عەتا قەرەداخی : لە نێوان کانتۆنی کۆبانی و کۆماری کوردستان لە مهاباد .
کۆبانی شارۆچکه‌یه‌کی رۆژئاوای کوردستانه و سه‌ربه پارێزگای حه‌ڵه‌به. عه‌ره‌به‌کان پێی ده‌ڵین ( عین العرب)، به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریبی به‌رده‌وامه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵک و کۆی ده‌زگا راگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌کان تاکو ئێستا نایه‌ته سه‌رزمانیان بڵێن کۆبانی.
کۆبانی نزیکه‌ی 30 کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوراتهوهیهو 150 کیلۆمه‌تریش ده‌که‌وێته باکوری رۆژهه‌ڵاتی حهڵهبهوهو له نزیک سنووری تورکیایه به‌ڵام دیاره ئه‌و سنووره ده‌ستکرده‌و هه‌ردوو دیووی ئه‌و سنووره ده‌ستکرده کوردستانه، به‌شێک ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌ری تورک و به‌شه‌که‌ی تر ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌ری سوریا. به‌پێی سه‌رژمیری 2004 ژماره‌ی دانیشتوانی کۆبانی و کۆی گونده‌کانی کە 384 کوندە پێکەوە چەند سەد هەزارێکن، بەڵام دانیشتوانی کۆبانی خۆی نزیکه‌ی 45 هه‌زار که‌سه.
له 19ی یۆلۆی 2012 دا هێزه‌کانی یه‌په‌گه ئه‌م شاره‌یان رزگارکردو دواتر په‌یه‌ده حکومه‌تێکی ناوخۆیی تێدا درووستکردو شاره‌که‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد. په‌یوه‌ندی حکومه‌تی کۆبانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌سه‌ددا پایوهندییهکی ئاسایی بوو. به‌ڵام وه‌کو ده‌زانین کوردی رۆژئاوا به گشتی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر دووچاری هێرشی لایه‌نه ئیسلامیه تیرۆریسته‌کان بوون.
سه‌ره‌تا به‌ره‌ی نوسره‌و دوای ئه‌وانیش داعش. کۆبانی له‌سه‌رتای 2014دا رووبه‌ڕووی هێرشی داعش بووه‌وه به‌ڵام ئه‌وکات نه‌یانتوانی به‌سه‌ر هێزی پۆڵاینی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لدا زاڵ ببن. دواتر له 16ی مانگی ئەیلولی رابردوودا هێزه چه‌ته‌کانی داعش په‌لاماری کۆبانێیان دا‌و رۆژبه‌رۆژ زیاتر لێی نزیک بوونه‌وه به‌جۆرێک توانیان له سێ لاوه ئابڵوقه‌ی شاره‌که بده‌ن و لای چواره‌میش هیزه‌کانی ده‌وڵەتی داگیرکه‌ری تورکیای لێیه.
سه‌رباری به‌رگری له رادهبهدهرو گیان فیدایی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و خه‌ڵکی قاره‌مانی کۆبانی چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت توانیان بچنه ناو هه‌ندێ به‌شی شاره‌که‌وه. جیهانی بڕیاربه‌ده‌ست و ئه‌مه‌ریکای سه‌رۆکی جیهان و سه‌رۆکی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی که گوایه بۆ له ناوبردنی داعش درووستیان کردووه لێگه‌ڕان تاوه‌کو داعش چووه ناو شاره‌که دوای ئه‌وه بیناکانی شاره‌که بۆردومان ده‌که‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی پێشتر‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که له هێزه‌کانی داعشیان بدایه‌و تێکیان بشکاندایه بۆ ئه‌وه‌ی نه شاره‌که وێران بێت و نه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌ی کوردیش بڕوخێت. به‌ڵام دیاره ئامانجه‌که ئاشکرایه هه‌رچۆن له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له مهاباد بواریان دا به هێزەهکانی ده‌وڵەتی داگیرکه‌ری فارس په‌لاماری مهاباد بدات و کۆماره‌که بڕوخێنێت پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش ئامانجه‌که ئه‌وه بێت که بیانه‌وێت کانتۆنی کۆبانی بڕوخێنن بۆیه هه‌مووان لێگه‌ڕان تا داعش بگاته ناو شاره‌که. هه‌رچه‌نده ئومێدی ئه‌وه هه‌یه که هێزه نه‌به‌رده‌کانی یه‌په‌گه له کۆبانیدا چۆک به چه‌ته‌کانی داعش دابده‌ن به‌ڵام به‌ئاشکرا سیاسه‌تی بێ ئەخلاقانهی رۆژئاوا‌و تورکیا ئه‌وه‌یه که ده‌یبینین که به به‌رچاویانه‌وه شارێک وێران ده‌بێت که‌چی ئه‌وان سه‌یر که‌رن. میللەتێک دەکوژرێت کەجی ئەوانیش رووی چەک دەکەنە ئەو مەدەنیانەى وڵاتەکەیان کە ناڕەزایی دەردەبڕن.
بەڵێ ئاشکرایە ئەمجارەش کورد وەکو هەموو جارانی تر تەنیایە، بە گوتەى شێرکۆ بێکەس تەنیا وەکو خودا. خۆیشی لەبری ئەوەى یەکبکرێت و یەکبوون و یەکێتی هەبێت خەریکی موزایەدەی سیاسی و پاشقول لەیەکتر گرتنن. یەکێتی و پارتیش لەبری پشتکیری کردنی بە کردەوەى کۆبانی شەڕیانە لەسەر ئەوەى کام لە دوو داگیرکەرە خوێنڕێژەکەى کوردستان واتە ئێران و تورکیا دڵسۆزترن بۆ کورد.
یەکێک دەڵێت تورکیا هاوکارو پاڵپشتی هەرێمی کوردستانە، یەکێکی تریش دەڵێت ئێران یارمەتی دەرمانە، ئەمەریکا لە ئاسمانەوەو ئێران لە ئەرزەوە فریامان کەوتن. ئەى ئافەرم بۆ ئەو رێز‌و هەڵسەنگاندنەى بۆ ئیرادەو توانای پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن. تێڕوانینتان وایە بۆ پێشمەرگە بۆیە جوان سوپای یەکگرتووی کوردستانتان پێکهێناو هەموو پێداویستیەکانی پێشمەرگەتان دابینکردو لە ئەنجامی ئەوەشدا پێشمەرگە ئەوەندە پڕچەک و تێروپڕو بێکێشەیە پێویستمان بە هیچ هێزێک نییە بمانپارێزێت. ئافەرم کۆنە مارکسی و تازە نەتەوەییەکانی کوردستان ..ئافەرم ئەی ئەوانەى لەبەر کۆکردنەوەى سامان و رازیکردنی دڵی ئاغایانی ئێرانی و تورکی کاتتان نییە بیر لە کورد‌و کوردستان بکەنەوە، کاتتان نییە بیر لە یەکێتی و یەکبوونی نەتەوەکەتان بکەنەوە، چی بکەن کاتی ئێوە هەر بەشی موزایدەی بۆش و بەتاڵ دەکات. بەقسەو تەسرحدان هەمووتان چوارپارچەین بەڵام بەکردەوە، رازیکەری دڵی ئاغای تورکی و ئێرانین…! با کوردی رۆژئاواش جینۆساید بکرێت، با کانتۆنی کۆبانی و کانتۆنەکانی تریش بڕوخێت، گرنگ ئەوەیە تورکیا‌و ئێران بمێنن بۆ ئەوەى هاوسەنگی نێوان پارتی و یەکێتی رابگرن.