پەشێو حەمەئەمین : کچانی ئێرەو کچانی کۆبانی …
Happy birthday هە موو ساڵێك بەخۆشی … لێدەن چەپڵە ، هەموو ساڵێك بەخۆشی ، لە دایك بونت پیرۆز ، جو جو گیان .
ئەلو ؟ سوسو ! سبەی ڕۆژی لە دایك بونمە یە یت بۆ ئاهەنگەکەم ؟
ئەی چۆن بە ساقە ، ئەرەوەڵا مۆمیشم بۆ کڕیوی لەگەڵ وورچە پەڕۆیەکی وەك خۆو جوان
دەباشە سبەی تۆزێك زوو وەرە ، پرچم ئوتوو کەو بزانە کاوە جلم لێ جوانە لەبەری کەم ؟
زۆر باشە ، من خۆم ئەلەندی برام لە ئەڵمانیاوە جلێکی فاشنی بۆ کڕیوم بەخوا دە گەڵای پێ یاوە .
بە س جوجو سبەی تایەم ، پەنجەکانت بۆیە کە وئەمڕۆش بڕۆ لە صاڵۆن برۆت هەڵگرەو پرچیشت مێش کە .
زۆر بە داخەوە ، قێز ئەکەمەوە کە ئەمە کلتورو ئینتمای زۆربەی کچانی ئێرەیە ، شەوان بە دیار فیلمی کۆری وهیندی وفارسی وتورکیەوە خەو ئەیانباتەوە ، تەنها گەورەترین خەمیان ئەوەیە کە سبەی چۆن خۆیان بڕازێننەوەو ، کامە جل لەبەر بکەن ، بە هیتفۆن نەبێت خەویان لێ ناکەوێ وبە جوانترین سەیارەش نەبێت سبەی ناچن بۆ خوێندنگاو زانکۆ .
گەورەترین ترسی ئەوان مشك وسیسارکە ، ڕۆژانە هەرچی سایت وئەکاونت هەیە ئەگەڕێن تابزانن لە کوێدا تازەگەریەك لە ستایلدا ئەدۆزنەوە وتا لە خۆیاندا بەرجەستەی کەن .
ئاوی بەلوعە ناخۆنەوە ئەڵێن ئەمە هەمووی ڤایرۆسە ، لە سەربان ناخەون ئەڵێن بەر ئەبینەوە
باشترین بۆنی مارکە جیهانیەکان ئەکڕن ولە خۆیانی ئەدەن .
نازانم لە کوێەوە دەست پێ بکەم ؟
ماکیاژو جلی مۆداو ئاڵتون ومۆبایل و سەفەرکردن ، گەورەترین بەهایە لایان ، ئەوانە پیرۆزترن لە پیاو ، لە نیشتمان ، لە خەمی خاک ، لە هەموو شتێ .
بەڵام ئەی کچانی کۆبانی ؟
کچانی کۆبانی لە ڕویاندا شاخ وئاگرو ئاسن ئەبینیت ، لە چاویشیاندا ئاماژەی نەبەزی وبەرخۆدان بەدی ئەکرێ ، لە هێرشدا وەك هەڵۆ وان ، لە بەرگریدا لە قەڵغان ئەچن ، کچانی وەك ئەوان لێرە هێشتا هاوڕێی بوکەشوشەن ، کە چی ئەوان بیکەیسیان لە باوەش گرتووە .
خەونی کچانی ئێرە ، شوکردنە بە پیاوێکی خاوەن ماددەو سامان ، کەچی خەونی ئەوان گەیشتن بە شەڕەفی شەهید بوونە لە پێناو ئازادی نیشتمان .
کچانی ئێرە لە نێو پێخەفی ئاوریشمیدا ژیان گوزەر ئەکەن ، کەچی ئەوان لە پاڵ دیوارێکی ساتوور ئاساوە شەو تا بەیانی بە پێوە بێدارن بۆ ئەوەی چەتەیەکی داعش بکوژن و بەرگری لە گەل ئەکەن ، ئەوان جگە لە بۆنی باروت وئازدی و جەنگ چ بۆنێکی تریان لاپەسەند نیە .
بە بێ نان بی ئاو بێ سڵ کردن لە مەرگ بێ حەزی سێکس وئارزووی ڕۆژگار ، بە کەرامەتەوە بۆ نیشتمان ئەژین وهەر بۆ نیشتمانیش ئەمرن .
ئەوان نەك لە مشك وسیسارك ناترسێن ، بەڵکو لە زۆر کاتی دژواردا لە بێ نانیدا ئەیانکەن بە ژەمێك وخۆیانی پێ تێر ئەکەن .
بەر خۆدان لای ئەوان ژیانەو تەسلیمیەت مردنە ، کە چی لێرە ژیان بریتیە لە ئاڵتون وهەڵپەڕکێ وپێکەنینی بێ مانا .
ئیتر لێرەوە با دادگای ویژدان بڕیار بدا ….
کچانی ئێرە نیوەی کۆمەڵن یە کچانی کۆبانی ؟
کچانی ئێرە خاوەنی بەهاو شەڕەفن یا کچانی کۆبانی ؟
کچانی ئێرە هەڵگری پاراستنی کلتوروهێمای نەبەزی گەلی کوردن یاکچانی کۆبانی ؟
من وەك پیاوێك ئەڵێم خەجاڵەت خۆم کە لە پاڵتاندا نیم : قوربانی تۆزی بنی پێی هەر کچە شەڕڤانێکی کۆبانی بم ، ئێوەن خاوەنی شەڕەف ئێوەن خاوەنی مێژوو ، ئێوەن هێمای بەرخۆدان .