kubani

 دکتۆر محمد گەناوی : نامەکانی کۆبانێ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەگەڵ ئابڵوقەدانی کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی شام و عێراق و دەوڵەتی ئیسلامگەرای تورکیا له ماوەی نزیکی مانگێکا ، کەم کورد هەیه که بتوانێ ڕۆژانه بۆ چرکەیەکیش کۆبانێ لەبیر بکات لەبیرو خەیاڵی خۆیدا. واته لەگەڵ بەردەوامی دارمانی دەوڵەت و وڵاتی عێراق و سوریا هەمومان چاوەڕێی نامەکانی کۆبانین وه هەر ڕۆژەو هەر سەعاته نامەیەک ئەگات که هەر جارەی لەهەرنامەیەکدا جگه له هەواڵی دۆخی خۆ ڕاگری کوردان بەشێوەیەکی ئەفسانەیی ئەم پەیام و ئاماژەژمان پێ ئەگات که چی لەپشت دیوارو سنورەکان و پەردەکان روئەدات و ئەشێ روبدات . 

1-نامەکانی کۆبانێ بۆ گەلی کورد و بۆ مێژوو :
کۆبانێ ئەڵێ ئابڵوقەی ئێستا لەسەر من درێژکراوەی هەمان ئابڵوقەیه که بەر سێ ساڵ بەدەستی کورد خرایه سەر ڕۆژئاوا ، بێ خەمی کورد لەئابڵوقەی ڕۆژئاوا بەدەست کوردەوه نیوەی کارئاسانی بۆ داعشەکان کرد تا بتوانن ئابڵوقەی ئێستا بەئاسانی توند بکەن و هەڕهشەی کۆمەڵ کوژیمان بکەن . واته چەنده داعش بەشداره له کارەسات بەسەر کۆبانێ و کوردستاندا ئەوەندەی یان زۆر زیاتر کورد بۆ خۆی بەشداره لەم کارەسات و تاوانەی بەرامبەر کۆبانێ و کورددا دێت و ئەنجام ئەدرێ ، ئاخر ئابڵوقەی ڕۆژئاواو کردنەوەی بۆریه نەوتیەکان بەخۆرایی بۆ تورکیا و داعش بۆ لەناوبردنی کورد زیاتر ئەبێ چی مانایەکی هەبێ؟ بۆیه ئەگەر لەهەر چرکەیەکدا هێزم نەماو کەوتم ، ئەوا کەوتنم لەو کاتەوه دەستی پێ کرد که ڕۆژئاوا ئابڵوقه دراو سامان و نەوتی باشور بەلاش بۆ تورکیای داعش گوازرایەوه.
واته ئیستا کورد بەداری خۆی له خۆی ئەدا ، بەپاره و سامانی خۆی هاوکاری دوژمنی سەرسەخت و قەسەم خۆری خۆی ئەدا ۰
2- نامەی کۆبانێ بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکه :
ئەگەر من بێ هێز کرام نەمتوانی درێژه بەبرگری بدەم ئەوا تا ساڵانێکی دور ئەبێ ناوچەکه لەشەڕو ناکۆکی و نەبونی ئاشتی دا بژی وه هەموو ئەو هێزانەی پشتگیری کەوتنی کۆبانێ ئەکەن ئەبێ درەنگ یان زوو باجی قورس بدەن .
ئه گه ر کۆبانی سه ر بکه وێ ، ئه وا گیا نی سه رکه وتن وه اراده ی خه ڵک له هه موو شو ێنێ له کوردستان و ناوچه زاڵ ئه بێ به سه ر هیزه تۆتالیته ریه ملهو ره کا ن ، وه ئه گه ر خودا نه کرده کۆبانی بشکه وێ ئه وا دیسان به رگری پا ڵه وانانه ی وه مێژویی کۆبا نی بوو به مه کته بێ وه سومبۆڵێ بۆبه رگری و به رخۆدانی هه موو خه ڵکا نی ئازادی خواز نه ک هه ر بۆ گه لی کورستا ن به ڵکو بۆ هه موو ڕۆژههڵاتی ناوه ڕاست و جیها ن .
3- نامەی کۆبانێ بۆ جیهان :
بەکەوتنی من ئەوا دوا هیوای ئاشتی و ئاوەدانی و گیانی پێکەوه ژیان پەناگه بۆ ئاوارەکانی سوریا ئەروخێ. ئیتر ئەبێ جیهان بەتایبەت ئەوروپاو ئەمریکا خۆیان ئاماده بکەن بۆ کۆچی ملیۆنەها مرۆڤی ئاوارەو بێ وڵات و بێ جێگا ۰ هه ڵبه ته کۆچی ملێۆنان که س له کوردستا ن و سو ریا و وه ڵاتانی اسلا می و عه ره بی به ره و ڕۆژئاوا ئه بیته هۆ ی گه لێ گر فت بۆیان ، بۆ یه بەکەوتنی من هەمووان پەنجەی پەشیمانی ئەگەزن ، بۆیه هەر ئێستا بۆ ئەوەی هەموتان نهەکهەون دهەستمان بۆ درێژ بکەن و ئاگاتان له عفرین حەسهەکەو قامشلی بێ ۰
هەموو ئاماژەو پێشبینیەکان ئەوەمان پێ ئەڵێ بەکەوتنی کۆبانێ ئیتر هیچ شارو شوێنێ پارێزراو نابێ که هه مان سەرنەوشتی کۆبانێ نەبێ لەکوردستان و هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وه هەتا وەڵاتانی دورتریش ۰ له به ر ئه وه ، کۆبانی ئیستا بۆ ته خا ڵی وه رچه ڕخان ویه ک لا که ره وه ی کێشه کان و جه نگ و ئا ینده ی جیهان و کو ردستا ن و نا وچه ، وە کۆکەرەوەی هەموو گەلی کوردستان به ئاڕاستەی یەک سه ر نەوشتی هاوبەش .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت