەوا بەدڵنیایەوە دڵ و گیان و بیرو باوەڕیان لەگەڵ ئەوان دایەو ژێر بەژێر هاوکاریانن ، لەناخەوە بەکارو تاوان قەسابخانە کانیان دڵخۆشن، ئەکەر بۆشیان بلوێت و بۆیان بچێتە سەر لەوان خراپتر دەکەن و، ئەو حوکم و جاهیلیەتەى کە لەموسڵ پەیڕەوی دەکەن ،دەیگوێزنەوە بۆکوردستان. چونکە هەموو دەزانین زۆرینەى ئیسلامیەکان، تەنها بە سەر زارەکى و بۆ چەواشە کارى و لەخشتە بردن هەڵوێستیان نەرم ونیانە وجار جار لۆمەى داعش وتیرۆر دەکەن ،لەبەر هەندێک ئیعتیبارات و نەڕەخسانى هەل و دەرفەت، وەک ئەوان تاوان ناکەن و زەبر و زەنگیان نى یە،،دەنا گەر بۆیان هەڵ کەوێت، بەدەیان تاوانى وەک خێڵى حەمە و سەربازگەى سپایگەر دەخوڵقێنن..
بەدەر لەوانەش ئەوەى کە بەرنامەى بەرنامە نیشانى داوە و خستویەتیە روو، رووى راستى و دروستى ئەو تاقم وباندە پیاو کوژ و تیرۆریستەیە،کەسیش نى یە بڵێت وا نى یە، و حاشاى لێبکات.جا لەژێر هەر ناوو دروشم ئاڵایەکدا بێت، بۆیە پێش ئەوەى مەلا هەورامان رەخنە لە کەناڵى کوردسات وبەرنامەى بەرنامە بگرێت، هەقە وەک خۆى کە مەلاى ئاینەیەو،لایەگری پارتێکى سەلەفى یە و لە لیژنەى ئەوقافى پەرلەمانیشدا ئەندامە، ئەبوایە دەست پێک سەرزەنشتى گروپى تیرۆریستى داعشى بکردایە، کە بەناوى ئیسلام و لەژێر پەردەى ئیسلام و دروشمى لاالە الا اللە سوکایەتى بەپیرۆزییەکانى ئیسلام دەکەن و، ناو و ناوبانگى دەزڕێنن. خەڵک دەکوژن و ژنان ئەتک دەکەن،ماڵى موسڵمانان تاڵان دەکەن، بەم جەژن و مانگە پیرۆزە خوێنى هاونیشتمانى و موسڵمانان دەڕێژن. فتواى حەرامکردنى تەواوى جوانیەکانى ژیان دەدەن.جوانترین دیاریان سەربڕین ویاریکردنە بەکەللە سەرى کوژراوان، جا ئەگەر ئیسلام و کروکى ئاین وبەرنامەکەى ئەوەیە کە مەلا پێى ناخۆشە و لاى قورس و گرانە کە کەناڵى کوردسات راستى و دروستى رووى راستى ئەوانى خستۆتە روو، ئەوا باشترە ئێمەش ئاگاداربین کە ئایا داعش ئیسلامە یان نا؟ ئەگەر ئیسلامە و نوێنەرى ئیسلام و جیهاد دەکات، ئەوا قسەیەکى تر و نۆڕینێکى ترمان بۆ ئیسلام دەبێت؟ ئەگەریش ئەوەى دەکرێت و ئەنجام دەدرێت لەکوشتن و تیرۆر و ئەتکردن و کۆیلەگەرایى و تاڵان وبڕۆ کە داعش پەیڕەوى دەکات ،دوورە لەنەریتى ئیسلام و قورئان و سوونەتەوە ،ئەبوایە مەلا پێى خۆشبوایە،چونکە ئەوان(ستافى بەرنامەى بەرنامە) ئەو ئەرکەیان لەکۆڵ مەلاو زانایانى ئاینى کردۆتەوە کە بەخەڵکى رابگەیەنن کەئەوەى ئەنجام دەدرێت و دەگوزەرێت لەلایەن داعشەو دوورو نزیک پەیوەندیان بە ئیسلامەوە نى یە، ئەورۆ داعش بۆتە بەڵا و لەژێر ناو و ئاڵاى (اللە محمد رسول)، ئاینى پیرۆزى ئیسلام لەپێش چاومان ناشیرین دەکاتـ، بۆیە واباشە کە خەڵکى جیاوازى لەنێوان ئیسلام و داعش بکەن و هەردووکیان بەیەک چاو سەیر نەکات. وەک بەرنامەى بەرنامە ئەو جیاوازیەى ئاشکرا کردووە.
بەڵام وەک بۆچونى خۆم و وەک هەستکردنم بەو نارەحەتیەى ئەو مەلایە و هەناسە سواربوونى لەبەرامبەر پیشاندانى ئەو دیمەنانەو سەغڵەت بوونى،ئەوەم لا گەڵالە بوو کە مەلاش ئەندامێکى گروپى تیرۆریستى داعشە و، بۆئەوەى بە (ئەزەعەوفل ئیمان) ژیان نەباتە سەر و، رووبەروى رەخنەو تانەى لایەنگران و سەلەفى وشانە خەوتوەکانى داعش و حزبەکەى نەبێتەوە. ئەو دەنگەى لێ بەرزبۆتەوە، ئەگەرنا مەلا گەر خۆى بەخەمخۆرى ئیسلام و رێبازەکەى دەزانێت ،ئەوا بەچاوى خۆى رۆژانە ئەو تاوان و ناهەقى و زوڵم و تیرۆر و زەوتکاریەى داعش دەبینێت، ئەگەر لاى تاوانە و بە کارى دوور لەرەوشت وبەهاى ئیسلامى دەزانێت، ئەبوایە هەر لەسەرەتاى سەردەرهێنانى داعش و ئەنجامدانى کۆمەڵکوژى و تاوانەکان، دەنگى ناڕەزایى بڵند بکرادایەوە و هەڵوێستى خۆى بخستایەتە روو، ئاشکراى بکردایە کە داعش ئیسلامى راستەقینەیە نى یە، ئیسلام و رێبازە پیرۆزەکەى لەو تاوانانەى ئەوان بێ بەرین، بەلام وەک دەڵێن( بێدەنگى نیشانەى رازى بوونە)، ئەویش بەدریٍژایى ساڵانێک لەهەمبەر هەموو پەلامار و کوشتارەکانى داعش یەک ورتەى نەکرد و هەستى نەبزوا، سەرجەم تاوانەکانى لەلاى رەواو حەڵاڵ وشەرعى بوون. ئەوە بۆخۆى باشترین وەڵامە ، سەلمێنەرى ئەوەیە کە مەلاش بەناراستەوخۆ خزمەتى داعش دەکات و،ئەمیرێکى موختەفى و پشت پەردەى ئەو گروپەیە، بۆیەش ئێستا پەیوەندى بەوانەوە ناکات،جارێک پارە و ئیمتیازى پەرلەمان چەور و خێردارە،رەنگبیت پاش خانەنشین بوون و مسۆگەر بوونى تەقاعودیەکەى روو لەوا بکات. ئەو نارەزایەى مەلا ئەوەمان پێدەڵێت کە زۆرینەى سەلەفى و ئیسلامیەکانى ناو پەرلەمان، بەشێکى دانەبڕاوى داعشن و، بەبیرو بۆچون و فکرى موتەتەڕیفی ئەوان گۆشکراون و زاخاو دراون، بۆیە وەک کارى سیاسى و راگەیاندن و بانگەشەو ئارایشت کردن جوانکردنى سەرو سیماى ناقۆڵاى داعش کە بۆى ناکرێت و دەستى پێڕاناگات ئەوان بەئامانەتەوە بۆى ئەنجام دەدەن.
هەقە پەرلەمانى کوردستان لەئاست ئەو بیروبۆچون و لایەنگرى و هاوسۆزییەى مەلاهەورامان و چەند سەلەفى و داعشێکى دەمامکدارى ناو پەرلەمان هەڵوێست بنوێنێت، یان بەیەکجارى بێدەنگیان بکات و لە پەرلەمان و پۆستى حکومى دوریان بخاتەوە، یان ئەوەتا هۆشداریان بکاتەوە کە ئەگەر داعشن و دڵیان بۆداعش و تیرۆریستان لێدەدات، چاکترە بەرەو موسڵ و سوریا بەڕێ بکەون، چونکە شوێن و جێگەى ئەوان بەرەى تیرۆر و کوشتار و ناهەقى یە، نەک پەرلەمان و دیموکراسى و رێزگرتن لە مافى مرۆڤ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت