خەبات جەزا : هه‌رگیز عیراق ده‌وڵه‌ت نه‌بووه ، گه‌ر دەوڵەتیش ببوبێت کوردستانی له‌گه‌ڵ نه‌بووه .
زانایانی بواری پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌ڵێن : بۆ نمونه زانای فه‌ڕه‌نسێ پسپۆڕی یاسا (( كاري دي مالبيرج )) ده‌وڵه‌ت کۆمه‌ڵه خه‌لکێکن جێگیر ئه‌بن له‌سه‌ر هه‌رێمێک له ژێر رێخکراوێکی تایبه‌تی ، که ده‌سه‌ڵات ئه‌ده‌ن به‌کۆمه‌ڵێکی دیاریکراو لێیان ، که توانای فه‌رمان و ڕێگرتنیان هه‌یه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه .
هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی زانایانی بیرمه‌ندی یاسایی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌که‌ن و ده‌ڵێن : گه‌لێکی نیشته‌جێ له سه‌ر هه‌رێمێکی دیاریکراو له ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتێکی دیاریکراوایه .
جا دوای پیناسه‌ی ده‌وڵه‌ت ئایا گه‌لی کورد له دروست بوونی عیراقه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌وتۆته ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان و ڕێگریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد … یان هه‌میشه یاخی بوون ؟؟؟ بێگومان نه‌خێر به‌ڵکو له‌و ناوه‌نده‌دا کورد مه‌مله‌که‌تی خۆشی دامه‌زراندووه و چه‌نه‌ها شۆڕشی به‌رپاکردووه هه‌تا ئه‌مڕۆش کورد له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا نییه بۆیه له ژێر سایه‌ی ئه‌م پێناسه‌دا کورد هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووه له ده‌وڵه‌تی عیراق و ملی بۆ نه‌داوه … به‌ڵام ئایا خۆمان وه‌ک ماڵی کورد کارمان کردووه به پێداگرتن بۆ بنیات نانی ده‌وڵه‌تی کوردی .؟؟؟
لێره‌دا پێویسته بزانین بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی بناغه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت چییه و به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ واقعی ئیستا‌و دوربینی داهاتوی بنه‌ماکان
ده‌وڵه‌ت سێ پایه‌و گۆشه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه :-
1- گه‌ل … هیچ کاتێ ده‌وڵه‌ت بێ گه‌ل نابێ .. ئه‌وانیش پێویسته له‌نێوانیانا هه‌ستێک دروست ببێ به تێر کردنی پێویستیه جۆراوجۆره‌کان ویارمه‌تی و کۆمه‌ک و هه‌ره‌وه‌زی بۆ هێنانه‌دی و په‌یداکردنی ئه‌و داواکاریه جۆراوجۆرانه‌ی یه‌کتر …گه‌لیش له کۆمه‌ڵێ (( نیشتیمان په‌روه‌ر )) پێکهاتووه ئه‌وه‌ی ئه‌یان به‌ستێته‌وه به‌یه‌که‌وه پشتی یه‌ک گرتنه و دڵسوتاویانه بۆ یه‌کتر … و خه‌ڵکێکی بێگانه‌و میوانیش هه‌ن له‌ناویاندا ئه‌ژین که ته‌نها دانیشتون هیچ نایان به‌ستێته‌وه به نیشتیمانه‌وه له نیشته‌جێ بون و میوانی زیاتر
2- هه‌رێم ….که گه‌ل هه‌بوو پێویستی به هه‌رێمێکه له‌سه‌ری بژی و له به‌رو بومی بخواو تواناکانی ده‌وڵه‌تی تیادا به‌رقه‌رار بێت بچه‌سپێت و که‌سی تر له بێگانه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریا نه‌بێ …ئه‌ویش سێ به‌شه ..زه‌وی و ئاو و ئاسمان ….
3- ده‌سه‌ڵات …گه‌ل و هه‌رێم به‌بێ ده‌سه‌ڵات ده‌وڵه‌ت دروست ناکات به‌ڵکو میلله‌ت دروست ئه‌کات که له‌وانه‌یه بکه‌وێته ژێر سایه‌ی چه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تێکه‌وه …ده‌سه‌ڵاتیش گۆشه‌یه‌کی تری پێا ئه‌لکێ که سه‌ربه‌خۆییه و دوو فه‌لسه‌فه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌م بواره فه‌ڕه‌نسیه‌کان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت بێ سه‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات بونی نییه به‌ڵام ئه‌ڵه‌مانێکان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت ئه‌شێ هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێ به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌یدا…..ده‌سه‌ڵاتیش پێویسته هه‌موو داوا سه‌ره‌کیه‌کانی گه‌ل دابین بکات به چاک به‌ڕێوه‌بردنی سامانه مرۆیی و سروشتی وئابوری و پیشه‌سازی و کشتوکاڵی به‌باشترین ڕێگه‌ی گونجاو و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانیان…
دوای ته‌واوبونی سێ کوچكه‌که چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی مۆدیرن ده‌بێ به …دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ژێر سایه‌ی ده‌ستورێکی مۆدێرن و…….. به پله‌کردنی ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌کان و به سه‌روه‌ری ده‌ستور و پله‌ی دوای ئه‌و یاسا ئاساییه‌کان و به‌دوایا ورده‌کارییه به‌ڕێوه‌به‌ریه‌کان و دواجار ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه نزمه‌کان……..
هه‌روه‌ها پابه‌ندبونی هه‌موو چین و توێژه‌کان و (( ده‌سه‌ڵات )) به‌م ده‌ستورو یاسا‌و ڕێسایانه‌وه….. له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شا دانپیانانی ده‌سه‌ڵات بۆ مافی مرۆڤه‌کان و پاراستنیان له ده‌ست درێژی ناوخۆ و ده‌ره‌کی ……..
ئیستا دوای ئه‌م زانیاریه سه‌ره‌تاییه ساکارانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ڕاشکاوانه که کورد و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی چ که‌م ته‌رخه‌میه‌کی هه‌یه له بواری ده‌وڵه‌ت دروستکردن و بنیاتنانی گۆشه سه‌ره‌کیه‌کان و مه‌رجه‌کانی چه‌سپاندنی به‌یاسابونی ده‌وڵه‌تی کوردی ودوری کوردستانی باشوور له توانه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی عیراقدا..