Tawer

دکتۆر کەمال میراودەلی : نەوتی کوردستان بۆ دامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامیی ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

بۆ ئەو بێشەرەفانەی نەوتی کوردستانیان خستە ژیر ڕەحمەتی داگیرکەرانی تورکەوە و بوونە قاچاغچی جیهانی بۆ بە تالاندانی نەوتی کوردستان بە بێ ئەوەی ….
١. کوردستان دولەت بێت ، یان سەروەریی هەبێت و نەتەوە یەکگرتۆکان یان هیچ دەولەتێک ئیعتیرافی پێ کردبێت یان پارێزگاری لێ بکات
٢. بە بێ ئەوەی هیچ رێکەوتنکی رەسمی نووسراو بە پێی یاسای نێونەتەوەیی و بە ئاگاداری نەتەوە یەکگرتۆکان لە نیو کوردو تورکیا دا هەبێت .
٣ – بە بێ ئەوەی کوردستان کیانیكی سیاسیی ناوخۆیی و دەستوروی خۆی هەبێت و قۆندەرەخانەکەی پەرلەمان ئاگای لە هیچ بێت
٤ – بەبێ ئەوەی هێچ رێکەوتنێکی فەڕمیی بە پێی یاسای نێونەتەوەیی لەگەڵ شەریکاتە گەورەکانی نەوت هەبێت کە ئەم نەوتە بە هی کوردو حکومەتی هەرێم دەزانن و لە حالەتی هەولێ داگیرکردندا پارێزگاری لێ بکات . هەر رێکەوتنێکی دوو قۆڵی ناو ژوورە تاریکەکان رێکەوتنی گەوادییەو بۆ کاغەزی ئاودەستیش کەڵکی نییە .
٥ – بە بێ ئەوەی هیچ توانایەکی سەربازیی و هێزی ناوخۆیی و ژێرخان و خۆژیانی ئابووریی سەربەخۆی هەبێت و تەنانەت بتوانێ مووچەی فەرمانبەرانیشی بدات .
٦ – بەبێ ئەوەی گەر تورکیا خیانەت بکات ، بتوانێ لە هێچ شوێنی شکات بکات یان هیچ توانای هەڕەشەو سزای دژی تورکیا هەبێت .
٧ – بە بێ ئەوەی سیستمی داراییت هەبێت و بانکێکی مەرکەزی بە یاسای نێونەتەوەیی باوەڕپێکراوت هەبێت ، پارەکەی لێ دابنێیت و تورکیا لە فشەبانکێکی دز و گەندەڵدا حیسابت بۆ بکاتەوە. ئەویش مەگەر خێرت پێ بکات ئەگینا:
١ – بە یاسای جیهانیی بێت هیچت ناداتێ و وەک قاچاغچییەکی نەوتدزی سەخیف ، سەیرت دەکات کە دەبێ سزاش بدرێیت .
٢ – بە پێی دەستوری عێراقیی بێت تەنیا %١٧ دەدا بە تۆوو دەڵێ : ئەوی تر هی عێراقە ئەوە دوای ئەوەی دەتوانێت بە ئارەزۆی خۆشی فێلی تێدا بکات كێ لێی دەپرسێتەوە ؟ .
٨ – لە کاتیکدا دەستووری عێراق مافی کوردیی دابینکردووەو %١٧ ی هەموو نەوتی عێراق نەک بەس کوردستان بە یاساو دەستوور هی کوردە … داداگای فیدرالی هەیە ، کەچی لە ڕاهی خوداو خیانەتدا بە ناهەق دوژمنایەتی مالکی بکەیت و هەوڵ بدەی ئەم دەسکەوتانەش بۆ خاتری تورکیا هەڵوەشێنیتەوە .
ئەوەتا ئەمڕۆ تایمزی بەریتانی حەقیقەتە سادە زانراوەکەی نووسیوە :
{ داعش ( واتە تورکیا ) دەیەوێت ناوچەی کوردیی داگیربکات چونکە پێویستی بە نەوتە تا خەلافەتی داهاتووی پارەدار بکات .. ئەو نەوتە کەمەی لە سوریا هەیەتی بەحاڵ بەشی خواردنی فیرقەیەکیشی دەکات }
Isis wants to grab Kurdish terrain in Iraq because it wants oil to fund a future caliphate. The small amount of oil that Isis does control in Syria barely covers the food of is brigades.
تایمز ، ١٥/١٠ لاپەرە ٢٨

ئاسانە ئەم تاوەرە بۆ گواستنەوەی نەوت بێت ، بەلام نابێ چەک و خواردن بۆ کۆپانی بجێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت