ڕاپەرین و ئەمەگناسیتان جێگەی ڕێز و پێزانین و شانازیمانە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان .
خەڵکی نیشتیمانپەروەر و وڵاتداگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان .
لە ماوەی ٣٥ ساڵ تەمەنی رێژیمی ئازادیکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئێوە هەمیشە لە ژێر فشارو کوشتن و بەندی و هەژاری نەهامەتیدابوون ، تا مانی ئەو ڕێژیمە بەردەوامیش بەو شێوە ژیان تێپەر دەکەن .
بەڵام ئەو هەموو نەهامەتی و ناخۆشیانە هەرگیز کاریگەری لە سەر لاوازکردنی بیری نەتەوەیی و کوردستانیتان نەکردوە. بگرە بەردەوام لە سەنگەری بەرگری و هاوخەمیدا بوون .
لە ڕووداوەکانی شنگالی باشوری وڵاتمان و کوبانی ڕۆژئاوای وڵاتمان ، ڕق و کینەی نیشتیمانپەروەری شەقامەکانی باکوری کوردستانی مەزنمان ،! ئێوەی خەمخۆری هەموو بەشەکانی کوردستان بێدەنگ نەبوون . لە رێگەی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی و مرۆیی. لە ڕێگەی ڕاپەرین و گردبوونەوەی جەماوەی لە ئەیوانەوە تا خۆیەو سەڵماس ڕاتان گەیاند کوبانی تۆ قیبلەگەی کوردانی، کۆبانی تۆ تەنیا نیت .
کوردستانیانی تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەربەستیی یەکجاری : خۆراگری و پشتگیری ئێوەی وڵاتداگیرکراو لە خوشک و براکانی دیکەتان لە هەر بەشێکی دیکەی داگیرکراوی کوردستان ، زیاتر دەزگای داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی تووشی شۆک کردوە .
بێگومان ئەو هەڵویستە نەتەوەییەتان کەوابەردەوامە ، لە ئایندەیەکی نزیکدا کرماشانی پایتەختیش دەکات بە شۆێنی کۆبوونەوەو چارەسەرەکانی کێشەی کورد، هاوشانی هەولێر وئامەدو کوبانی.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان کە پارتێکی رزگاریخوازە و بۆ خزمەت بە بیری نەتەوەیی کوردستان بە گشتی ورۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت دامەزراوە، ئەو پەری شانازی بەو هەڵویستە نەتەوەییتان دەکەین ، دەستی تەکتەکتان دەگووشیین و هیوای سەربەرزی و سەرفەرازیتان بۆ دەخوازین .
ڕۆڵەکانی سنەی قارەمان ، ئیلامی بووکی زاگرۆز ، کرماشانی پایتەخت ، هەورامانی جوانی ، موکریانی مەکۆی سەربەخۆیی کوردستان ، ورمێی زێدی سمکۆی قارەمان . لورستانی کوردستان . ئەم یەکێتیەی ئێوە ئاسۆیەکی روونی بۆ ڕزگاری نیشتیمانەکەمان پێیە . هێزی پۆڵاینی ئێوەی تینووی ئازادی لادیوار و سیمی سنوورە دەستدروستەکان دەقرتێنن ، هەروەک لە نێوان باکور و رۆژئاوا لە نێۆ کوردانی سەربەرز لە ماوەی ئەم ٢حەفتە پێشەوە ئەو سنورە دانپێدانەنراوەیان تێکدا .
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لەگشت ئێوەی بەڕێز دەکەین کە بەردەوام لە یەکخستنی ماڵی کورد و یەکێتی و تەبایی نیشتیمانەکەمان هەروا پشت و پشتیوان و هاندەر بن .
جارێکی دیکە پێتان دەڵێن دەستان خۆش و پێتان سەربەرزین .
بژی یەکێتی و تەبایی ماڵی کورد . نەمان بۆ پلانی لێکترازانی گەلەکەمان ،
بەڕێزەوە :
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە